چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن……به‌شی دووه‌م و کۆتایی
سازکردنی: سۆران عەزیز……
*لەسەردەمى بەجیهانیى بووندا مانەوەى وتارى ناسیۆنالیست چۆن دەبینى ؟
هه‌ندرێن: ده‌کرێ به چه‌ند وته‌یه‌ک به‌رسڤی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه و به‌مه‌ش خۆمان له پاشخان و ره‌هه‌نده ئاڵۆزه‌کانی ببوێرین. لێ هه‌ست ده‌که‌م ده‌مێکه ئه‌و ته‌رزه بۆچوونانه له‌ناو به‌شێک له نووسه‌رانه‌ی، که به له خت و خۆڕاییه‌وه بوونه‌ته ده‌مڕاستی رۆشنبیریی کوردیی، به هۆی پایه‌ی حزبیشیانهوه، هه‌موو ژیانیان لێ بۆته پاره خه‌ون بینین به تالار و کاڵا رزیوه‌کانی تورکیی، دوبه و چین ده‌یانه‌وێ به لاساییکردنه‌وه‌ی لینگاوقووچی ئه‌و چه‌مکانه‌وه، خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کورد بکه‌نه گاڵته‌جاڕیی. به‌شێکی دیکه له‌و نووسه‌رانه‌ی، به هۆی ئه‌و بوونه بندهستییهی کورده‌وه، ویستی بیرکردنه‌وه‌ی خودئاگاییان فه‌رامۆشکردووه؛ واتا له بری خۆیان زمانێکی باڵاده‌ستی ده‌ره‌کیی بیرده‌کاته‌وه، بۆیه هه‌رچی بووه مۆده و له زاری چه‌ند نووسه‌ری عه‌ره‌ب و فارس به هه‌ڕمێن بوو، ده‌یڵێنه‌وه.
لێره‌وه یه‌کێک له گرفتارییه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆی مێژووی رۆشنبیریی کوردیی هه‌میشه ئه‌زبه‌رکردن و وه‌رگرتنی وته یان ده‌قێکه نه‌ک ناوکۆیی (کۆنتێکست)ی ئه‌و ره‌وته رۆشنبیریی و تیۆرییانه‌ی رۆژئاواییانه‌یه که له رێگای زمانی عه‌ره‌بیی و فارسییه‌وه دهزێنه ناو زمانی کوردییه‌وه. دیاره هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سته‌واژه و دیارده رۆشنبیرییانه‌ی که له رۆژئاوادا به‌رهه‌مدێن، ئاکامگیرییهکن له پاشخانی مێژووی هزریی و ناوکۆیی په‌یوه‌ندییه سیاسیی، رۆشنبیریی، ئابووریی و … تاد وڵاتانی رۆژئاوا. له‌بۆیه زمانی کوردیی؛ کۆی بزاڤه رۆشنبیریی و سیاسییه‌کانی کوردیی، وه‌ک چه‌شنه ناوکۆییهک، ئاراسته‌کانیان به‌ره‌و ئامانجێک رێناکهن، به‌ڵکو دابڕاو له ئه‌زموونه رابردووهکانییهوه له ئاستێکی رووکه‌ش و لێکترازاودا رێکدهکهن. دواجاریش ئاکامه‌کانی ئه‌و ره‌وته رۆشنبیریی و سیاسییانه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموونی رابردوون.
له‌وه‌ش بترازێین، پێویسته ئه‌وه بزانین که کۆی ئه‌و چه‌مکانه، له‌وانه‌ش چه‌مکی "به‌جیهانیبوون و جیهانگریی" که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته وه‌رزشی زاره‌کیی به‌شێک له نووسه‌ر و سیاسیی کورد، به گشتیی بهردهوامییهکن له وه‌رچه‌رخانه هزرییه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی رۆژئاوا، له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی و شۆڕشه زانستیی و کولتوورییه‌کان و … تاد. به‌مجۆره ده‌بینی یه‌ک به باری خۆم ناچارم سووکه‌ڵه ئاوڕێک له پشتینه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌دا بده‌ینه‌وه. به کورتی چه‌مکی به جیهانیبوون، به‌رده‌وامییه‌که له پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی و به تایبه‌تیش سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی. هاوکاتیش، ئه‌گه‌ر له یادتان بێت، کاتی خۆی مارکس، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له تێزه سه‌رنجکێشه‌که‌ی، پرۆسه لۆژیکییه‌که‌ی ئامانجی "روحی جیهانیی"ه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردبۆوه که سه‌رمایه‌داری هه‌ر ته‌نیا له ئاستی رۆژئاوادا ناوه‌ستێ، به‌ڵکو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی په‌لده‌هاوێژێ. ئه‌و تێزه‌ی مارکس‌یش به‌رده‌وامییه‌که لههو تێزه‌ی هێگل، که گوتبووی، خود "سۆبژه" ئامانجی چوونه ده‌ره‌وه‌یه له خودی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی له "روحی جیهانیی"دا ئاماده بێت.
باسکردنی ئه‌و حیکایه‌ته بۆ ئه‌وه تاکوو بێژین، بۆ ئه‌وه‌ی له بنه‌بانی چه‌مکێکی وه‌ک "به‌جیهانیبوون" تێبگه‌ین، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوکۆییه‌که‌ی نه‌ک ته‌نیا به ئاوێزانبوونی وته‌یه‌ک و ده‌قێکه‌وه، خۆمان و ئاگایی کوردیی به ئیفلیجی و سه‌قه‌تیی فرچکبدهین. چونکه ئاکامی وه‌رگرتنی ئه‌و چه‌مکانه به پچڕ پچڕیی و وتهیهکهوه، ئه‌و تراژایدیی/کۆمیدییهیه که ئه‌مڕۆ له ئاستیی رۆشنبریی و سیاسیی‌دا دۆشداماویی کردووین. ده‌شزانم/دهزشزانن رزگاربوون له‌و نه‌ریته به‌له‌نگاز و ههژندهێنه، پێویستی به فێربوونێکی سیستهماکییهوه هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ده‌کارێ ئه‌و پهرهوهراندن؛ کوئاگاییه ئیدیالیی؛ ئه‌و زمانه ئامانجداره به‌رهه‌مبهێنی، زانستگایه‌کانی کوردستان و که‌ناڵه‌کانی تری رۆشنبیرییه‌کی ره‌سه‌نه.
