کاڵبوونه ……. ئاراس قه‌ره‌داغی
ڕه‌نگه‌کان هه‌موو کاڵبونه‌وه
گوڵه‌کان ههڵبزوڕکان ، هه‌ڵوه‌رین
عه‌شق به‌هه‌رزانترین نرخ
قهبلێنرا لهمهزادخانهی درۆدا
ده‌نگه‌کان کپ بوونه‌وه
گوڵ گه‌مه‌ی پێ ده‌کرێ
به‌درۆکانی خۆشه‌ویستی
مرۆڤایه‌تی
کونهبهبویهک له‌شه‌وێکی بێ مانگدا
فڕاندی بۆدروست کردنی کولانه‌که‌ی
مافی مرۆڤ
ڕوناکردنه‌وه‌ی ژووری جه‌لادێک
هاوڕێیه‌تی
بۆتهڵاڵهزمانێک
مهحاڵهتێگهشتن لێی
ڕه‌نگه‌کان به‌بارانی بێ هه‌ور
بهئێوارهیهکی پڕ ئاسته‌می غوربه‌ت
بهچاوهڕاونی هه‌میشه‌یی بێ ووڵاتی
به‌خه‌وێکی هه‌میشه‌یی بێ ئاڵایی
کاڵبونه‌وه.
هیواکان
له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌سێلکه‌کان
کۆچیان کرد بۆ وێرانه‌که‌ی مه‌نفا
ئه‌ستێره‌کان،مانگ،خۆر
به‌فڵچه‌ی ده‌ستی مناڵهبۆیاخچی یه‌کان
کاڵبونه‌وه
ڕه‌نگی به‌هار
به‌خوێنی عاده‌ی قهیرهکچهکان
کاڵبوونه‌وه
تاوان
به‌ده‌ستی کوژه‌رانی دوعا و
هه‌موو دوعاکانی تریش
تۆخکرایهوه
هه‌موو پێکه‌نین و خه‌نده‌کان
به‌تاریکی بێ کاره‌بای بێ ووڵات و
به‌ووشکی بێ ئاوی
سڕانه‌وه
ڕۆشنبیر،نووسه‌ره‌کان
له‌گه‌ڵ برا دهروێشهکانیاندا
زیکر ده‌که‌ن له‌سه‌ر مێزی
ده‌سه‌ڵاتداران
شه‌ره‌ف
ده‌فرۆشرێ به‌نرخێکی گه‌لێ گران
به‌فه‌رمانی پیاوه مێشک ژه‌نگاویی یه
ڕیشداره‌کان
پاییز
به‌درۆکانی خۆشه‌ویستی و عه‌شق
گه‌ڵاکانی پۆست ده‌کرێ
بۆ ووڵاتهدراوسێکان
ڕه‌نگی
به‌مه‌شخه‌ڵی ده‌ستی فاتیمه
تۆخکرایهوه
شه‌هیدان
له‌خه‌می ووڵاتدا
له‌خه‌می گه‌نده‌ڵیدا
پرچی سپییان ده‌هۆننه‌وه
ووڵات
تابێت ڕه‌نگی کاڵتر ده‌نێ
هه‌رچی شتهلهکوردستاندا
هه‌تابێ و هه‌تا هه‌یه
ڕه‌نگی کاڵتر ده‌بێ
تا دێ ڕۆژێ
ڕه‌نگی هیچ پێوه‌نامێنێ…
arasqaradaxi@hotmail.com سوید مای 2008