Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
ته‌نها، وشه‌ یه‌ک  … بەرزان بابەشێخ

ته‌نها، وشه‌ یه‌ک … بەرزان بابەشێخ

Closed
by April 25, 2013 چیرۆک

 

 

 

-22-21-4-013

1-

سه‌یره‌   زۆر جار ته‌نها ووشه‌یه‌ک   ته‌واوی  ،چاره‌ نووست ده‌گۆڕێ ،هه‌ر ئه‌و ووشه‌یه‌   یان ده‌تکا  به‌وه‌ی ئنسانانه‌ بژی  ،و هه‌میشه‌  ش  ژیانت  به‌ ها ر  بێ .یان به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ ،درێژه‌ به‌ ژیانێک ده‌ده‌ی  که‌ ژیانی تۆ نییه‌ .

سه‌یر بوو  کاتێ   ئه‌مم له‌په‌نجه‌ره که‌وه‌  بینی  ،بیرم له‌ وه‌ها  ووشه‌یه‌ک ده‌کرده‌وه‌  ،که‌ ڕه‌نگه‌   ئێستا   به‌ ووشه‌یه‌ک چاره‌نووسی بگۆڕێ به‌ ڵام دڵنیا بوو م  هه‌ ندێ  گۆێ هه‌ یه‌  ،هه‌ ندی  ووشه‌  نابیسێ 

من بیستبووم  ئه‌م ژنی ماره‌  کردووه‌ ،به‌ڵام جێ ی شک بووم تا ئه‌و ده‌مه‌ی ،وه‌ک  هاتبوو  ده‌نگۆش  له‌ فه‌رمانگه‌ که‌ ، بڵاوو بۆوه‌  وا نوقڵی ماره‌ بڕینه‌که‌ی ده‌به‌ خشێته‌وه‌ .

 پێش ئه‌وه‌ی  له‌ مه‌ڕ، ووشه‌که‌وه‌ پرسیاری لێ بکه‌م ،چووم هه‌واڵ پرسی ده‌سته‌ خوشکه‌که‌م دووباره‌ پرس بکه‌مه‌وه‌ ،

وه‌ک  هه‌واڵه‌ که‌ی  پێگه‌یشتبوو ،ئه‌ویش وه‌ک مۆمیاکراوێک   پێنوسه‌که‌ی   به‌ په‌نجه‌وه‌  ،ووشک بوو   ،لێ ی  نزیک    که‌وتمه‌وه‌ .

(ده‌زانی   ،هاتووه‌   نوقڵی ماره‌بڕینه‌که‌ی  دابه‌ ش  ده‌کا؟) چاوه‌کانی  نوقان   (چی بکه‌م )

ده‌مزانی  زیاتر دواندنی ئه‌و به‌ گریانی ده‌با.به‌ وه‌نده‌ وه‌ستام، تا گفتی 

ئه‌وه‌ی دا له‌ بری ئه‌و ، بێ زیان به‌ که‌رامه‌تی، قسه‌ی ده‌گه‌ڵدا بکه‌م ،سه‌رباری ئه‌وه‌ قسه‌کانی بێیراده‌ وه‌ک وڕینه‌ بکات ئاوها زیاد کرد (خۆشه‌ویستی کاتێک گه‌وره‌ ده‌بێ ئافره‌ت له‌ عینادی بکه‌وێ و  پیاو  ،………..) من ئاگام له‌ قسه‌کانی  نه‌ما ،دڵم لای ئه‌و  بوو ده‌مزانی له‌ کام ژووره‌ ،ئه‌وم به‌ جێهێشت ،به‌ خه‌نده‌یه‌که‌وه‌ له‌ خۆم نزیک کرده‌وه‌ (ده‌کرێ ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ فڕێ  بده‌ی  ،ئه‌و  په‌شیمانه‌ واز له‌و  بهێنه‌ و ته‌نها باوکی ڕێگره‌    ووتی  خۆ (باوکم  ،هه‌ر ده‌مرێ )

