ئه‌نفال به كتێبه ئاسمانیه‌كاندا هات
ئه‌نفال به كتێبه ئاسمانیه‌كاندا هات
به‌ڵام له‌كوێی زه‌وی لهناوكام ئه‌ده‌بدا گیرسایه‌وه؟
سه‌لام عومه‌ر
ئه‌و رۆژانه‌ی كرده‌ی ئه‌نفالی تێدا به‌ڕێوه‌چوو زامێكی هێنده قوڵ له جه‌سته‌ی وڵاته‌كه‌مان كرا كه تاوه‌كو ئێستاش سارێژ نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر یادهوهریهكدا ده‌كولێته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌ی سوپای به‌عس بۆ له‌ناو بردنی یه‌كجاره‌كی گه‌لی كورد بوو، به‌تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و لاوانه‌ی له‌وێ له‌و شوێنانه‌ی ئه‌نفالی تێدا ئه‌نجام درا دووچاری قڕكردن بوون، ئه‌و پیره پیاوو ژن و منداڵانه‌ش كه رزگاریان بوو ئێستا پیره‌كان زۆربه‌یان نه‌ماون و منداڵه‌كانیش به‌بێ كه‌سی به هه‌تیوی و ماڵوێرانی، به‌بێ په‌ناگه‌و شوێنه خۆشه‌كان ئه‌وانه‌ی ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان بوون لاویه‌تیان ته‌واو كردوو تاك و ته‌را نه‌بێت كه ئێستا له‌ته‌مه‌نی لاویی دایه، ئه‌ویش به‌داخه‌وه هێنده منداڵ بۆته‌وه ناتوانێ وه‌كو خۆی گه‌وره‌یی رووداوه‌كه بگێرێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی بڕیاری به‌ربه‌ریانه له‌لایه‌ن سه‌دام خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سوپا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست دژی هاوڵاتیانی سڤیلی كورد ده‌رچوو.
جیهان به‌گشتی و ریكخراوه مرۆ دۆسته‌كان له ئاست ئه‌م تاوانه نێوده‌وله‌تیه كوێربوون و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیان به‌جۆرێك شل كردبوو به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌وڵی ته‌فروتوناكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌داو كه‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌ده‌هات،رۆشنبیرانی كورد له‌چیا هاواریان لێهه‌ستاو پڕ به گه‌رو ده‌یانناڵاند عه‌ره‌به‌كانیش جگه له‌چه‌ند رۆشنبیرێكی چه‌پی زۆر كه‌م نه‌بێ ئه‌وانی دی له خه‌وێكی قوڵدا چووبوونه خه‌ڵوه‌ته‌وه ، خۆ ئه‌ده‌بی جیهانیش له‌م ساته وه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ رژێمه قهبهكانیان هه‌ر خه‌ریكی ساغكردنه‌وه‌ی چهكو جبه‌خانه‌كانیان بوون به‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌ویست سنووره‌كانیان له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه بچوكه‌كان زیاد كه‌ن، ئه‌و رۆژانه مردنێكی له‌سه‌رخۆ بوو بۆ گه‌لێكی چه‌وساوه، كه‌له‌وه‌ته‌ی هه‌بوو سووته‌مه‌نی یه‌ك له‌دوایی یه‌كی ئه‌و رژێمانهبوو كه به‌ئاره‌زووی خۆیان دهیانچهوساندینهوه، تاكه هیوایه‌كیش كه هاوڵاتیان و پارته سیاسیه‌كان هه‌یانبوو ئه‌و چیا سه‌رسه‌خت و دژوارانهبوو كه سروشت وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی دروست كردبوو، ئه‌و كات دوای وه‌ستانی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران به‌عس خۆی یه‌كلا كرده‌وه بۆ له‌ناوبردنی كورد و هه‌ر هه‌موو تواناكانی خۆی بهكیمیایشهوه تاقیكرده‌وه و نه‌یتوانی كورد له‌ریشه‌وه دهركێشێ ئه‌نفال یه‌كێك بوو له‌و نه‌خشه دۆزه‌خیه‌ی بۆ كورد نه‌خشێنرا، ئه‌م وڵاته‌ی نوقمی تاوانێك كرد كه خۆی له‌ناو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و سوتهمهنیهكانی كیمیاییدا دیته‌وه، ئه‌وان وشه‌ی ئه‌نفالیان له كتێبه ئاسمانیه‌كان ده‌رهێناو كردیانه حیكایه‌تێك كه‌مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌میشه ده‌یگێڕێته‌وه ، به‌ڵام گێرانه‌وه‌یه‌كی ساده‌و تازه به‌تازه كورد وه‌خۆ كه‌وتووه بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانه گه‌وره، له هه‌وڵدایه تا له‌په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نفال به جینۆسایدكا خۆ ئه‌گه‌ر زیاتر دواكه‌وێ و جیهانیش زیاتر خۆی بێدهنگكا ئه‌وه جیاوازیه‌كی نابێ له‌گه‌ڵ ئه‌نفالی راسته قینه كه هه‌زاران ساڵ ده‌بێت ئه‌نجامدراوه‌و تائێستاش به جینۆ ساید نه‌ناسراوه، سه‌یریش له‌وه‌دایه له دادگای ئه‌نفالدا سه‌رانی ئه‌م تاوانه له‌به‌رده‌م كامێراكاندا قیت و قۆز دانیشتبوون و خه‌ڵكێكیش هه‌بوون به‌رگریان لێده‌كردن، پرسیاری سه‌یروسه‌مه‌ره له گه‌واهی ده‌ره‌كان دهكراو ده‌یانه‌ویست ئاراسته‌ی دادگاییه‌كه به‌لایه‌كی تر‌و به‌ره‌و درێژبوونه‌وه‌ی زیاتر‌و له‌بیركردنی ئه‌و تاوانانه به‌رن كه هێنده زۆرن دیكۆمینتهكان خۆیان ده‌دوان، وێنه‌كان خۆیان پهردهكانیان هه‌ڵده‌ماڵی و گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌یان ده‌رده‌خست، كه‌چی سه‌دام و عه‌لی كیماوی هه‌وڵیانده‌دا هه‌موو ئه‌و خه‌تایانه به سه‌روه‌ری بژمێرن و له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه پێیان وابوو تا ئه‌وكاتیش سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی عێراق بوون، بهرگریكارهكانیش وه‌ك هه‌میشه شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بیان پیشان ده‌داین و ده‌یانسه‌لماند كه ئه‌وانیش ئه‌گه‌رچی له‌كرده‌ی ئه‌نفالدا ده‌ستیان نه‌بووه، به‌ڵام خۆزگه‌یان ده‌خواست به‌شداربوونایه و پێیان وابوو ئه‌وه‌ی سه‌دام و سه‌رانی رژێمه‌كه‌ی كردویه‌تی دژ به‌و یاخیانه بووه كه سه‌ر به‌ئێران بوون ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وساو ئێستا‌و له‌ئاینده‌شدا ئێران و هه‌ر هه‌موو هاوسێكانی كورد له‌پلاندان بۆ له‌ناوبردنمان و ئه‌م دادوه‌رو بهرگریكارانهش ده‌یانه‌ویست ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی و قركردن دژی كورد نه‌كرا ئه‌وان له‌ژێر په‌رده‌ی یاسا‌و بهدهمامكی دادوه‌ریه‌وه له‌گه‌ڵمان بكه‌ن.
