تێکۆشان بۆچی …. پۆڵا سەعید
کاره‌سات ئه‌وه نییه که زیانێکت لێکه‌وتبێت، به‌ڵکوو ناسینه‌وه‌یه. ناسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که که‌سێکت به هه‌ڵه هه‌ڵسه‌نگاندبێت. مرۆڤێک ناتوانێت جیهان ڕزگاربکات، به‌ڵکوو ده‌توانێت ته‌نها خۆی ڕزگاربکات. مرۆڤێک ناتوانێت کوردستان ڕزگاربکات، به‌ڵکوو ده‌توانێت ته‌نها خۆی ڕزگاربکات. من هه‌رگیز ڕزگارکردنی کوردستان به ئه‌رکی خۆم نازانم، به‌ڵام ڕزگارکردنی خۆم یه‌کێکه له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانم وه‌ک ئیندیڤیدووم. ئه‌گه‌ر له کوردستاندا تاک درک به‌وه بکات، توانای ناسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، که خۆی ڕزگاربکات، ئه‌وا به ڕزگارکردنی تاک به تێگه‌یشتنی خۆی له خۆی ده‌گه‌ین به ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵ، ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵیش ده‌مانگه‌یه‌نێت به ڕزگارکردنی نه‌ته‌وه و ئینجا خاک.
به گشتیی تاکی کورد به ده‌گمه‌ن خۆیانن، تاک به گشتیی ژیانی کۆ ده‌ژیین. وه‌ک چلۆن تاکێکی به‌دمه‌ست به درۆگسهوه، مادده سڕکه‌ره‌کانه‌وه به‌بێ درۆگس ناژیی ئاوهاش تاکی کورد به‌بێ په‌سه‌ندێتیی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی تره‌وه ناژیی. ده‌توانم بڵێم ترسناکتریین درۆگس بریتییه له په‌سه‌ندکردن. تاکی کورد جانکی په‌سه‌ندکردنه. تاکی کورد هه‌رگیز بیری له ئیدێنتیتێتی خۆی نه‌کردۆته‌وه، بیری له خودی خۆی نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵکوو به درێژایی مێژوو بۆ کۆنفۆرمیتێت ده‌ژیی. تاکی کورد جانکی ناوبانگه، به‌شێوه‌یه‌ک خۆیداوه به‌ده‌ست ناوبانگه‌وه، که ناوبانگ بڕیار له‌سه‌ر ژیانی بدات. تاکی کورد هێنده‌ی له خزمه‌تی ناوبانگدایه له خزمه‌تی که‌ڕاکته‌ریدا نییه.
سه‌مه‌ره نییه، که تاکی کورد ئاماده‌ی کردنی هه‌موو شتێکه له‌پێناوی گه‌یشتن به ناوبانگدا. به درێژایی مێژوو کورد به‌وشێوه‌یه ده‌ژیی و خۆی د‌رکی پێناکات، که چلۆن هه‌ڵه و نه‌خۆش ده‌ژیی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاکێکی تر، که پێشتر له ژیانیدا نه کوردی بینیبێت و نهناسیبێتی، بێت کورد ببینێت، ئه‌وا پێمانده‌ڵێت: ئاساییه که ئێوه ئاوهان، چونکه هه‌مووتان ڕۆحییه‌ن نه‌خۆشن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچیی هه‌موومان ڕۆحییه‌ن نه‌خۆشین؟ وه‌ڵام: به‌هۆی ئه‌و سروشته‌ی، که تێیدا له‌دایکبووین، په‌روه‌رده‌بووین …هتد. ده‌توانم بڵێم: ئێمه له سروشته‌وه بهوشێوهیهین، که هه‌ین. بۆ من ئاساییه، که تاکی کورد ده‌ڵێ: ئێمه واین، خۆشمان نازانین بۆچیی؟ به‌ڵام من ده‌زانم بۆچیی وان! سروشتمان کردووینی به‌وه‌ی، که هه‌ین. خراپ، دڕنده، زیانبه‌خش، بکووژ، تینووی ده‌سته‌ڵات، دیکتاتۆر …هتد. بکووژین، چونکه ده‌ترسین ڕێزمان لێنه‌گیرێت، دڕنده‌ین چونکه ده‌ترسین خه‌ڵکی تر دڕنده‌ییمان به‌رانبه‌ر بکات، زیانبهخشین چونکه هه‌ست به که‌میی خۆمان ده‌که‌ین، خراپین چونکه هه‌ست به که‌میی خۆمان ده‌که‌ین و ده‌ترسین له‌وه‌ی ڕێزمان لێنه‌گیرێت و خراپه‌مان به‌رانبه‌ر بکرێت، دیکاتۆرین چونکه هه‌ست به که‌میی خۆمان ده‌که‌ین و ده‌ترسین، که ڕێزمان لێنه‌گیرێت و ستایش نه‌کرێین، ده‌ستخۆشییمان لێنه‌کرێت و په‌سه‌ند نه‌کرێین.
