Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
تاك له‌نیشتمانی خۆیدا بیگانه‌یه‌

تاك له‌نیشتمانی خۆیدا بیگانه‌یه‌

Closed
by April 13, 2013 گشتی

 

 

 

 

چاو گێڕانێك به‌مێژوی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی  عه‌ره‌ب ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای بیری داگیركاری ناسۆنالستی  عه‌ره‌بچیه‌تی  له‌به‌رامبه‌ر تاك و گه‌لانی نا عه‌ره‌ب،تاكی عه‌ره‌ب خۆشیان بوون به‌قوربانی، یانی ئه‌گه‌ر داگیركه‌ریش بوون ئه‌وا خۆشیان داگیركراوی داگیركه‌ر بوون یانی پێش مرۆڤ بوون عه‌ره‌ب بوون بۆ عه‌ره‌بچیه‌تی عه‌ره‌ب.به‌لام ئه‌وه‌ته‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌شۆرش چرۆی كردوه‌ پێده‌چێت بارودۆخه‌كه‌ جیاواز بێت و پێده‌چێت تاكی عه‌ره‌ب شوناسی خۆی و شوناسی نیشتمانه‌كه‌ی له‌ ناسنامه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ی خۆشتربوێت و بیر له‌ مرۆڤ بوونی خۆی بكاته‌وه‌.

له‌دوای شۆرشی فه‌ره‌نسا،فه‌ره‌نسا و گه‌لانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی بیری ناسۆنالستی ئه‌وروپی له‌ناو ئه‌وروپا پێی نایه‌ قۆناغی ڕزگاریه‌وه‌،یانی تاكی وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ وه‌ك مرۆڤ بیرده‌كه‌نه‌وه‌ نه‌ك وه‌ك ئه‌وروپیه‌ك .

مێژوی شۆرشه‌كانی عه‌ره‌ب به‌پێچه‌وانه‌ی شۆرشی فه‌ره‌نسا پڕیه‌تی له‌گۆڕانكاری دژی عه‌ره‌ب و گه‌لانی نا عه‌ره‌ب و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات پڕیه‌تی له‌شكست بۆ عه‌ره‌ب و گه‌لانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی بوبێته‌ مایه‌ی پێشكه‌وتنی عه‌ره‌ب . پێش هاتنی ئاینی ئیسلام عه‌ره‌ب پارچه‌ پارچه‌ و خێڵه‌كی ده‌شته‌كی بوون و له‌دوای شۆرشی ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی جگه‌ له‌وه‌رگرتنی ئاینه‌كه‌ و دوای چه‌ندین فتوحات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئاینه‌،نه‌یان توانی له‌ ئه‌زمونی گه‌لانی ژێرده‌سته‌یان سود له‌به‌هره‌مه‌ندیان وه‌ربگرن هه‌میشه‌ به‌بیری كۆنسێرفاتیف  به‌كاریان هێناون، بۆیه‌ نه‌یان توانیوه‌ هه‌نگاوێكیش له‌شارستانیه‌ت بچنه‌ پێش و نه‌ توانیان ڕیزی نێوان خۆیان بپارێزن و دابه‌شی مه‌زهه‌بی نه‌بن،بگره‌ نه‌ك چونه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان مۆڕاڵی پێش هاتنی ئیسلام،به‌ڵكو بوون به‌چه‌ندین ده‌وڵه‌ت له‌چه‌شنی دابه‌ش بونی مه‌زهه‌ب و چه‌ندین خێڵ و ده‌شت و بیابان. بۆیه‌ نامۆ نیه‌ كه‌پێمان وا بێ‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ ڕووی فكری و فه‌رهه‌نگی هیچ رووی نه‌دابێ‌.بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر جاران به‌ عه‌ره‌بێك وترابێت ده‌شته‌كی یان بیابانی یان خێڵه‌كی،ئێستا پێیان ده‌ووترێت عه‌ره‌بی میسری، یه‌مه‌نی یان سوری یا به‌حرێنی یان، سعودی واتا به‌س ناوه‌كه‌یان گۆڕاوه‌ له‌ناوه‌رۆكدا هه‌مان مرۆڤی ئه‌و چاخه‌ به‌ردینه‌ن، شه‌ڕ و ئاژاوا و كوشتاره‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی،سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن.                    عێراق به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئه‌و دۆگما كلتوری و فه‌رهه‌نگی و ئابوری و سیاسی و …هتد…