به‌هه‌مه حاڵ، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی که ئه‌مڕۆ له کن به‌شێک له نووسه‌ر و سیاسییه‌کانی کورددا له ئارادایه؛ که پێی وایه "له سه‌رده‌می به جیهانبووندا وتاری ناسیۆنالیزم" لاواز بووه، هۆکردی خۆی هه‌یه: له دوای روخانی سه‌دام و هاتنه کایه‌وه‌ی مۆده‌ی فیدرالی له کوردستان و په‌یدابوونی توێژێکی بازرگانیی سیاسیی و دواجاریش په‌نگدانه‌وه‌ی لافاوی ئاوماڵک، پیساییه‌کانی بازاڕی به جیهانیبوون، به تایبه‌تیش کاڵا ساختهکانیی به شمه‌ک و چه‌مکه له قووتووکراوهکانییهوه … تاد، کۆی ئه‌مانه کۆمه‌ڵی ده‌رهاوێشته‌ی خراپی لێکه‌وته‌وه، لهوهنهش: قووتبوونه‌وه‌ی توێژێکی سیاسیی- بازرگانی له رێگای حیزبه حوکمڕانه‌کانی کوردییه‌وه بوو، ئه‌مانه‌ش به رۆڵی خۆیان و نووسه‌رانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه، کۆمه‌ڵێ مۆده‌ی چه‌مکیان به شێوه‌یه‌کی له‌رزۆک و تاڵهکابازانه نه‌ک وه‌ک خۆیان و به خه‌مڵاندنی کوردییانه‌وه به هه‌ڕمێن کردووه. دیاره لیسته‌کانی ئه‌و مۆده لهزرۆکانه دوور و درێژن، لێ یه‌کێک له‌و ئاگایی، چه‌مکه لێنگاوقووچانه، جاڕدانی دروشمی نه‌مانی هزری ناسیۆنالیزمه له ژێر په‌رده‌ی به جیهانیبووندا.
دیاره تیۆریی و راڤه‌ی جوودا له‌سه‌ر جیهانگیریی( گلوبالیزم) و به جیهانیبوون (گلوبالیزیهشن) هه‌ن، وه‌ک وتمان، کۆی ئه‌و روانگانهش په‌یوه‌ندی به پاشخان و ناکۆیی رۆژئاواوه هه‌یه. له دووتۆوی ئه‌مه‌شدا، کۆمه‌ڵێک راڤه و تیۆریی له‌مه‌ڕ پرسیی لاواز بوون و نه‌بوونی ناسیۆنالیزم هه‌ن، که دیاره لێره‌دا ئێمه ناتوانین گشت ئه‌و روانگه جیاوازانه نمایشبکه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت یه‌کێک له راڤه زانستییانه‌ی که له به جیهایبوون له ئارادایه ره‌خنه‌گرتنه له کۆی ئه‌و تێزه‌ی که گوایه به جیهانیبوونی ئابووریی وتاری ناسیۆنالیزمی له‌ناوبردووه. وتاری ناسیۆنالیزم وه‌ک چۆن هه‌ندێ بایه‌خی لاواز بووه، به‌ڵام هاوکاتیش هه‌ندێک بایه‌خیشی تا ئێستاش زۆر به‌هێزه و بگره له هه‌ندێ رهههندهشهوه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌جیهانیبووندا به‌هێزتر بووه.
به‌مجۆره به‌شێک له‌وانه‌ی که ره‌خنه له بهجیهابیبوون ده‌گرن، پێیان وایه به جیهانیبوون ته‌نیا ئه‌فسانه‌یه‌که.
هاوکاتیش زۆرێک له لایه‌نه‌گرانی به جیهاینبوون پێیان وایه له زۆر روانگه‌دا به جیهانیبوون دیارده‌یه‌کی ئابوورییه. ئه‌و روانگه‌یه‌ش په‌یوه‌ندیی به لیبراله نوێیه‌کان و سیاسه‌تی بازاڕه‌وه هه‌یه که ده‌مێکه جیهان ئاراسته ده‌کا. بواری بازرگانیی و توێژه بازرگان پێڕه بازرگانه‌کانی دیکه توانیوویانه وێنه‌ی جیهانێک باسازێنن که له‌وێدا به‌جیهانیبوونی ئابووریی وه‌ک هێزێک نمایشکدهکرێ که دونیا و کۆمه‌ڵگاکان ده‌بێ وابه‌سته‌ی بن و قه‌بووڵی بکه‌ن. لێره‌وه ئه‌و دیده ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که به جیهانیبوون جۆره ئه‌فسانه‌یه‌کی سازکراو بێت، تاکوو ئابووری نێوده‌وڵه‌تی به لیبرالیی بکا و سیاسه‌تیی نه‌ته‌وایه‌تییش لاواز بکا.
ئه‌وه‌تا جڤاکناسیی ئه‌لمانی، ئولریش باخ، له کتێبه‌که‌ی، " به‌جیهانیبوون چی ده‌گه‌یه‌نێ؟"دا، وه‌ک یه‌کێک له‌و راڤه‌کارانه‌ی بهجیهاینیبوون، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌مڕۆ به جیهانیبوون هه‌ر ته‌نێ له بواری ئابوورییدا له ئارادا نییه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی سیاسیی و کولتوورییشه. باخ پێی وایه، ئه‌مڕۆ بزاڤی سه‌رمایه‌داریی کۆمه‌ڵگای جیهانی ئاراسته ده‌کا و ئه‌و بزاڤه‌ش هه‌میشه شوێنه‌واری نه‌هامه‌تی له دوای خۆیدا به‌جێده‌هێڵێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه که له‌و سیسته‌مه باڵاده‌سته ئابووریه‌دا ئه‌و گرووپ و بزاڤانه‌ی که مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ریی و دیمۆکراتییان له کن گرنگه ده‌سته‌وه‌ستاو روبنیشن و ملکه‌چی ئه‌و سیسته‌مه بن. چونکه خودی به‌جیهانیبوون هه‌ڵگری فره ره‌هه‌ندییه و بواری ئه‌وه‌ی تێدایه، له‌وێدا مرۆ به شێوه‌یه‌کی تووند دژی ئه‌و کێشه و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه که‌و سیسته‌مه دروستی ده‌کا.
