ئه‌ستێره ورده‌کان …. ئیدریس عه‌لی
1
ئاخر ئه‌و رۆژه
زۆر سارد بوو
نیو مەتر دڵرەقی دایکردبوو
تەنیاییم پروشەی دەکرد
زوقم دابوی لە دڵم
پەنجەی خەیاڵم تەزی بوو
کۆتر لە کاتی فڕینا بەستبووی
چرا بە گڕەوە دەخلیسکا..
لە بەر کڕێوەی چاوەڕوانی
دەرگام بۆ نەدەکرایەوە
لە درزی پەنجەرەوە
شیعر بە رەشەباوە
خۆی دەکرد بە رۆحما..!ا
2
باکه دێت و من
شنە شن بیرت دەکەم
باران دەبارێ و من
نمە نمە خۆشم دەوێی،
بۆ نابێ بارانی ئەم عەشقە
بە بێ با
ببارێت..؟
3
من و ئه‌و
پێکه‌وه بیر له یه‌کتر ده‌که‌ینه‌وه
خه‌ون بۆ یه‌کتر ده‌گێڕینه‌وه
خه‌م له‌یه‌ک ده‌خۆین
به چاوی یه‌کتر سوێند ده‌خۆین
بۆ یه‌ک ده‌گرین و
به قسه‌ی یه‌کتر ژیر ده‌بینه‌وه،
به‌بێ یه‌ک له‌که‌س توڕه نابین و
که‌س ئاشت ناکه‌ینه‌وه..
پێکه‌وه شیعر ده‌نووسین و
سه‌فه‌ری دوور ده‌که‌ین و
مردنی نزیک
له دڵمان هه‌ڵده‌بژێرین،
هه‌ردووکمان پێکه‌وه
له به‌رده‌م به‌لۆعه‌ی حه‌وشه‌که‌دا
ده‌ست له دونیا ده‌شۆین و
پێکه‌وه ئه‌ده‌ینه هاڕه‌ی پێکه‌نین
به ڕوانینی یه‌کترا هه‌ڵده‌شاخێین و
جار جار
بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتر بریندار بکه‌ین
لائه‌ده‌ینه لایه‌نی سوعبه‌ت و
پێکه‌وه هه‌ردووکمان
له ناخی دڵه‌وه
بێ گاڵته و
به جدی
چاوه‌ڕوانی که‌سیک ده‌که‌ین..!
4
دره‌نگه
ئیتر فریای باوه‌شێنكردنی كۆتره‌كان
ناكه‌وین
ئیتر
ناپه‌رژێین
به په‌نجه‌ی ئه‌م خۆره
سه‌ری باخچه بخورێنین..!
5
چۆله‌که
دایان به‌سه‌ر باخچه‌كه‌دا
هێلانه داگیركراوه‌كانی خۆیان
دایه به‌ر ده‌سڕێزی
جریوه..!
6
به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم
بیرم بوو
بە خودا بڵێم
تا تەنکیەکەی سەربان
پڕ نەبێت لە میهرەبانی
بارانەکە نەگرێتەوە..!
7
خوی مناڵی گرتووه
ئاسمان،
چاوێکی لێ سوور که‌یته‌وه
له ترسا.. خوڕه خوڕ
باران ده‌کات
به خۆیدا!…