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مێژوی ولاتی دوو ڕوبار”عێراق” له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ره‌یه‌كان له‌ سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زانی،به‌كۆچ ڕه‌وی ئه‌كه‌دیه‌كان  “بابلی و ئاشوری”  تا سه‌رده‌می ڕوخاندنی صدام له‌ساڵی 2003 باس بكه‌ین وه‌ك ژماردنی هه‌زار گوێز وایه‌ له‌ڕۆژێكدا،چونكه‌ تاكی عێراقی له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا خۆی پێ‌ میوانه‌، زوڵمی سته‌مكاره‌كان وای لێ‌ كردوه‌ كه‌ مێژوی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌ هه‌ست ده‌كات به‌م مێژوه‌ نامۆیه‌، بۆیه‌ نه‌ك بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ مێژوی وڵاتی خۆیه‌تی له‌مێژودا ده‌یخوێنێته‌وه‌ بگره‌ بیر له‌وه‌ش ناكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ كه‌ زمان و خاك و مێژوی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خوێنی ئاوێته‌ بوه‌. هه‌مان حاڵه‌ت بۆ تاكێكی لیبی و سعودی و سوری و میسری و یه‌مه‌نیش ڕاسته‌،چونكه‌ زۆری زوڵم و بونی ڕژێمه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كان له‌وڵاتدا تاكی ئه‌و وڵاتانه‌یان وا لێ‌ كردوه‌ گه‌ل له‌هێز و به‌هره‌یان سودمه‌ند نه‌بێت.

ده‌سه‌ڵاتی تاك ره‌وی سه‌رۆك وه‌زیری ئێستای عێراق به‌مه‌زهه‌ب شیعه‌ جه‌نابی مالكی ئه‌زمونی له‌ رابردوی  35ساڵ حوكمڕانی سه‌رۆك كۆماری عێراق صدام حسێن به‌مه‌زهه‌ب سوننه‌ وه‌رنه‌گرت،وه‌ك هه‌مان سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌ی چارلسی پادشای چوارده‌هه‌می فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ست مه‌زهه‌بچیه‌تی ده‌ناڵێنێ‌ و دیكتاتۆرێكه‌ دیموكراسی چه‌كوشێكه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ بۆ سه‌ركوت كردنی ئازادیه‌كانی تاك.

تاكی لیبیایش ئه‌گه‌ر چیتر زولم قبول بكات ئایا ژیان بۆ ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می كتێبه‌ سه‌وزه‌كه‌ی قه‌زافی چ جیاوازیه‌كی هه‌یه‌

ئه‌گه‌ر ئیسلامگه‌راكانی دوای ئه‌سه‌د و موباره‌ك،وڵات به‌ره‌و وێرانه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ به‌ره‌و دواكه‌تو تری به‌رن بۆ گه‌ل گۆرینی روخساره‌كان چ جیاوازیه‌كی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دیكاتۆره‌كانی پێشو.له‌كاتێكدا شارستانیه‌تی یۆنانی و ڕۆمانی له‌ هه‌زاره‌ی پێش زاینی،له‌روی سه‌ربازی و بازرگانی و هه‌تا په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانیش له‌عه‌ره‌به‌كان نزیك تر بوون نه‌ك ئه‌وروپا،بگره‌ له‌ ئه‌وروپیه‌كانیش پێشكه‌وتوتر بوون.

ئێستا ژیانی تاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ژیانی له‌ ئه‌وسای تاكی پێش هاتنی ئاینی ئیسلام بچێت،گۆڕینی بیر و باوه‌ڕ چ سودێكی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر زاڵمه‌كانی ئه‌مرۆ له‌زاڵمه‌كانی دوێنێ‌ بچن.

ئایا گۆڕانكاریه‌ك به‌ 40 سه‌ده‌ له‌ژیانی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕوو نه‌دات چۆن ده‌توانم ئومێده‌وار بم بۆ ئاینده‌یه‌كی ڕوون.له‌كاتێكدا ئێمه‌ش وه‌ك تاكی كورد به‌شێكین له‌هه‌ڵگری ئه‌و كلتوره‌ سه‌پاوه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌،ئاینییه‌،فه‌رهه‌نگیه‌،مێژوویه‌،كه‌ به‌زمانی شۆڕشی فكری  نه‌بێ‌ ناتوانین خۆمانی لێ‌ جیا بكه‌ینه‌وه‌.

ئیسلام پێش سه‌رده‌می رۆشه‌نگه‌ری ئه‌وروپی له‌ناو عه‌ره‌ب بوونی هه‌بوه‌،حوكمڕانه‌كانی وڵاتیش ئیسلام بوون،كه‌واته‌ ده‌سه‌ڵاتداران  به‌بیر و باوه‌ڕ ئیسلام بوون و حوكمی ئیسلامیان كردوه‌،به‌ڵام بۆ نه‌یان توانیوه‌ حوكمڕانێكی دادپه‌روه‌ر بن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران دیكتاتۆرێكی ئیسلامی نه‌بوون،بۆچی  نه‌بوون به‌ موسڵمانێ دادوه‌ر؟

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.