به‌مجۆره سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گومانه له لاوازبوونی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی له سه‌رده‌می به جیهانیبووندا که به مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی ئابوورییه‌وه گرێده‌درێ، مانای ئاوابوونی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی نییه، به تایبه‌تیی گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کورد.
ئه‌و دیده ئابوورییه پێی وایه که فراژان و بزۆکی کۆمپانیا ئابوورییه‌کان توانیوویانه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی بخه‌نه ژێر کۆنترۆلی خۆیانه‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک ده‌گاته ئاستێک که دواجار ئاوکتۆریتێتی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی له گۆڕ ده‌نێ. به‌ڵام لێره‌دا گرنگه خوێنه‌ری کورد بزانێ، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دیده‌ی سه‌ره‌وه، په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌ران (رهفاهیه) و ئه‌و چاکسازییه ئابووریی –سیاسییانه‌ی وڵاتانی رۆژئاواوه هه‌یه که دوای شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مه‌وه به‌رهه‌مهاتن. له‌وێدا ژێرخانی باج، خه‌رجی گشتیی و خه‌رجییه‌کانی دیکه له‌سه‌ر کۆمپانیاکاندا که‌مکرانه‌وه. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا لێکهه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تیی قووڵتر ده‌بێته‌وه و هاوکاتیش ره‌وایه‌تی حکومه‌ت به‌ره‌و لاوازی ده‌چێ. وێڕای ئه‌مه‌ش، دڵسۆزی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و سستی ده‌چی.
به‌ڵام لاوازبوونی گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی سه‌رباری هۆکردی به جیهانیبوونی ئابووریی، چه‌ندان فه‌کته‌ری تریشی هه‌یه. لێره‌دا ناتوانین به وردی هه‌موویان باسبکه‌ین، لێ له‌وانه: 1. رێکه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، رۆڵی ئۆرگانگه‌لێکی وه‌ک G7, EU, UN, WTO و بانکه جیهانییه‌کان. 2. گۆڕانی وێنه‌ی په‌یوه‌ندییه جیۆگرافیی و کولتوورییه‌کان. 3. گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌سه‌له‌ی "مافی نێونه‌ته‌وه‌یی" که خاوه‌ن بڕیار و قانوونی خۆیه‌تیی و هه‌وڵده‌درێ رۆڵی فره‌ی ببینێ له چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانییه‌کاندا. 4. بوونی ململانێ و ئاستهنگهلێک که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی نهتهوایهتیین. یه‌کێک له‌و کێشانه‌ش مه‌سه‌له‌ی ته‌نگژه‌ی ژینگه‌یه که گه‌وره‌ترین کێشه‌ی به جیهانیبوونه.
لێ له بهنبهر ئه‌و به‌ڵگانه سه‌باره‌ت به لاوازبوونی گوتاریی نه‌ته‌وایه‌تییدا، چه‌ندان به‌ڵگه هه‌یه که جه‌خت له‌سه‌ر به هێزبوونی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی ده‌که‌نه‌وه. له‌وانه: 1. خۆ به ره‌وا زانینی به‌شێک له ده‌وڵه‌ته‌کان که به که‌یفی خۆیان هێزی سه‌ربازی به دژی ده‌وڵه‌تانی دیکه به‌کار بهێنن. بۆ نموونه ئه‌مێریکا، به ته‌نیا یان به رێگای هێزی سه‌ربازیی ناتۆ یانیش هاوپه‌یمانه‌کانی خۆیه‌وه، مافی به خۆی داوه له بواری ئابووریی و هێزه‌وه به که‌یفی خۆی ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بکا که به دژی خۆی ده‌زانێ یان په‌لاماری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بدا که به تێرۆریست ناودیریان ده‌کا. 2. مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته رۆژئاواییه‌کان به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ران. ئه‌مڕۆ زۆر له وڵاته رۆژئاواییه‌کان به سه‌خترین شێوه پیش له خه‌ڵکی وڵاتانی جیهانیی ئیسلامیی و ئه‌فریقیی و ئاسیایی، له‌وانه‌ش هاووڵاتیانی کورد ده‌گرن که به هۆی گرفتی ئابووریی و شه‌ڕه‌وه سه‌ریان بۆ ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵگرتووه. ئه‌مه‌ش خۆی دژی ئه‌و به‌ڵگانه‌یه که گوایه سنوور له نێوان وڵاتان نه‌ماوه یان سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کاڵبۆته‌وه. ده‌بینی ته‌نیا بواری ئابووری ئه‌و سنووره‌ی نه‌هێشتۆته‌وه. 3. ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی لاوازبوونی گوتاری ناسیۆنالیزمدا، په‌یوه‌ندی نێوان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی و سیاسه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌چی. بۆ نموونه گوڕ و جۆشی نه‌ته‌وایه‌تیی له باکووری کوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی یۆگسلاڤیای کۆن. له‌وانه‌ش، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کۆسۆڤۆ له مانگی 2 ی 2008، که له رووی دانیشتوانه‌وه بچووکترین نه‌ته‌وه‌ن، مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین، باسکه‌کان له ئیسپانیا، کێشه‌ی دارفۆ و … تاد. وێڕای ئه‌مانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی راسیزم و بزاڤی دژه سه‌ر ره‌شه‌کان له رۆژئاوادا. 4. رێککه‌وتنی سیاسیی و ئابووریی و سه‌ربازیی له نێوان ده‌وڵه زلهێزه‌کانی ئه‌وروپادا. ئه‌و زلهێزانه هه‌ر کاتێک بیانه‌وێ هێزه‌کانی خۆیان ده‌به‌ن بۆ وڵاتان. خودی یه‌کێتی ئه‌وروپا جۆرێکه له هاوپه‌یمانیی له نێوان نه‌ته‌وه گه‌وره‌کانی رۆژئاوا. له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی خاوه‌ن زلهێز له ئاستیی سیاسیی و ئابوورییه‌وه به‌سه‌ر جیهاندا باڵاده‌ستن، له‌وانه: ئه‌مێریکا، چین، ژاپۆن، روسیا، ئینگلستان، فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا. ئه‌مڕۆش ئه‌مێریکا و ئینگلستان به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ته‌واوی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی و به تایبه‌تیش جیهانی رۆژهه‌ڵاتیان کۆنترۆلکردووه.
