Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
نان و سێو و سەراب … کازم بیتوێنی

نان و سێو و سەراب … کازم بیتوێنی

Closed
by April 25, 2013 ئەدەب

 

 

 

هیممەتکە

تا لە بۆنی نان و 

تامی تفتی سێو و سەراب

                       بێبەش نەبووی

هیممەتکە

تا جریوەیەکی نارنجی 

بەرلەوەی سەرێک لە تەنیایت بدات

لەناو پنجێ گیای شینی خەواڵودا بە ناوەختی نەخەوتووە

 

هیممەتکە و

بە سادەیی بڵێ خوایە

پێکێک شەوت بەسەر فێنکایی گوڵدا ڕشت

پێکێک شەو بە تەنها گەرووی گوڵی تەڕ نەکرد!

 

هیممەتکە و 

بڵێ خوایە

بەسەر عاشقانەترین وەختی مندا نەهاتی 

تا سەبەتەیەک چەپک چەپک گوڵەکفری ئاڵوو بۆنخۆشت پێشکەشکەم

بەسەر عاشقانەترین وەختی مندا نەهاتی

ئەو وەختانەی هێشتا

لە موتاڵای سەرابی نان و سێو نەبوومەوە!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.