ته‌نها نوقڵه‌که‌ی پێ دام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ووڵامێکی نه‌دامه‌وه‌ ،ده‌مزانی  چ نوقڵیک له‌ دوتۆی دڵیدایه‌  که‌ له‌ ژه‌هری مه‌رگ ده‌چێ وا غروری کردووه‌ ،غرورانه‌  وه‌ک پاڵاوانێکی سه‌رکه‌وتوو فه‌رمانگه‌که‌ی جێهێشت ،ئه‌منیش هیچ په‌یامێکم بۆ ده‌سته‌ خوشکه‌ که‌م نه‌بو

-2

ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم بۆ سبه‌ینێ   ئه‌م  چوبو  بۆ دوکانه‌که‌ی

به‌ ڕێگایه‌کی پێچاو پێچ ده‌یویست ڕازێکی  ئه‌رێنی لێ وه‌رگرێ ،به‌ڵام وه‌ک بۆی گێڕامه‌وه‌  ،هیچ وڵامێک نه‌دابۆوه‌ ،دووا ڕێگای پێ ووتبوو 

(باشه‌ من جیا له‌ تۆ که‌سی ترم خۆش ناوێ ،ڕێگام ئه‌ده‌ی به‌     فڵان که‌س شوو بکه‌م )

قسه‌یه‌کی له‌وه‌ ساردوو سڕی پێ دابوو 

(من وه‌لی ئه‌مری تۆ نیم ،پێم وایه‌ ،ته‌نها  به‌ وه‌لی ئه‌مری ڕاسته‌ قینه‌ی خۆتش    پرس  مه‌که‌ ، جامن   چیم ) ،له

غرورێک  که‌وتنێک   به‌ ڕێوه‌ بوو ،له‌ گه‌مژه‌یه‌کش دۆزه‌خێک ،هه‌ر یه‌کێک له‌وان به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیاری خۆیانه‌وه‌   له‌ یه‌ک جوودا بوونه‌وه‌ 

 

غرورێک   ‌ ئه‌وی له‌داڕزان و  ژانێکی هه‌میشه‌یی ‌دا ڕاگرتبوو، ئه‌میشیان ،وه‌ک کراسێک داڕزاو ده‌شۆرایه‌و هه‌ڵده‌خرا

-3 

 که‌ چومه حه‌وشه‌ی ده‌سته‌ خوشکه‌ که‌مه‌وه‌و  ته‌نافه‌که‌ی پڕ له‌ جلی خۆی و مێرده‌که‌ی بوو ،کاتێ هه‌ واڵی ئه‌وم پێ گه‌یاند (ده‌زانی ،ئێستا ئه‌وم بینی ، وه‌ک  مه‌سیح    ،خاچێکی به‌ پشته‌وه‌ بێ   له‌ هاتوو چۆی  پێش  ده‌رگای  ئێوه‌  بوو ، ده‌ستی له‌ ته‌نافه‌که‌  به‌ردا(ده‌زانم ئێستا زه‌نگی بۆم کرد پێم ووت  من  سه‌فه‌رم کردووه‌ ،ئه‌و ڕێگایه‌ی لێمان بزربوو مه‌ حاڵه‌ بچینه‌وه‌ سه‌ری) کاتێ  ئه‌م  قسانه‌ی ده‌کرد  شیعرێکی فه‌ریدوون مشیری زه‌هنی داگرتبووم

ئه‌تۆ ووتت:

وه‌کو   هه‌تاو هه‌ڵذێم   له‌ لات 

وه‌ک  مانگه‌ شه‌و له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ دێمه‌  لات 