که‌واته ئه‌و به جیهانبوونهی تۆ لێی ده‌پرسیی، وه‌ک چه‌مکێک بێجگه له په‌رده‌پۆشکردنێکی گاڵته‌جاڕانه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داریی، هیچی تر نییه. ئه‌و به جیهانیبوونه له‌وه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه: کۆمپانیا بازرگانییه زه‌به‌لاحه‌کان سه‌رقاڵن به هه‌ڵووشینی کۆمپانیا گچهکان. جڤاکێکی وه‌ک کوردستانیش سه‌رمه‌ستن به مشه‌خۆر بوونی کاڵا و کولتووری ئه‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحانه.
به‌مجۆره ئه‌و گلوبالیزمهی که ئه‌مڕۆ نووسه‌ره زارقهڵهباڵغهکانی کورد زۆر جاران به هۆی خنکانیان به کاڵاکانی ئه‌و بازاڕه ئابوورییه‌ی به جیهانیبوونه‌وه به ده‌میان گرتووه، ته‌نیا ده‌ربڕینێکه له‌و خولیا رووکه‌شه‌ی که‌و خودی سیاسه‌تی بازاڕه‌کانی ئه‌و به‌جیهانیبوونه به‌رهه‌مهێنه‌ریه‌تی.
*بەراى تۆ ناسیۆنالیزم تاچەند لەهەناوى خۆیدا جێگاى بۆدیموكراسى هەیە؟
هه‌ندرێن: ئیدیۆلۆژیی ناسیۆنالیزم بریتیی نییه له تاکه وێنه‌یه‌ک یان رێبازێک، به‌ڵکو بریتییه له کۆمه‌ڵێک ئاراسته. ناسیۆنالیزمی مۆدێرن، وه‌ک به‌شێک له پرۆژه‌کانی رۆشنگه‌ریی و نوێباویی، بریتی بوو له پرۆژه‌یه‌کی ئازادیخوازانه، رزگاربوون و به دهستهێنانیگێڕانهوهی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌کان له بنده‌ستی ده‌سه‌ڵاته داگیرکاره بیانیی و یان ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی و ئایینیه ناوه‌کییه‌کان. به‌ڵام له دواجاردا ئه‌و ئایدیۆلۆژییه‌ش وه‌ک هه‌ر ئایدیۆلۆژییه‌کی دیکه، له ئاستی په‌یڕه‌وکردندا ئاراسته‌ی جیاوازی لێ که‌وته‌وه. به‌مجۆره له روانگه‌ی مێژووییه‌وه ئێمه چه‌ند ئاراسته‌یه‌کی ناسکراومان له نه‌ریتی ناسیۆنالیزمی مۆدێرن هه‌یه، له‌وانه ئه‌زموونی ناسیۆنالیزمی ئه‌مریکیی و ئینگلیزیی، فه‌ره‌نسیی و ئه‌لمانی. دیاره ناسیۆنالیزم دهرهاوێشتهیهکه له پرۆسه‌کانی سۆسیۆ-ئابووریی. لێره‌وه ناسیۆنالیزمی و بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه "ناشیۆن" ی ئه‌وروپیی بریتییه له وێنه‌ی جڤاکگه‌لی مۆدێرنی ئه‌وروپیی. بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌روه‌ر و بێهاوتا بنه‌مایه‌ک بوون بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیی. ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ش به‌شێکه له‌و جڤاکه مۆدێرنه‌ی رۆژئاوا. به‌مجۆره له جڤاکه مۆدێرنه‌کانی رۆژئاوادا، ئایدیۆلۆژیی ناسیۆنالیزمی لیبرالیی، دیمۆکراسیی، نازیزم و فاشیزم فراژان و پیاده کران.
له‌و روانگه‌یه‌وه، بوونی پایه‌ی دیمۆکراسی له ناسیۆنالیزمدا له هه‌ر وڵاتێک‌دا په‌یوه‌ندی به‌و پرۆسه سۆسیۆ-ئابوورییه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر روانگه‌یه‌کی مۆدێرندا سازکرابێت، له‌وێدا به‌های دیمۆکراسیی، رۆڵی ئازادیی تاکه‌که‌سه‌کان، به‌های دادپه‌وه‌ریی، مافی هاووڵاتیی و … تا جومگه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی بن له‌و ناسیۆنالیزمه‌دا، ئه‌و جڤاکهش ئاگایه‌کی تۆکمه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وکات ده‌توانین بێژین، که به‌ڵێ "له هه‌ناوی" ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌دا ره‌هه‌ندی دێمۆکراسی جێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌بێ و ده‌شکرێ ئه‌و ناسیۆنالیزمه نموونه‌ی جڤاکێکی سه‌روه‌ری دیمۆکراسیی ساز به‌رهه‌مبهێنێ.
*وەك دیارە سەرمایەدارى لەم وڵاتانەى لایى ئێمە خەریكە گەشەدەكات ئایا پەیوەندى سەرمایەدارى وناسیۆنالیزم و عەقڵانیەت چۆن دەبینى ؟
هه‌ندرێن: سه‌ره‌تا من پێم وانییه "خه‌ریکه" سه‌رمایه‌داریی گه‌شه ده‌کا، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که به تایبه‌تی له باشووری کوردستاندا به ناوی "سه‌رمایه‌دار'"ه‌وه گه‌شه ده‌کا بریتییه له‌و توێژێکی سامانخۆر و تاڵانکاریی حیزبیی و پاشکۆیهکانیان. ئه‌و توێژه حیزبییه، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له سه‌رۆک خێڵه‌کانی کوردستان، سامانی خه‌ڵک بۆ گیرفانی خۆیی و ره‌گداکوتانی خۆیه‌وه ههڵدهڵووشێ.
ئاشکرایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پهیوهندهییهی سه‌رمایه‌دار، ئه‌قڵانیی و ناسیۆنالیزمه‌ی که تۆ دهیورووژێنی، وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک له سه‌ده‌ی چوارده‌دا له نووسینه‌کانی میکاڤیللیدا به‌رجه‌سته کرایه‌وه. له سه‌ده‌ی شانزه و حه‌ڤده‌شدا، کۆمه‌ڵگای رۆژئاواش، وه‌ک کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ کوردستان، به ده‌ست گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی پاشا، سه‌رباز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه ده‌تلایه‌وه، بیرۆکه‌ی به‌دیهێنانی ئه‌و حکومه‌ته بۆرژوازییه به جۆشێکی فره‌وانتر فراژا. دواجاریش له رۆژگاری رۆشنگه‌رییدا له لایه‌ن داڤید هیوم و ئاده‌م سمیسه‌وه ئه‌و بیرۆکه‌یه ره‌وتی پیاده‌کردنی وه‌رگرت. هه‌ر بۆیه، بۆ نموونه، هه‌تا ئه‌مڕۆش تیۆری به‌رهه‌مهێنانی "ئابووریی نه‌ته‌وایه‌تی"ی ئاده‌م سمیس به‌های خۆی هه‌یه. له دیدی هیوم و سیمیسهوه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پێکڤه کار و ئه‌رکه‌کانیان، له پێشڕا له پێناوی قازانجی خۆیان و پاشانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، له کار و ئه‌رکه‌کانیان دڵسۆز بن، کۆمه‌ڵگا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌و دڵسۆزییه به تۆقاندن و چاوه‌شه‌کاریی ده‌سته‌به‌ر نابێ، به‌ڵکو ده‌بێ هاووڵاتییان خۆیان ئاگایه‌نه ئه‌و دڵسۆزییه‌یان هه‌بێ. به دیدی داڤید هیوم و ئاده‌م سمیسه‌وه چینی بۆرژاوازی سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگای سکولار و مێژووی ژیارییه. خولیایه‌کانی بۆرژوازی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه سکولاره، ته‌نیا ئابووریی و به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی نییه، وه‌ک ئه‌وه‌ی مارکسیسته‌کان سوورن له‌سه‌ری، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندی به‌و پرینسیپه ئێتیکییهوه هه‌یه له کۆمه‌ڵگایه بۆرژوازییه‌کاندا رۆڵی گرنگی هه‌یه. هه‌ر بۆیه له کۆمه‌ڵگایه نوێباوه‌کانی رۆژئاوادا ئه‌و ئێتیکه به جۆرێک له جۆره‌کان له قانوون، کۆمه‌ڵگا و بازاڕیی ئابوورییدا کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئاماده‌یی ئه‌و ئێتیکه له ئاگایی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا، وایکردووه خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی چاڵاک و دڵسۆز کار بکه‌ن و ده‌وڵه‌تیش خۆی به قانوون و به‌رپرسیاره‌کانی به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵ ببه‌ستێته‌وه. به کورتی ئه‌و ئێتیکه شارستانییه هاوبه‌شه‌یه که تاک و کۆمه‌لی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا ئاراسته ده‌کا، نه‌ک وه‌ک کۆمه‌ڵگایه باوه‌کانی رۆژهه‌ڵات، که به‌هایه نه‌ریتیی و ئایینییه‌کان هاووڵاتیان ئاراسته ده‌که‌ن.
به‌ڵام کاتێک ئه‌و ئاکارگهله له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌روه‌ر ده‌بن، بۆ نموونه، حکومه‌تی کوردستان توانی هه‌ڵگری روانگه‌کانی چینی بۆرژوازیی یان هزرگهل و پرۆژه‌گه‌لێکی رۆشنگه‌رانه بوو و مرۆڤگه‌لی دڵسۆز و زانا به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌کان و ئاوه‌زی حکومه‌تدا باڵاده‌ست بوون، نه‌ک وابه‌سته‌یی حیزبیی و مشه‌خۆریی. ئێمه له‌وه به ئاگاین که چینی بۆرژوازیی و بگره کولتووری ئه‌و بۆرژوازییهش له کوردستاندا ئاماده‌ییه‌کی ئه‌وتۆی نییه که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و به‌ها ئه‌قڵانیی و هزره سه‌رمایه‌دارییه‌یه. به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌و روانینگهله وه‌ک ویستێکی ئیدیالی، نموونه‌یی له نه‌وه‌کانی داهاتووی کورددا به‌رجه‌سته بکرێته‌وه.
به‌مجۆره ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داریی به‌شێک بێ له پرۆژه‌ی "عه‌قڵانیه‌ت"ی رۆشنگه‌ریی؛ به‌رهه‌مێک بێت له‌و چینه بۆرژوازییه‌ی که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه به هۆی گه‌وره‌بوونی شاره‌کان و ئوربانێسێریی له وڵاتانی رۆژئاواوه له دایکبوو، که‌واته ناسیۆنالیزمی رۆژئاواش دهرهاوێشتهیهکه له‌و پرۆسه سۆسیۆ-ئابوورییه‌وه. ده‌خوازم بێژم، سه‌رمایه‌داریی و ناسیۆنالیزم له رۆژئاوادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به ئهقڵانییکردنهی که پرۆژه‌ی رۆشنگه‌ریی به‌رهه‌میهێنا. له‌وێدا سه‌رمایه‌داریی له‌سه‌ر بنه‌مای چوونه ده‌ره‌وه له خودی خۆیه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه داڕێژرا. که‌واته سه‌رمایه‌داریی پرۆژه‌یه‌که له پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی فراوانکار نه‌ک لۆکالیی.
