
ڕابردووی زیندوو … داستان به‌رزان
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كدا شهوانێكمان هه‌بوو پێكه‌وه داده‌نیشتین و قسه‌مان ده‌رباره‌ی زۆر شت ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی قسه‌كانمان په‌رش و بڵاوبوون و كه‌متر ده‌مانتوانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر بابه‌تێك بمێنینه‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك له‌و شه‌وانه‌دا بابه‌تی جددی ده‌وروژێنران و ده‌كرا قسه‌ی جددیشیان له باره‌وه بكرێت، شه‌وێك یه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ی قسه‌ی لێوه‌كرا، كه لای من و ئه‌و هاوڕێیانهشم جێگه‌ی بایه‌خ بوو، پرسیاره‌كانی ئه‌وه‌بوو كه (ئایا ژیان ڕابردووه؟ یاخود ئێستایه؟ یان داهاتووه؟)
گه‌یشتن به ده‌رنجامێكی جێگیر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كارێكی زه‌حمه‌ته و بۆخۆی جێگیربوونی دیدگای مرۆڤیش شتێكی ترسناكه، به‌ڵام ئاساییه چه‌ند كه‌سێك كۆببنه‌وه و له قۆناغێكی بیر و ته‌مه‌نیاندا گفتوگۆ له باره‌ی بابه‌تێكه‌وه بكه‌ن و تاڕاده‌یه‌كیش بۆچوونی خۆیان له باره‌یه‌وه هه‌بێت.
بۆچوونی من ئه‌و كات به‌م جۆره‌بوو: ژیان ئه‌وه‌یه كه ده‌توانین بهریكهوین و قسه‌ی لێ بكه‌ین، بیگێڕینه‌وه و هه‌ستی پێبكه‌ین، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ش ته‌نیا له ڕابردوودا هه‌ن، چونكه ئێستا ڕوون نییه و زۆر كه‌م ده‌توانین بهریبكهوین، ئه‌گه‌ر به‌ریشی بكه‌وین هێنده نییه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و بیگێڕینه‌وه.
هه‌رچی داهاتووشه له ئێستا ناڕوونتره، نه‌ك ناتوانین هه‌ستی پێ بكه‌ین و بیگێڕینه‌وه، به‌ڵكو ناتوانین بزانین چییه و چۆنه؟ پێشبینیكردنی داهاتوو هه‌یه، به‌ڵام پێشبینی شتێكه زۆرجار ده‌كرێت ڕوو نه‌دات، بۆیه ئاسته‌مه له‌سه‌ر پێشبینی بژین، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ژارێك كه هیچ سامانێكی نییه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان لۆتۆیهكی بۆ ده‌ربچێت و گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له ژیانیدا ڕوو بدات، كار نه‌كات و چاوه‌ڕوان بێت له هه‌ژاری ڕزگاری بێت، كه له‌وانه‌یه وانه‌بێت و هه‌تاكو ماوه به هه‌ژاری بمێنێته‌وه. بۆیه ئاسان نییه بزانین سبه‌ی و مانگێكیتر و ساڵێكی‌تر چیمان به‌سه‌ر دێت.
ڕابردوو ڕووبه‌رێكی زۆر له مرۆڤدا داگیر ده‌كات و به ئاسانی ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ببین، ئێمه به وزه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وامی به خۆمان ده‌ده‌ین، مرۆڤ كه‌مترین بوێریی هه‌یه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده، به‌ڵام ده‌توانێت ڕابردووی بگێڕێته‌وه و پێی غه‌مگین یاخود دڵخۆش بێت.
من ئه‌و ساته‌وه‌خته هه‌ستم به بوونی خۆم كرد، كه ڕابردوویه‌ك هه‌بوو تایبه‌ت بوو به من و ده‌متوانی بیگێڕمه‌وه، ڕۆژانێك هه‌بوو ته‌نیا من و له من گه‌وره‌تر ده‌یانتوانی باسی بكه‌ن و لای ئه‌وانیتر هه‌وڵی وێناكردنی بده‌ن، كه‌سانێك دوای من هاتوونه‌ته ژیانه‌وه و ده‌توانم قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییم له قوتابخانه‌كانی (كه‌ریمی عه‌له‌كه و مه‌حوی)ان بۆ بگێڕمه‌وه و ڕۆژه‌كانی مناڵیمیان له سه‌ركارێز و سه‌یوان بۆ باس بكه‌م، نه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌رچی هێشتا زۆر گه‌وره‌نین، به‌ڵام ئه‌وان كه‌متر حه‌زیان به گۆرانییه‌كانی (عه‌دنان و به‌هجه‌ت و زه‌كه‌ریا و …)ه، یاده‌وه‌ریی ئه‌وان ورده ورده خه‌ریكه گۆرانیبێژانێك ده‌كاته به‌شێك له خۆی كه یه‌كه‌مین و گۆرانی و یه‌كه‌مین سیدییان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌وه دڵنیام ئه‌م نووسینه‌ش كه ده‌ینوسم ده‌بێته ڕابردوو، ئه‌وكات ده‌توانم قسه‌ی لێ بكه‌م، به‌ری بكه‌وم، بیگێڕمه‌وه، كه‌واته به بۆچوونی ئێستاشم پێم وایه: (ژیان ڕابردووه).
ئه‌م نووسینه یه‌كێكه له‌نووسینه‌كانی گۆشه‌ی (كۆمێنت) له هه‌فته‌نامه‌ی (نسێ).