حه‌یف   که‌وا

هه‌تاوێ بوی  کات زه‌رده‌په‌ڕ

ئه‌فسوس که‌وا بوی به‌ مانگێ  ،کاتی سه‌ حه‌ر

نه‌مزانی قسه‌ی  چی تری بۆ کردووه‌ ئه‌وه‌نده‌  نه‌بێ  گۆی بیسی  ئه‌وانی تری بووم

 (من هه‌میشه‌ ده‌گرییه‌م ،ئه‌ویش له‌ ته‌نها ووشه‌یه‌کی مندا بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ساڵه‌  هه‌زار چیرۆکی گێڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ کاتێکدا  وه‌ختی خۆی یه‌ک ووشه‌م به‌س  بوو )

، کاتێ ئه‌م قسانه‌ی ده‌کرد منیش پڕ قورگم  بوو له‌ گریان   ناچارمام بۆ شاردنه‌وه‌ی له‌ ئامێزی  نێم  ،  هه‌موو بۆنێکم کردبوو به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجار بۆنی جوودایم له‌ سه‌ر سنگی ئه‌و هه‌ڵمژی  بۆ دڵدانه‌و ه‌ی   چرپاندمه‌ بن  گۆی یه‌وه‌ 

(ده‌زانی  ئه‌و شته‌ی بمانه‌وێ له‌ بیری بکه‌ین له‌ یاد ناچێته‌وه‌ هه‌ مو شتێکی ترمان له‌ یاد ده‌چێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێ  ،)   بێ  ئاگا

به‌ گیریانه‌وه‌ ده‌سته‌کانمی له‌ ئامێز ناو بۆ دڵدانه‌وه‌م ئاماژه‌ی بۆ ووتاغه‌که‌ی کرد به‌ قسه‌یم نه‌کرد ناچار ما  ده‌ست به‌ری بۆ دووا  جلی شۆراوی ستڵه‌ که‌ی به‌رده‌ستی پانتۆڵی پیاوه‌که‌ی  بوو  هه‌ر که‌به‌ ته‌نافه‌وه‌که‌ هه‌ڵیواسی   زه‌رده‌په‌ڕه‌که‌ی  بزر کرد ،من ئیدی دڵم زیاتر گیرا وه‌ک ئه‌وه‌ی  ئیزن درابێتم  ،ماچێکم کردوو  به‌ره‌و کۆڵانه‌ که‌  هه‌نگاوم نا ..

هه‌تاو له‌ زه‌رده‌ په‌ر دا

مانگ له‌ سه‌ حه‌ردا 

له‌فکری ئه‌مدابووم  جاویشم به‌دووای  ئه‌ودا ده‌گه‌ ڕا

4*ا

ده‌مزانی   بۆ فینکای دڵی،  ئه‌م مه‌سیحه‌   ،بزانێ  له‌ ماڵین  دێ بۆ

 ئه‌وێ  که‌ ده‌رگاکه‌ی ماڵم کرده‌وه‌   مه‌لول و داماو ،له‌ گۆشه‌یه‌کی لاکۆلا نه‌که‌دا ئێستی کردبوو ،که‌ ده‌ستم   لێهه‌ڵبڕی وه‌ک ئه‌وه‌ی باری قورس بوبێ   ،به‌ ئاماژه‌که‌م هێور ،هێور که‌وته‌ ڕێ ،هه‌ر که‌ گه‌یشت  ده‌سته‌کانی هێنایه‌ پێشه‌وه‌ ته‌وقه‌یه‌کی ده‌گه‌ڵمدا کرد .