ئێستاش دیكۆمێنته‌كانی ئه‌نفال كه هه‌زاران لاپه‌ڕه ده‌بن له‌به‌رده‌ستدان و رۆژنییه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ژێر لمی بیابانه‌كان نه‌دۆزرێنه‌وه ، به هه‌زارانیان گه‌ڕاونه‌وه زێدی خۆیان و هه‌زارانیشیان هێشتا ماون و ورده ورده ئێسكه‌كانیان ده‌بن به‌خۆڵ ، ئه‌م خه‌تایانه له تیفیهكان په‌خش ده‌كرێن و كه‌چی جگه له‌خۆمان كه‌سێكی دی و لایه‌ن و حكومه‌تێكی بیانی و ئیسلامی په‌خشی ناكه‌ن و نقه‌یان لێوه نایه ، شاعیر‌و رۆمانووسه بیانیه‌كان رۆشنبیر‌و ده‌رهێنه‌ره‌كانیان لهبێدهنگیهكی سه‌یر دان و خه‌ریكه داهێنانهكانیشیان ئه‌وانه‌ی لای ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ون به‌هۆی ئه‌م متبونهیان ناشیرین ده‌بن و ئاوابڕوا ئه‌وانیش دێنه به‌ره‌ی ئهنفالهوهو جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت له‌گه‌ڵ كردهكاندا ، چونكه بێده‌نگی نیشانه‌ی رازیبوونه به‌و روداوانه‌ی ئه‌نجامدراون و هه‌تا ئێستاش له هه‌ندێ پارچه‌ی كوردستان له‌ژێر ناوی دی‌دا جینۆساید به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌نفال بهكتێبه ئاسمانیه‌كاندا هات ، به‌ڵام له كوێی ئه‌ده‌بدا گیرسایه‌وه ، چه‌ند رۆمانی خۆماڵی بۆ ئه‌م تاوانه نووسرا شاعیره‌كان هه‌ر هه‌موویان شیعریان بۆ نووسیوه ، به‌ڵام چه‌ندیان به‌زیندوویی مایه‌وه؟ چه‌ندیان وه‌كو شاكاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه چوونه چوارچێوه‌ی داهێنانه‌وه ؟ كوان ئه‌و فیلمه سه‌رنج راكێش و پڕ له ته‌كنیكانه‌ی كه نیشانه‌ی ناساندنی ئه‌نفال بن به‌جیهان و خۆشمان؟ ئه‌وانه پرسیار گه‌لێكن كردنیان ئاسانه‌و جێبه‌جێكردنیشیان ده‌كه‌وێته سه‌رخۆمان ، چونكه ده‌مێكه كورد گوتویه‌تی به‌ده‌ستی خۆت پشتی خۆت بخورێنه ئه‌گه‌رنا كه‌س بۆت ناخورێنێ ، بۆیه ئه‌گه‌رچی دره‌نگیشه به‌ڵام نه‌چووه بچێ و كاتی ئه‌وه هاتووه ته‌نها ته‌ماشای دیكۆمێنته‌كانی ئه‌نفال نه‌كه‌ین و ده‌بێت هه‌وڵده‌ین خۆمان به‌رهه‌می نه‌مر بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه درووست كه‌ین ، هه‌رنا بیانكه‌ین بهشاكارهكان و بڵاویان كه‌ینه‌وه ، با نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌وانه‌ی چارگه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نفالیان دی به‌نێو خهتایهكاندا رهتبنهوهو وه‌كو سه‌رجه‌م سه‌رهاته‌كانی دی نه‌بێته حیكایه‌ت، مه‌به‌ستم حیكایه‌ته ئهفسانهییهكانه ئه‌وانه‌ی به هه‌بوو نه‌بوو ده‌ست پێده‌كه‌ن ، ئه‌نفال روداوێكی راسته‌قینه‌یه موچوڕكێكه هه‌موو گیانمان سڕ ده‌كا…من ده‌مێكه گوتوومه:
وشكبوونه‌وه‌ی زه‌وی و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی گوڵه‌كانی نیسان قوربانیی تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌وره بێ بارگاویانهن كه‌له هه‌فته‌كانی ئه‌م مانگه‌دا دووباره ده‌بنه‌وه،ده‌ڵێن 25 ساڵه هه‌ر هه‌ورێك له بیابانه‌وه دێ و بێره‌دا به‌سه‌ر پێده‌شته‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌دا ره‌تده‌بێ بروسكه و ناڵه‌یه‌كی ئاگرینی لێ هه‌ڵده‌ستێ، ورده بارانێكی پێیه هه‌ر له فرمێسكی جووتیار‌و گریانی ژن و منداڵ و ئه‌ولاوه وشك بوانه ده‌چێ كه 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوێنیان پژا، ده‌ڵێن ئه‌م نمه بارانه سوورباوانه هه‌ر بۆ ئه‌و گوندانه‌ن كه ئه‌وێ رۆژێ خاپوركران، ئه‌و رۆژانه‌ی گرمه‌ی تۆپ و زریپۆشه‌كانی سوپای ئه‌نفال هه‌وره بارگاوییهكانی شه‌ق دهكردو وڵاتێكی نغرۆی تاوان ده‌كرد، ئیلهامیان له كتێبه ئاسمانییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرت بۆ دهسكهنهكردنی گیانی منداڵه گوناهه‌كان و ئه‌ولاوه خێر له خۆ نه‌دیوانه‌ی ئه‌نجن بهئهنجن كران، پێیان وابوو مرۆڤه‌كانی ئێره هه‌ر هه‌موو یاخییه‌كانی خێڵه لماوییهكانی ئه‌وێن و ده‌بێت بچنه‌وه ژێر ئه‌و بیابانه‌ی ره‌تبوونی گهواڵهكانی لێیه.