ئه‌وه‌ی له‌لای من گرنگ نییه و ئێنتهرێسهم بۆی نییه بریتییه له ناوبانگ، چونکه ناوبانگ شتێکه، که ئێوه پێمده‌ده‌ن، ئێوه‌ش کۆمه‌ڵگای کۆنفۆرمیتێتن، هه‌ربۆیه ده‌توانن ئیمڕۆ سه‌رم بده‌ن له سنگی هه‌وره‌کان و سبه‌ینێش به ناخی زه‌وییدا بمبه‌ن، به‌ڵام که‌ڕاکته‌رم گرنگه، چونکه که‌ڕاکته‌رم وه‌ک ئیندیڤیدووم موڵکی خۆمه و هی خۆمه و پێناس له خودی من ده‌کات، هه‌ربۆیه ده‌یپارێزم.
سیاسییه‌کانی کورد هه‌ریه‌کێکیان خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی ئیندیڤیدوومن، هه‌ریه‌کێکیان گیرۆده‌ی جۆره شێواندنێکن، که‌سایه‌تییان له‌سه‌ر زه‌ویی ترس ده‌ژیی و له ڕێگای ترسه‌وه چ پێناسی ڕیالیتێت ده‌که‌ن و چ خوێندنه‌وه‌شیان بۆی هه‌یه.
له ڕێگای خوێندنه‌وه یان گوێگرتن له وته‌کانی سیاسییه‌کان مرۆڤ ده‌توانێت له وته‌کان و له خودی خاوه‌ن وته‌کانیش تێبگات، به‌شێوه‌یه‌ک، که خاوه‌ن وته له ڕێگای وته‌کانیه‌وه یارمه‌تییمان ده‌دات، که له ده‌روونی ئه‌و باشتر له خۆی تێبگه‌ین. شۆک به تێگه‌یشتنه مێدیسینییهکهی بریتییه له باروودۆخێکی مه‌ترسییدار بۆسه‌ر ژیانی تاک. هۆکاره‌که‌ی بریتییه له تێکچوون یان شێواندنی سووڕی خوێن، کۆنزیکوێنزی ئه‌م تێکچوونه‌ش بریتییه له تێکچوونی وه‌رگرتنی هه‌وا. مرۆڤ ده‌توانێت به وه‌رگرتنی شۆک بمرێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه چ گۆڕانێکی سیاسیی تووشی شۆکمان ده‌کات؟ چ گۆڕانێکی سیاسیی سووڕی ژیانمان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه؟ مه‌ترسییه‌کی کۆنزیکوێنزدار، که ببێته هۆی لێکه‌تنه‌وه‌ی تێکچوونی وه‌رگرتنی وه‌زی ژیان؟
هه‌موو له‌ناو یه‌کێتییدا تێده‌کۆشن، به‌ڵام تێکۆشان بۆچیی؟
کێن ئه‌وانه‌ی به له‌وێ نه‌بوونی مام جه‌لال فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی یه‌کێتیی ده‌که‌ن؟ کێن ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپاوه هه‌وڵی ڕزگارکردنی یه‌کێتیی ده‌ده‌ن؟ وه‌ک پێشتر وتم یه‌کێتیی پێویستیی به ڕزگارکردن نییه، به‌ڵکوو ئه‌و تاکانه‌ی پێیانوایه یه‌کێتیی ده‌بێت ڕزگاربکرێت، پێویسته خۆیان ڕزگار بکه‌ن، پێویسته خۆیان بناسنه‌وه، که ئه‌وان کێن. ڕزگارکردنی خودیان تاکه ئه‌رکی سه‌رشانیانه، به ڕزگارکردنی “خود”ی تاکه‌که‌کانی ناو یه‌کێتیی، یه‌کێتیی دوورده‌که‌وێته‌وه له قه‌یران. تاکه‌کان ئاسترومێنتی ویستێکی ویستراون نه‌ک خۆیان، هه‌ربۆیه جوڵه‌یان ناتوانێت قازانج بخاته‌وه له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه به‌رانبه‌ر خۆیان. کێشه‌ی یه‌کێتیی وه‌ک کێشه‌ی “تۆتمTotem “ی لێهاتووه، کوڕه‌کان ڕاده‌که‌نه ده‌ره‌وه هه‌تاوه‌کوو له‌ژێر چه‌پۆکی باوک‌دا له‌ناوچن، هه‌تاوه‌کوو بنه‌ماڵه‌یه‌ک نه‌بێته موڵکی باوک، هه‌تا کچانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک نه‌بێته موڵکی باوک. براکان له‌ناو یه‌کدا ڕێکده‌که‌ون، که دژ به باوکیان بجه‌نگن، کاتێک سه‌رده‌که‌ون به‌سه‌ر باوک‌دا، براکان ماوه‌یه‌ک کچانی بنه‌ماڵه له‌ناو خۆیاندا به‌شده‌که‌ن، پاشان برایه‌ک