یه‌کێک له ئاسته‌نگه سه‌ره‌کییه‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردیی قه‌تیسمانی ده‌سه‌ڵاتیی ئابووریی و سیاسییه له ده‌ستی ئه‌و توێژه خێڵسالارهی که له‌سه‌ر پێکهاته‌یه‌کی هارارکییدا دامه‌زراوه. هه‌ر بۆیه ئه‌و توێژه حیزبییه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا به "سه‌رمایه‌دار" ناوزه‌د ده‌کرێ، به‌رده‌وامییه‌که له پێکهاته‌ی خێڵ و نه‌ریته‌کانی. به‌جۆره ئه‌و توێژه له‌سه‌ر بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاوه‌زگه‌رایی، ئهقڵانییدا دانه‌مه‌زراوه، بۆیه به‌رهه‌مێن نییه، به‌ڵکو بکوژی به‌رهه‌مهێنانه، تاکوو، وه‌ک سه‌رۆک خێڵ، نه‌هێڵێت هاووڵاتیان به رێگه‌ی بهرههمێنانهوه ببنه خاوه‌ن خودئاگایی ئازادیی و توێژگه‌لێکی ئازاد. ئێوه ده‌زانن یه‌کێک له بنه‌مایه‌کانی هه‌میشه خۆ نوێکردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی سه‌رمایه‌داریی بریتییه له کێبه‌رکێی به‌رهه‌مهێنان و پێشکه‌شکردنی به‌رهه‌می باشتر، لێ وه‌ک ده‌بینین، ئه‌و به‌ناو سه‌رمایه‌داره‌ی که گوایه "خه‌ریکه" له کوردستاندا له بۆته‌ی حیزبگه‌رایی نه‌ک بیرکردنه‌وه‌ی ئهقڵانییدا ده‌فراژێ، هه‌موو بوارێکی بازارگانیی له هاووڵاتیاندا زه‌وتکردووه و رێگانادا کێبه‌رکێی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت. له‌بۆیه ئه‌و سه‌رمایه‌داره وێنه‌یه‌که له‌و نه‌ریته "هێلکهفرۆشی"یه‌ی که له جڤاکیی کوردییدا هه‌یه. که‌واته ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ی کوردستان هه‌ڵگری کولتوورێکی بیرکه‌ره‌وه نییه، بۆیه به‌رهمهێن نییه. بۆیه ژیانی ئابووریی له کوردستاندا روخۆکه، ئه‌مه‌ش ناتوانێ بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیزمێکی مۆدێرن به‌رهه‌مبهێنێت، چونکه خاوه‌ن بیرکردنه‌وه نییه. که‌واته ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ی که "خه‌ریکه" گه‌شه ده‌کا، پرۆسه‌یه‌کی مشه‌خۆر و وابه‌سته‌ی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی ده‌ره‌کییه. بۆیه داهاتووی ئه‌و سه‌رمایه‌داره، بێجگه له تاڵان‌کردنی سامانی کوردستان، هیچ بهرههمهێکی دیکه‌ی نابێت.
*كۆمەڵگاى ئێمە رەوتەكانى رێنسانس و رۆشنگەریى نەبینیووە، ئێستا رهوتیناسیۆنالیزمى عەولەمەى هەیە ، چۆن دەتوانێت دیموكراسى وەك پرەنسیب قبوڵ بكات ؟
هه‌ندرێن: هه‌رچه‌نده پرسیاره‌که‌تان، بۆ من، زۆر روون نییه. لێ هه‌وڵده‌ده‌م به کورتیله تێخوێندنهوهیهک، تیشکێک بخه‌مه سه‌ر پرسیاره‌که‌ت. وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، بوونی گلوبالیزم یان "عه‌وله‌مه" مانای له‌ناو ره‌تکردنه‌وه‌ی "پرینسیپی دیمۆکراسی" نییه. له ئاستی رۆژئاوادا، وێڕای باڵاده‌ست بوونی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان وه‌ک بزاڤێکی ئابووریی به‌سه‌ر ره‌وتی سیاسه‌تیی جیهانییدا، به‌ڵام به هۆی بوونی ئه‌و فره ره‌هه‌ندییه‌ی که چه‌مکی به‌جیهانیبوون هه‌ڵگریه‌تی، رێکخراوه سه‌ربه‌خۆ و گرووپه ئازادیخوازه‌کان له ژیانی جڤاکدا، ده‌توانن به شێوه‌ی جوودا داکۆکی له‌و پرینسیپی دیمۆکراسیی، ئازادی، دادپه‌ره‌وه‌ریی و … تاد بکه‌ن. چونکه ئه‌و چه‌مکگه‌له کۆڵه‌که‌یه‌کن له جڤاکه مۆدێرنه‌کانی رۆژئاوادا. بۆیه ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا ئه‌و رێکخراو و گرووپه ئازادیخوازانه له جاران چاڵاکترن. به‌مجۆره ئه‌و "ناسیۆنالیزمه عهولهم"ییه ناتوانێ به که‌یفی خۆی ئه‌و پرینسیپه پیشێل بکا.
لێ له ئاستی کوردستاندا، چونکه جڤاکی ئێمه "ره‌وته‌کانی رێنسانس و رۆشنگه‌ریی نه‌بینیووه"، بۆیه ده‌بینین ئه‌و به‌هایانه له بنه‌ڕه‌تدا به شێوه‌یه‌کی رووکه‌ش و چه‌واشه‌کارانه به‌کار ده‌هێنرێن. هه‌روه‌ک ده‌بینین ئه‌مڕۆ هه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و هه‌میش ئه‌و رێکخراوانه‌ی که خۆیان به "مه‌ده‌نی"ی ناودێر ده‌که‌ن، بگره زۆرێک له‌و نووسه‌رانه‌ی که نه‌ریتین و خۆشیان به ده‌مامکی ئه‌و چه‌مکه به ههڕمێنانه رازاندۆته‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌هایانه؛ سه‌رڕاستیی، ئازادیی، دیمۆکراسیی، دادپه‌روه‌ریی و … تاد وه‌ک پرینسیپ په‌یڕه‌و ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدار، رێکخراو و نووسه‌رانه سه‌رچاوه‌ی سووککردنی ئه‌و به‌ها و پرینسیپانهن. که‌واته ئه‌و پرینسیپانه به‌رهه‌می ئه‌و ناوکۆییه سۆسیۆ-ئابووریی و شۆڕشه کو‌لتووریی و سیاسییانه‌ن که ده‌کرێ بێژین له سه‌ده‌ی ناوهڕواستهوه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆش ده‌ستیان پێکردووه و خه‌مڵاندنیان به گوێره‌ی پێداویستییه‌کانی رۆژگار به‌رده‌وامن.