ئه‌و رۆژانه ته‌نها 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو، ویژدانی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ گهواڵهكاندا بێره‌دا ره‌تبوون.هیچیان پێنه‌بوو جگه له رق، جگه له وه‌راندنی گیانی 182 هه‌زار مرۆڤ و به دوای خۆیدا وشكه ساڵیان به‌خشی ،هه‌ر له‌و كاتانه‌دا ئه‌و دهمامكهیان لێ به‌ربۆوه كه رووخساره ناشیرینه‌كانی وه‌ك خۆی و به نهێنییه‌كانی ئه‌نفالیش ناساندین.
ره‌تبوونی گه‌واڵه‌كان له‌م مانگه‌دا، جووتیاره‌كان تووڕه ده‌كا، گه‌وره‌یی گوڵه‌كان دهباو قوربانییه‌كان ده‌بارێنێ، ئێستا ئیسقانه ورد‌و خاش بووه‌كان و جل و به‌رگه كون كون و ڕزیوه‌كانی ژێر لمه دا‌غ بووه‌كه‌ی ئه‌وێ له نامۆبوونیاندا ئێمه‌یان ونكردووه‌و به ئازادی ئێره نازانن، گیانه‌كان له هه‌فته‌كانی ئه‌م مانگه‌دا بێره‌دا ڕه‌ت دهبنوچیرۆكی رووداوه‌كان به گه‌واڵه‌كان ده‌سپێرن: ئه‌و گه‌واڵه وشك‌و بێ بارگاویانهی ته‌ڕمان ناكه‌ن, بایه‌كی له‌گه‌ڵ دایه هه‌ر له هه‌ناسه سارده‌كانی دایكان دهچێو خۆیان بهكۆشكو ته‌لاره ههڵچنراوهكاندا ههڵدهواسنو ئاهو نووزه‌یان هه‌موو ساڵێ له هه‌فته‌كانی ئه‌م مانگه دێته به‌ر گوێ, ئێستاش له‌پاشی زیلو رسته‌ی چه‌كداره به‌رگ مغاویریهكان ده‌ترسن‌و پێیان وایه ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وانی وه‌راند دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌یه, ئێسقانه هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ڵێن كرده‌كانی ئه‌نفال ئه‌وانه‌ی ئه‌وێ رۆژی ئێمه‌یان سوتاند هه‌ر ماون! ئێستا لهپهناوپهسێی وڵاته پڕ له لم‌و هزره ژه‌هراوییه‌كاندا پلان بۆ ونكردنی ئێمه‌و ئه‌و زیندووانه ده‌گێڕن كه له‌وێ له ناوی ناوه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بڕیاری ئه‌نفالی لێده‌رچوو هه‌وڵی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌ده‌ن, ده‌یانه‌وێ جیاوازییه‌كانی ئێره‌ی چیا‌و ئه‌وێی بیابان تێكهڵكهنهوه, ئێمه به مێژوو ئێوه‌ش به قه‌ده‌رێك بسپێرن كه هه‌ر له‌و هه‌ورانه ده‌چن كه بێره‌دا ڕه‌تده‌بن, به‌ئاسمانی ئه‌م ووڵاته‌دا دێن‌و چاوویان له‌و چیایانه بڕیوه كه‌به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌ڕوانن هه‌ر هه‌موو ئێوه‌یان ناوێ, ئه‌وان پاشماوه‌ی كرده‌ی ئهنفالنو ئایندهی ئه‌م ووڵاته لهنهخشو هزره‌كانی كتێبه ئاسمانیه‌كاندا هه‌ڵده‌هێنجن, هه‌ر بۆیه هه‌موو ساڵێ له هه‌فته‌كانی ئه‌م مانگه‌دا گه‌واڵه‌كان بیره‌دا ڕه‌تده‌بن.