له‌ ده‌رگاکه‌م دا مێرده‌که‌م   به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه‌ (براده‌ری کۆن وه‌ک شه‌رابی کۆن وایه‌ )ده‌گه‌ڵ خۆیدا بردیه‌ ژووره‌وه‌ ،ئازیزترین   که‌سی ئه‌و ماڵه‌ من بووم  ،بۆیه‌ وه‌ک مۆمێک له‌ ناوه‌ڕاست ڕا ،دانیشتم  (چی ده‌که‌ی له‌ م، نیوه‌ )

هه‌ندێ قسه‌ی کرد ،ده‌مزانی بۆ ده‌ستخه‌ڵه‌ تی ئێمه‌یه‌ گۆێم پێ  پی نه‌دا (ده‌نگو باست؟)

به‌ هه‌ناسه‌ ساردییه‌وه‌ ته‌پڵه‌که‌ی له‌ خۆی نزیک کرده‌وه‌ ،و جگه‌ره‌یه‌کی دا به‌ مێرده‌که‌م 

(نازانم  چیتان لێ بشارمه‌وه‌ ،هه‌روه‌ک جاران ئێستا ته‌نها باڵم، و مناڵاکانیشم سه‌رگه‌ردان ،ژنه‌که‌م زه‌وتی کردووه‌ ،ئه‌مه‌ گرنگ نی یه‌) درێژه‌ی دا ێ ی (هه‌ندێ جار ژنی  گه‌وج  پیاو ده‌کا به‌ حه‌کیم  ،من ئێستا به‌ خۆێندنه‌وه‌  ،سه‌رقاڵم )

بۆ ئه‌وه‌ی  ته‌لیسمی  خه‌مبارییه‌که‌ی زیاتر بزانم کورد ده‌ڵێ  کورد بدۆێنه‌ شه‌رحی  خۆی ده‌کا ،

بۆ وا بێزاری؟ ؛له‌ وه‌ڵا،می ئه‌م پرسیاره‌ درێژه‌ی دا

(ئه‌وه‌ی گرنگ بێ چێرۆکیکم نوسیوه‌ ،که‌ چیرۆکه‌که‌  له‌ دورو نزیکه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ده‌سته‌ خوشکه‌که‌ی  ئیوه‌وه‌ نی یه‌ ،به‌ڵام چی بکه‌م پێشکه‌که‌ش   کراوه‌ به‌ که‌سێک که‌ هه‌مان ناوی ئه‌وی  هه‌یه‌ ،له‌ فه‌رمانگه‌که‌ش   بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ 

ده‌زانم ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای گۆبه‌ندێکی گه‌وره‌ ،چ سه‌یره‌ ته‌نها (ووشه‌یه‌ک )

قسه‌کانیم له‌ده‌م گرته‌وه‌ (ئه‌رێ یه‌ک ووشه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسیت پی دیاری ،بکه‌ی )

جگه‌ره‌یه‌کی تری داگیرساندو، له‌ نێو تاریکی نیگاکانیدا هێدی ،هێدی ئه‌مجاره‌ وای ده‌نواند قوم له‌ دڵی  خۆی ئه‌دا 

نا من پێم وابێ ئه‌و ئه‌مه‌ بزانێ خه‌یاڵه‌ کانیشی لێ ده‌ستێنێته‌وه‌  که‌ تا ئێستا پێوه‌ی به‌ند بووه‌ 

ئه‌و ده‌م به‌ڕاستی ده‌بێ به‌ مه‌سیحێکی له‌ خاچ دراو ،له‌ سامی ئه‌م پێشهاته‌ ترسام ده‌مویست ووشه‌یه‌ک  بڵێ وه‌ک : ده‌ڕۆم

5* 

وه‌ک  ڕۆیشت  دوای چه‌ند ڕۆژێ  به‌یانییه‌ک له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی  ده‌سته‌ خوشکه‌که‌م دا بووم ،   بۆن ساردییه‌کی مه‌رگ هێنم ده‌کرد که‌ هه‌م بۆنی خۆێن و،هه‌م بۆنی عیشقی  هه‌نجن هه‌نجن کراو ،

