
حه‌وزی مه‌له … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
وه‌ره ســــه‌یری كه (لـــــــیلۆ)
دیـــــــاریم هـــــێناوه بۆ تۆ
حـــــهوزی مهلــــــهم هێناوه
وا له حــــــهوشــــــه دامناوه
ڕازاوهیــــــــه و بێ وێنــــــه
ڕاكـــــــــه ئــــــاوی بۆ بێنه
به‌ڵام ئـــــاوی شــــــله تێن
پاك و بێگــــهرد و خــــاوێن
ئه‌وســا خۆت هــــهڵده ناوی
بــــا ته‌ڕ بیت به تــــهواوی
ئای چه‌ند خۆشه شــهڕه ئاو !
ڕاڤین تهڕكــــــهی له ناكاو
ده‌ی ئاو بكه به ســـــــهریا
با جـــل ته‌ڕ بێ له بـــهریا
*** 2/9/2009