قووتده‌بێته‌وه وێنه‌ی باوکی هه‌وڵی له‌ناوبردنی براکانی ده‌دات هه‌تا کچانی بنه‌ماڵه هه‌مووی بۆ خۆی بمێنێته‌وه. شه‌ڕه‌که سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێده‌کاته‌وه، براکان دیسان ڕاده‌که‌ن و ئه‌مجاره‌یان دژ به برایه‌کیان شه‌ڕ ده‌که‌ن نه‌ک باوکیان. کاتێک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌مجاره‌یان ڕێککه‌وتنێکی تر ده‌به‌ستن، که هیچ برایه‌ک بۆی نه‌بێت سه‌رله‌نوێ وه‌ک باوکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی بکاته‌وه. کچان و خێزانه‌کانی بنه‌ماڵه به‌شده‌که‌ن، واته هه‌ر کوڕه و کۆمه‌ڵێک کچ و ژن و ناوچه‌یه‌کی به‌رده‌که‌وێت، هیچ کوڕێک بۆی نییه ده‌ست بۆ کچ و ژنی خێزانێکی تری ناو بنه‌ماڵه گه‌وره‌که به‌رێت.
له سه‌رده‌می مامۆستا جه‌ماله‌وه له هۆڵاند، هه‌ندێک له‌م شه‌ڕه‌دا بردیانه‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌م براوانه وه‌ک مامۆستا جه‌مال مامه‌ڵه‌یان کرد، هه‌ربۆیه سه‌رله‌نوێ تێکۆشان دژیان ده‌ستیپێکرده‌وه، هه‌تا بردنه‌وه‌یه‌کی تر. دوای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه سه‌رله‌نوێ تێکۆشانێکی تر سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، که‌چیی هه‌نووکه برا ده‌رپه‌ڕێنراوه‌کان کۆده‌بنه‌وه و بانگه‌شه‌ی تێکۆشان ده‌که‌ن. پرسیاری من لێره‌دا له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌مان نییه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر چلۆنایه‌تیی تێکۆشانه‌که‌یه. له کوردستاندا هه‌مانشێوه‌یه، به‌ڵام وه‌ک مه‌ڵبه‌ند نا، به‌ڵکوو وه‌ک سه‌رکردایه‌تیی و مه‌کته‌بی سیاسیی. کێن ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی ده‌که‌ن؟ ئه‌ندامه‌کانی سه‌رکردایه‌تیی کێن؟ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی کێن؟ کێ غه‌درلێکراوه و کێش غه‌درکه‌ر؟ جاران ژماره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کان هێنده زۆر بوو له ژماردن نه‌ده‌هات، هه‌نووکه ژماره‌ی ناوچه‌چێتیی جێگای مه‌ڵبه‌نده‌کانی جارانی گرتۆته‌وه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: چ ئه‌قلێک له پشتی ئه‌م ناوچهچێتییهوهیه؟ قازانجی چیی به کورد و به یه‌کێتیی ده‌گه‌یه‌نێت؟
کورد زۆر دژ به ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی قسه ده‌کات، ده‌شێت من خۆم یه‌کێک بم له‌وانه‌ی دژ به ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه بووبێتم و ئێستاش دژم، لێبه‌ڵێ ده‌کرێت ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه بکرێته ئاسترومێنتی ویستیکی ویستراو. ڕوونتر بدوێم، مه‌به‌ستم له‌م ویسته ویستراوه ئازادییه. ئازادیی ویستی هه‌موو تاکێکی کورده، که‌واته ئازادیی له‌لایه‌ن هه‌موو تاکێکی کورده‌وه ویستراوه، بۆ گه‌یشتن به‌م ئازادییه‌ش پێویستمان به ده‌سته‌ڵاته، که‌واته ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ینه ئاسترومێنتی ئازادیی، چونکه ویستراوه‌که ئازادییه نه‌ک ده‌سته‌ڵات.