هێشتا    نه‌هاتبوو  سۆراخی ئه‌و ڕۆژنامه‌ محه‌لیه‌م   ده‌کرد ،که‌ هه‌موو جار ده‌هات بێ هه‌ڵدانه‌و،ه‌ده‌کرایه‌ ته‌نه‌که‌ زبڵه‌ وه‌ ،دانه‌یه‌کم به‌رچاو که‌وت ،هه‌ر که‌ هاتم ده‌ستی بۆ به‌رم ده‌رکه‌وت ،به‌ ده‌مو چاوی ئاڵۆسکاویه‌وه‌ لێم به‌دیار که‌وت ،سه‌رله‌به‌ر چیرۆکی ئه‌و  چیرۆکه‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌ که‌ هه‌ڵبه‌ت  ته‌نها ئه‌ویش وه‌ک خه‌ڵکی یه‌که‌م ووشه‌یان خۆێندبۆوه‌  ،به‌د حاڵی بووه‌ ،به‌ڵام ناوه‌که‌ی به‌س  بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه‌  هه‌ڵا.

 

دوایش    هه‌زارو  یه‌ک قسه‌م پێ ی ووتووه‌ ،که‌ ئه‌مه‌ی، ووت له‌ ناخمدا زنجیره‌ی قسه‌یه‌کم که‌وته‌وه‌ ،یاد(ناخۆشترین شت ئه‌وه‌یه‌ ،که‌ دوواجار قسه‌ی ناخۆش به‌ خۆشه‌ویستێکت  بڵێ ی وه‌ک برینێکی هه‌میشه‌ زامدار ده‌مێنێته‌وه‌ )

نه‌مهێشت له‌وه‌ زیاتر به‌ شۆێنیدا بڕوا ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی خه‌ڵکی لۆمه‌یان کردووه‌ ،بۆ ناوی که‌وتۆته‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه‌ ،به‌ شۆێن قسه‌کانیدا، جارێکی تر بۆنی ساردی  خۆێن و،هه‌نجن هه‌نجن بوونی عیشق ژووره‌که‌ی ته‌نیه‌وه‌ .

ئه‌و بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ سه‌ر سینه‌ی بۆنم کردبوو بۆنی عیشق و جودایی دیار بوو سیحری ئه‌م ووشه‌یه‌ ئه‌مڕۆ به‌ تاڵی کردبوو تاده‌هات قسه‌ی نابه‌ جێ ی ده‌کرد،سه‌رم پڕ بوو له‌ بۆنی مه‌رگ و بۆنی کۆیله‌ی ده‌مزانی گه‌ر ئازاد بووایه‌ نه‌ده‌بووه‌ پاڵپشتی جه‌لاده‌که‌ی 

(ئای ووشه‌  چه‌ند  گرانبه‌های که‌چی خه‌ڵکی ئاوها سووک به‌ کارت  ده‌هێنێ)

ئه‌م ووته‌ یه‌ خه‌ریک بوو قه‌ فه‌سی سنگم شه‌قار ،شه‌قار  بکا وه‌ک شێت ده‌هاتم و،ده‌چوم ده‌مووته‌وه‌(دروسته‌ ئه‌رێ دروسته‌ ،ئازاده‌کان    بڕوایان به‌  حه‌ ق بێ و، کۆیله‌کان به‌ هێز ،سه‌رت سوڕ نه‌مێنێ کاتێ ئازاده‌کان له‌ پاڵ قوربانی   ڕاده‌وه‌ستن و، کۆیله‌ کانیش له‌ پاڵ جه‌لاد)

که‌ ئاوڕم دایه‌وه‌  وه‌ک جه‌لادیک  بینیم  ڕۆژنامه‌که‌ی ،ده‌دراند  ناچار ده‌رگاکه‌م ئاواڵا  کردو خۆم   به‌ ریره‌وه‌که‌ سپارد،

——————————————————————————————–.

*ئه‌م روداوانه‌  به‌یانی  گۆی بیسی  ماجه‌راکه‌یان بووم    ،یه‌ک  ووشه‌ دونیایه‌ک  تاڵی ،…………

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.