به‌مجۆره ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا له ئارادایه، به هۆی نه‌بوونی ئه‌و پرۆسه سۆسیۆ-ئابووریی و شۆڕشه کو‌لتووریی و سیاسییانه له هه‌مبه‌ر به‌ها نه‌ریتییه‌کاندا، به واتای مارکس، جۆرێکه له "زانیاری ساخته" سه‌باره‌ت به به‌های پرینسیپی دیمۆکراسیی و چه‌مکه‌کانی دیکه‌دا.
*ئایا بوونى دیموكراسى لەم رۆژگارەدا تا چەند دەتوانێت بۆناسنامەى نەتەوەیى كورد كاریگەر بێت ؟
هه‌ندرێن: وابزانم پرینسیپی دیمۆکراسیی، به‌لای که‌مییه‌وه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه جێگیرکراوه، بۆیه نازانم مه‌به‌ستت له "بوونی دیموکراسی له‌م رۆژگاره‌دا" چییه؟ له‌وه‌ش بترازێین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و دیمۆکراسییه بێت که له چوارچێوه‌ی ئه‌و به جیهانیبوونه‌وه هه‌یه، ئێمه له به‌شێک له گفتوگۆیهکهماندا باسمانکرد. ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه نه‌ته‌وایه‌تیی، ململانێیه سیاسییه‌کانی جیهانییدا دوو ئاراسته له بواری هزری سیاسیی‌دا هه‌یه، که دوو ره‌وتی ئیدیۆلۆژیی دهمڕاستیینه: نیو کۆنپارێزه‌کان نیو لیبراله‌کان. نیو کۆنپارێزه‌کان که بۆ نموونه کۆمهرییهکانی ئه‌مریکا دهمڕاستینه، له ئاستی سیاسه‌تی دهرکییدا پێیان وایه به رێگای سه‌ربازییه‌وه ده‌توانن دیمۆکراسیی بڵاو بکه‌نه‌وه و له‌وێشدا مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه، به‌و جۆره‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مێریکا و هاوپه‌یمانییه‌کانیان دایه، فه‌راهه‌م بکه‌ن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ئه‌مڕۆ له به‌رچاومانه که ئه‌مێریکا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ل "ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد" ده‌کا. نیو لیبراله‌کانیش، به کورتی پێیان وایه ده‌بێ ئۆرگانه به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه‌کانی وه‌ک رێکخراوی مافی مرۆڤ، یوئێن، خاچی سوور، یه‌کێتی ئه‌وروپا، قانوونی نێوده‌وڵه‌تیی و … تاد به رێگای ئاشتیی و گفتوگۆوه ئه‌و ململانێیه سیاسییانه‌ی که له جیهاندا له نێوان وڵات و نه‌ته‌وه‌کانی ناو وڵاته‌کاندا هه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن نه‌ک به رێگه‌ی هێز و زه‌بر و زه‌نگه‌وه. وه‌لێ، به رای من، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی نیو لیبراله‌کان پرۆسه‌یه‌کی خاوه و له یارییه‌کی سیاسیی ده‌چێ که ئاکه‌مه‌که‌ی ته‌نیا شتێکی رووکه‌شه؛ واتا بیرکردنه‌وه‌ی نیو لیبراله‌کان له‌مه‌ڕ مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد، له حیکایه‌تێکی دوور و درێژ ده‌چێ. بۆ نموونه، وه‌ک ده‌بینین که ئه‌وه ده‌یان ساڵه یه‌کێتی ئه‌وروپا و ده‌سه‌ڵاتداره نیو لیبراله‌کان ده‌یانه‌وێ به رێگای ئه‌و گفتوگۆیه‌وه تورکیا رازی بکه‌ن که رێفۆرمێکی رووکه‌ش له سیاسه‌ته شۆڤینییه‌که‌ی له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بکا و مافه مرۆڤایه‌تییه‌کانی دیکه ره‌چاو بکا، که‌چی ئه‌و گفتوگۆیه وه‌ک حیکایه‌تێک هیشتا ئاکامێکی دڵخۆشکه‌ریی نییه.
لێ ئه‌و دوو ئاراسته‌یه، بۆ نموونه له تورکیادا، هێشتا شتێکی ئه‌وتۆیان بۆ ده‌ستبه‌رکردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد نه‌کردووه. ئه‌مڕۆ راسته کۆمه‌ڵێک رێکخراو و ئۆرگانی سیاسیی و مرۆڤایه‌تی هه‌ن که ئه‌رکیان چاره‌سه‌ر کردنی ململانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، لێ ئه‌وانیش له نێوان زلهێزه‌کاندا دابه‌شکراون. بۆ نموونه (یوئێن) له زۆر رووداوی سیاسیی گرنگدا، بێجگه له ره‌وایه‌تیی دان به سیاسه‌تی ئه‌مێریکا و زلهێزه‌کانی دیکه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه‌ی نییه. راسته هه‌ندێک جار وه‌ک هه‌ڵوێست به فه‌رمیی پشتیوانی به‌شێک له بڕیاره‌کانی ئه‌مرێکا یان ئینگلستان ناکا، وه‌ک له مه‌سه‌له‌ی هێرشکردنی کۆمارییه‌کانی ئه‌مێریکا بۆ سه‌ر رژێمی به‌عس بینینمان، که (یوئێن) هاوڕا نه‌بوو، لێ دواجار ملکه‌چ بوو به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته.
وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ده‌مه‌وێ له په‌یوه‌ندی به ناسیونالیزم به گشتی ئاماژه‌یکی کورت به دیدێک بکه‌م. ئێمه ده‌بێ بزانن، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتی بێ له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه باڵاده‌سته‌کاندا، که‌واته ئه‌وه جۆره ناسیۆنالیزمێکه ده‌خوازێ به رێگای هێزه‌وه مافی نه‌ته‌وه بنده‌ست و ده‌وڵه‌ته لاوازه‌کان بخوا. ده‌وڵه‌ته‌کان زلهێزه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه‌وه ئه‌و شه‌ڕ و یارییانه ده‌که‌ن، بۆیه هه‌تا بۆیان بکرێ قانوونه نێودهتهڵهکان بۆ خۆیان به‌کار ده‌هێنن، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌یان بۆ نه‌کرا پشتگوێی دهێنن. ئه‌مریکاتان له یاده که چۆن بێ خواستی قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رژێمی به‌عسی رووخاند؟
که‌واته گشت سیاسه‌تی جیهانیی به رێگای هێز و زه‌بره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆیه ، به رای منیش، بێ بوونی هێزی نه‌ته‌وایه‌تی خۆت، خۆشحاڵبوون به‌و "دیموکراسی"یه‌ی که تۆ باسی ده‌که‌ی، ته‌نیا شتێکی رووکه‌شه و پشت به‌ستن پێی کارێکی سافیلکانه‌یه.
راسته له‌و بهجیهانبوونهدا هه‌ندێ کاری هه‌روه‌زیی له نێوان ده‌وڵه‌تانی جیهانییدا هه‌ن. ره‌نگه په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌رچاوترین ئه‌و کاره هه‌ره‌وه‌زییه بێ. ئه‌و بازرگانییه‌ش سوودی بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌یه که په‌یوه‌ندی بازرگانییان هه‌یه. لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانییه باش به‌ڕێوه بچێ، پیویستی به هه‌ندێ قانوونه‌وه هه‌یه که پابه‌ندیی بن. وه‌ک ده‌بینین ئێستا چه‌ندان دامه‌زراو هه‌ن، که چه‌ندان کۆمپانیا و بانک نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک تۆڕگه‌لێک ده‌وڵه‌ته‌کان به یه‌که‌وه گرێده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌ته زلهێزانه له به‌رژه‌وه‌ندییاندایه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا سیاسه‌تی ئاشتی په‌یڕه‌و بکه‌ن، که‌چی بۆ فرۆشتن کاڵا و به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆشیانه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاته نه‌گبه‌تانه تێکبهردهن.
وه‌لێ، وێڕای ئه‌مانه‌ش، راسته ئه‌مڕۆ کورد ده‌توانێ له رێگای ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه جیهانییه‌وه کار بۆ ناساندن و مه‌یسه‌رکردنی ئیدینتیتێی کورد بکا. بۆ نموونه، کورد ده‌توانێ به تێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه زمانی دیپلۆماسییه‌وه کار بۆ ئه‌وه بکا که ئۆرگانێکی وه‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپا، یوئێن، ئه‌و بنکه و رێکخراوانه‌ی که کاریان پارێزگارییکردنه له مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان…. تاد دان به ماف و ئیدینتێت (پێناسه)ی کورد بنێن و پشتگیریی له مافی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن، که وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت و سێ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی ملهووڕدا دابه‌شکراوه و سه‌دان ساڵه نکۆڵی له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد ده‌که‌ن.
لێ تۆش له‌وه به ئاگا، ئه‌گه‌ر کورد بتوانێ سوود له‌و ته‌رزه دیمۆکراسییه‌ی ئه‌م رۆژگاره وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێدینتێته نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی قه‌بووڵ بکرێ، ده‌بێ له ناوه‌نده سیاسیی و کولتوورییه‌کانی رۆژئاوا و ئه‌مێریکادا خاوه‌ن لۆبییه‌کی سیاسیی و کو‌لتووریی کارا بێت. وه‌ک چۆن کاتی خۆی جووله‌که‌کان توانیان به‌و رێگایه‌وه کاریان بۆ ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان کرد‌و و دواجاریش به پشتیوانی ئه‌مێریکا و زۆرێک له واتانی رۆژئاواوه، توانییان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان رابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ک ئێستا ئه‌رمه‌نییه‌کان به هۆی کاریگه‌ریی ئه‌و لۆبییه کارایه‌ی که ناوه‌نده سیاسیی و رۆشنبیرییه‌کانی ئه‌مێریکا و فه‌ره‌نسادا هه‌یانه، توانیوویانه وا له‌و وڵاتانه بکه‌ن که ده‌وڵه‌تی تورکیا به کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کان تاوانبار بکه‌ن… تاد. به‌ڵام ئێوه‌ش ده‌زانن هێشتا، نه ئه‌و کوردگه‌له‌ی که له رۆژئاوا و ئه‌مێریکادا ده‌ژین، به هۆی باڵاده‌ستی ئه‌و ئاوه‌زه خێڵه‌کیی و نه‌بوونی توێژێکی کارای خوێندکار له ئاستی ئه‌کادیمیی و … تاد، ئه‌و کاریگه‌رییه له‌سه‌ر سیاسه‌تی رۆژئاوا دروستبکه‌ن که هه‌وڵ بۆ ناساندن و داکۆکیکردنی ماف و ناسنامه‌ی کورد بکه‌ن و نه ئه‌و حکومه‌ته حیزبییه‌ی کوردستایش، به هۆی سه‌رقاڵبوونی به یاریی گه‌نده‌ڵییه‌وه، که سیاسه‌تی له و کڕین و به‌رتیلدان به‌م و به‌و له پێناو ئه‌جێندای بنه‌ماڵه و مه‌به‌ستێکی تایبه‌تیی حیزبه‌که‌یه‌وه، هه‌وڵی داوه و ههوڵیشدهدا زه‌مینه‌یه‌کی زانستیی و دروست بۆ ئه‌و لۆبییه کارایه بسازێنێ. که‌واته راسته "بوونی دیمۆکراسی له‌م رۆژگاره‌دا ده‌توانێت بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کاریگه‌ر بێت"، لێ حیزب و سیاسه‌توانی کورد هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌و پرینسیپ و کۆئاگاییهی که بتوانێ سوود له‌و هێزی نه‌ته‌وایه‌تیی و ویسته‌ی کورد بۆ ژیانی سه‌ره‌وه‌ریی وه‌ربگرێ، تاکوو به هۆی دیمۆکراسی ئه‌م