له باشووردا ده‌سته‌ڵاتێکی بنه‌ماڵه‌یی هه‌یه، ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه، ده‌شێت خه‌ڵکێکی زۆر ئه‌م ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ییه په‌سه‌ند بکه‌ن، لێ خه‌ڵکانێکی تر ڕه‌تیبکه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌کرێت کورد خاوه‌نی ئاڵتهرناتیڤێکیش بێت، که ئه‌ویش بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه. کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی کێشه‌ی سیاسیی نێوان یه‌کێتیی و پارتی دیموکراته، هه‌ربۆیه هه‌بوونی بنه‌ماڵه له‌ناو یه‌کێتیی نیشتیمانییدا ده‌کرێت وه‌ک سروشتی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ته‌ماشابکرێت. ئۆنتۆلۆگییانه ته‌ماشا بکه‌ین، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتی دیموکرات پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی نه‌بوایه، ئه‌وا یه‌کێتییش نه‌ده‌بووه پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی، هه‌ربۆیه شه‌ڕکردن له‌ناو یه‌کێتییدا له‌سه‌ر بوون یان نه‌بوونی یه‌کێتیی به پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی شه‌ڕێکی نالۆگییکانهیه.
هێرۆخان وه‌ک سکرتێری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان:
من خودی خۆم به دروست و ته‌ندروستی ده‌زانم، که هێرۆخان جێگای مام جه‌لال بگرێته‌وه، نه‌ک یه‌کێک له کوڕه‌کانی. به پله‌ی یه‌که‌م: هێرۆخان خاوه‌نی ئه‌زموونی سیاسیی زیاتره وه‌ک له کوڕه‌کانی. به پله‌ی دووهه‌م: ههنگاوێکی گه‌وره و شارستانییه، که ژنێک له پۆستێکی ئاوها گه‌وره‌دا بێت له‌ناو کورددا.
په‌سه‌ندی بکه‌ن هێرۆخان سه‌رۆکتان بێت، په‌سه‌ندی بکه‌ن، که یه‌کێتیی پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی بێت، ئێوه هه‌وڵبده‌ن له ئێستا و ئالێره‌دا له‌و ڕیالیتێته‌دا بژیین و ئاینده‌ش بده‌نه ده‌ستی نه‌وه‌کان. کورد نه کۆمه‌ڵگایه‌کی سکۆلاره نه ئێستاش ئاماده‌گیی سکۆلاربوونی تێدایه، هه‌ربۆیه ڕیالیتێتی ئێستای کورد ئه‌وه‌یه که هه‌یه. کۆمه‌ڵگای کوردیی کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌شائیریی، ئایینیی و پریمیتیڤه، ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان نه‌توانێت ئه‌و ڕاستییه ئه‌کسێپت بکات، ئه‌وا ئه‌و نارنجۆکه ڕاکێشراوهی یه‌کێتیی به‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لاله‌وه له ئان و ساتدا شیاوی ته‌قینه‌وه‌یه. له سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پارتی دیموکرات بۆیه به‌رانبه‌ر حیزبی شیوعیی ئێراقیی بردییه‌وه، چونکه کورد ئاماده‌ی ههمزکردنی ئه‌و ئیدیۆلۆگییه‌ی “کۆمۆنیزم” له‌و کاته‌دا نه‌بوو. کۆمه‌ڵگای کوردیی له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوای هه‌ست و تاک و باوه‌ڕی ئایینیی ده‌که‌وت نه‌ک دوای ئیدیۆلۆگیی. سه‌رهه‌ڵدانی یه‌کێتیی و ململانێی به‌رانبه‌ر به پارتی دیموکرات بێ شانسی بردنه‌وه بوو. ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌قڵانیی یه‌کێتیی نه‌بوو به‌رانبه‌ر به پارتی دیموکرات، به‌ڵکوو شکستی حه‌فتا و چوار له ڕێگای ئێمۆتسیۆنه‌وه “هه‌سته‌وه”، ئه‌و شانسه‌ی به یه‌کێتییدا که به‌رانبه‌ر پارتی دیموکرات خاوه‌نی شانس بێت. ئه‌گه‌ر ئۆنتۆلۆگییانه ته‌ماشا بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین هیچ پارتێک له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا خاوه‌نی شانسی بردنه‌وه نییه، چونکه کۆمه‌ڵگای کوردیی پێده‌چێت لانیکه‌م په‌نجا ساڵی تریشی بوێت، هه‌تاوه‌کوو بتوانێت فێربێت دوای بیرکردنه‌وه بکه‌وێت.
له باشووری کوردستاندا تاکه زلهێز پارتی دیموکراتی کوردستانه، هێزی ئه‌م پارته‌ش له کارکردنیدایه له‌سه‌ر هه‌ست. پارتی دیموکرات پارتێکی بنه‌ماڵه‌ییه، که له‌سه‌ر بناغه‌ی دابونه‌ریتی کوردیی چ کار ده‌کات چ ده‌ژیی. کورد خاوه‌نی ئینستینکتێکه بۆ ژیانێکی میرنشینیی، ئه‌و سه‌رده‌مه هێشتا بوونی نییه، که بتوانێت سکۆلار بژیی. نووسه‌ر و ڕۆشنبیر چ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆیاندا و چ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاشدا ده‌که‌ن بۆ به سکۆلارکردنی کۆمه‌ڵگای کوردیی. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ناونووسکردنی خۆیانه له مێژوودا وه‌ک پاڵه‌وانه‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵگای کوردیی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌توانن پێیبگه‌ن ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌یه. پاڵه‌وانی گۆڕان هێشتا له‌دایک نه‌بووه، پاڵه‌وانه‌کانی گۆڕان کچ و کوڕی ئاینده‌ن.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا نه‌ک یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هیچ شانسێکی به‌رانبه‌ر به پارتی دیموکرات نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌موو پارته بچکۆلانه‌کانی تریش نه‌یانبووه. له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مدا ئه‌گه‌ر بهاتبا و یه‌کێتیی په‌سه‌ندی سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکراتی بکردایه، ئه‌وا کۆمه‌ڵێک زیان هه‌بوو نه له خۆی ده‌که‌وت نه له کوردیش به گشتیی. پارتی دیموکرات هه‌تاوه‌کوو ئێستا زلهێزتریین پارتی کوردییه. بچووکیی ئه‌وه نییه، که گه‌وره‌یی به‌رانبه‌ره‌که‌ت ببینیت، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه، که بیشاریته‌وه.
یه‌کێتیی نیشتیمانیی هه‌تا له‌وێبوونی مام جه‌لالیش پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی بووه، به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بووه، ئه‌م ڕاستییه بڵێت. هه‌نووکه به له‌وێنه‌بوونی مام جه‌لال هه‌موو له تێکۆشاندان بۆ به نه‌بوونی یه‌کێتیی به پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌ڵاتی ده‌روونییه، مام جه‌لال خاوه‌نی چه‌ندیین بوو له‌مانه، بۆ نموونه ده‌سته‌ڵاتی ده‌نگ، چاو، هه‌ست. ئه‌م هێزانه ئێستا به له‌وێنه‌بوونی مام جه‌لال بوونیان نییه، لێره‌وه هیچ ئه‌ندامێکی باڵای یه‌کێتیی چیدی هه‌ست به‌وه ناکات، که ڕه‌وتی بیرکردنه‌وه و بڕیاری له‌ژێر کۆنترۆڵی که‌سێکی تردایه، هه‌ربۆیه هه‌ستکردنیان به‌م ئازادییه وه‌ها ده‌کات که خۆیان سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن.
به‌بێ مام جه‌لال یه‌کێتیی نه‌ک هیچ شانسێکی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات‌دا نییه، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ گۆڕانیشدا نییه‌تی. یه‌کێتیی بۆئه‌وه‌ی ببێته‌وه خاوه‌ن هێز پێویسته ببێت به‌وه‌ی که هه‌یه، ئه‌ویش پارتێکی بنه‌ماڵه‌ییه. سروشتی یه‌کێتیی وه‌هایه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م سروشته‌ی یه‌کێتیی له‌لایه‌ن چه‌ندیین سه‌رکرده‌وه وه‌هایکرد، که یه‌کێتیی چه‌ندیین زیانی مێژوویی به خۆی بگه‌یه‌نێت. مام جه‌لال باکگراوند و چاوگه‌ی هێزی ڕۆحیی یه‌کێتییه، هه‌روه‌کوو چلۆن مه‌لا مسته‌فا باکگراوند و چاوگه‌ی هێزی ڕۆحیی پارتی دیموکراته.
بوونی هێرۆخان به سکرتێری یه‌کێتیی نیشتیمانیی واتای گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیاییه بۆ ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان. په‌سه‌ندکردنی هێرۆخان وه‌ک سکرتێر و یه‌کێتیی وه‌ک پارتی بنه‌ماڵه قه‌ڵغانی هێشتنه‌وه‌ی یه‌کێتییه وه‌ک یه‌کێتییه‌کی به‌هێز و خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات. به‌مشێوه‌یه کورد خاوه‌نی دوو ئاڵته‌رناتیڤه، ئه‌وسا خۆیان بڕیارده‌ده‌ن کامیان هه‌ڵبژێرن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی یان تاڵه‌بانیی. ده‌شێت له ئاینده‌دا بنه‌ماڵه‌یه‌کی تریش له پارتێکی تردا قووتبێته‌وه و ئه‌ویش بێته ئاڵته‌رناتیڤی سێهه‌م و به‌مشێوه‌یه له ئاینده‌دا ده‌شێت کورد به‌ره‌و ئه‌و ڕێگایه بڕوات، که پێویستی به بنه‌ماڵه نه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه بوونی هه‌یه، که‌واته کورد ده‌یه‌وێت.
من خۆم ده‌نگده‌ده‌م به هێرۆخان و به شیاوی جێگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لالی ده‌زانم. یه‌کێتییه‌کان پێویسته فێربن بۆ یه‌کێتیی تێ‌بکۆشن نه‌ک بۆ خۆیان، چونکه به‌بێ یه‌کێتیی و به‌بێ هێزی یه‌کێتیی هیچ کامیان بوونیان نییه. هێرۆخان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی سلێمانییه، به‌ڵام ئه‌ندامی تری یه‌کێتیی هه‌یه، که سێ‌جار له هێرۆخان زیاتر خاوه‌نی پۆسته و هێشتا زیاتریشی ده‌وێت. هێرۆخان ده‌بێت بیه‌وێت خۆی ببێته سکرتێری یه‌کێتیی نه‌ک یه‌کێک له کوڕه‌کانی، ده‌بێت بانگه‌شه‌ی به بنه‌ماڵه‌ییبوونی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بکات، هه‌تاوه‌کوو یه‌کێتیی له ئاینده‌دا تووشی هیچ شکستێکی تر نه‌بێت. ده‌بینم تێکۆشانی هێرۆخان تێکۆشانه بۆ هێشتنه‌وه‌ی یه‌کێتیی، به‌ڵام تێکۆشانی ئه‌ندامانی تری یه‌کێتیی تێکۆشانه بۆ گه‌یشتن به پۆستی زیاتر، به ده‌سته‌ڵاتی زیاتر، به سه‌رمایه‌ی زیاتر.
ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای بچێته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌وا نه‌ک ناگاته‌وه ده‌سته‌ڵات، به‌ڵکوو ده‌بێت به‌خته‌وه‌ربێت، ئه‌گه‌ر وه‌کوو گۆڕان بیست و پێنج کورسیی له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستبهێنێت. تاکه ڕێگای هاوپهیمانێتییهتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات‌دا، به‌ڵام له‌کاتی بردنه‌وه‌شیاندا پێویسته ملکه‌چیی هه‌موو داواکانی پارتی دیموکرات بێت، چونکه بردنه‌وه‌ی یه‌کێتیی له هه‌ڵبژاردندا به هاوکاریی پارتی دیموکراته.
ئه‌ندامانی یه‌کێتیی پێویسته پێشئه‌وه‌ی بچنه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌نگ به هێرۆخان بده‌ن بۆ به سکرتێرکردنی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێویسته یه‌کێتیی یه‌کبخه‌ن و به‌هێزی بکه‌ن ئینجا بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه. له مێژوویه‌کدا فارسه‌کان ئیسلامیان په‌سه‌ندکرد و ڕێگای شیعه‌یان کرد به ڕێگای خۆیان، هه‌ربۆیه له ڕێگای به شیعه‌بوونیانه‌وه توانیان خاکی ئێران نه‌ک ڕزگاربکه‌ن، به‌ڵکوو سهربهخۆشیبکهن. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییه بۆ گه‌یشتن به‌مانه‌ش ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو ڕێگایه‌کم. ده‌شێت باشووری کوردستان بییه‌وێت وه‌ک هه‌ریه‌ک له وڵاتێکی تری پاشانشینیی بژیی، هه‌ربۆیه ده‌کرێت پاشایه‌تیی بکرێت به ئاسترومێنتیی ژیان له ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا. به گشتیی له ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتدا ڕۆحی پاشایه‌تیی هه‌تا ئێستا ئه‌کتوێله، دیکتاتۆره‌کان ژیانێکی پاشایانه ده‌ژیین، پاشایه‌تییه‌ک، که تێیدا ده‌یانه‌وێت سه‌رۆکی هه‌موو شت بن، به‌ڵام ده‌شکرێت فێربن وه‌ک پاشایانی چه‌ندیین وڵاتی ئه‌وروپیی، که هه‌تا ئێستا ژیانی پاشایه‌تییان درێژه‌ی هه‌یه بژیین. ئه‌وان ده‌توانن ڕیپرێزینتیرهی کوردستان بکه‌ن. ئه‌و ڕۆحه له کوردستاندا بوونی هه‌یه، هه‌ربۆیه سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌یه‌وێت سه‌رۆکێکی هه‌میشه‌یی بێت، به‌رده‌وام هه‌ڵبژێردرێته‌وه. ناتوانم بڵێم دڵنیام له‌وه‌ی، که هه‌موو کورد ئه‌ویان وه‌ک سه‌رۆکێکی هه‌میشه‌یی په‌سه‌نده، ناشتوانم بڵێم به‌شێکی زۆر ئه‌مه‌یان ناوێت. کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کێشه‌ی ڕۆحێکی پاشایانه‌یه، که نایه‌وێت له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تیی هه‌ڵبستێت. هیچ پارتێکی سیاسیی ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆحه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونکه کۆمه‌ڵگاکه هه‌تا ئێستا ئاماده‌گیی په‌سه‌ندکردنی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌ی هه‌یه. وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیای گه‌وره، هۆڵاند دانمارک …هتد. هه‌موو ئه‌م وڵاتانه، وڵاتانی دیموکرات و سکۆلارن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌کسێپتی پاشایه‌تیی ده‌که‌ن. بۆچیی کورد ئه‌م باسه ناهێنێته ئاراوه و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه‌کاندا یه‌کلای ناکاته‌وه؟ بۆچیی له‌پێناوی ژیان له ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا ئاماده‌گیی وه‌رگرتنی کۆنزیکوێنز نییه؟