
جۆره ڕۆمانێکی فه‌رامۆش کراو … زانا سامان
یه‌کێک له گرفته‌کانی خوێنه‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه، که نووسه‌ره‌کانمان گرنگیان به‌لایه‌نێکی تایبه‌تی ڕۆمان نه‌داوه که ئه‌ویش ڕۆمانی مێرمنداڵانه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره ڕۆمانه به‌سه‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کدا دابه‌ش ده‌بن و کۆی مه‌به‌ست له هه‌بوونی ئه‌م جۆره ڕۆمانه، یه‌که‌م ئاشناکردنی خودی خوێندنه‌وه‌یه به‌و ته‌مه‌نه هه‌ستیاره‌ی که مرۆڤه‌کان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، ئه‌ویش سه‌رده‌می لاوی و کاتی خۆناسینی مرۆڤه‌کانه له‌ناو بوون و دنیا‌و ژیاندا، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دابه‌شبوونی ئه‌م جۆره ڕۆمانه به‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکدا دابه‌ش ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حیکایه‌ت و خه‌یاڵانه‌ی که ته‌مه‌نی ئه‌و مرۆڤه له‌وکاته‌دا ئه‌زمی بکات و لێی تێبگات، بۆ نموونه ناساندنی ژیان و حیکایه‌ته‌کانی به چه‌شنێک بم له نووسینی ئه‌و شێوه ڕۆمانه‌دا که ئه‌و خوێنه‌ره دیاریکراوه بتوانێت به‌جوانی لێی تێبگات، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێک هه‌ن که له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا به‌هۆی هه‌ندێک گرفته‌وه تووشی مرۆڤه‌کان بوون، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی (ترس)، ئه‌م جۆره ڕۆمانه هه‌وڵێکه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ترسه له‌ناو ده‌روونی مرۆڤه تازه به‌هۆشداچووه دیاریکراوه‌کاندا، ترسێک که به هۆی چه‌ساندنی بیری دینی و ئاینییه‌وه، یان ئه‌و ترسه به‌هۆی فه‌زای په‌روه‌ده‌یی خێزانییه‌وه‌و هه‌روه‌ها جوگرافیای شوێنی نیشته‌جێبوون هه‌یه،
سالێ پار له ڕۆژنامه‌ی (بیڵد) که ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه‌یی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، (گۆنته‌ر گراس) مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی وڵاته‌که‌ی واتا ئه‌ڵمانیای دا، له باشترین چاپکراوه‌کانی ئه‌و جۆڕه ڕۆمانه له وڵاته‌که‌یانداو ئاماژه‌ی به‌وه کرد، که وڵاته‌که‌ی به‌هۆی ئه‌و جۆره ڕۆمانه‌وه به ملیۆنان خوێنه‌ری تر درووستبوون، بۆ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان و هه‌روه‌ها وتبووی که هه‌ر به هۆی سه‌رکه‌وتووی ئه‌و جۆره ڕۆمانه‌وه، نه‌ک ته‌نها خوێنه‌ری زیاد بووه له ئه‌ڵمانیادا، به‌ڵکو چه‌ند به‌هره‌مه‌ندێک درووستبوون، که ته‌مانیان ناگاته 25 ساڵان و خاوه‌نی چه‌ندین دانه له‌و ڕۆمانانه‌ن و له نووسینی خۆیان بووه.
گراس له‌وێدا دوو نیشانه‌ی هه‌بوو بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ڕۆمانه، یه‌که‌م هاتنه پێشه‌وه‌ی ته‌وژمێکی زۆر له خوێنه‌ری جیدیی و هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتنی تواناکان له بواری نووسیندا.
من له‌م گۆشه‌یه‌وه، ده‌خوازم که نووسه‌ر و ڕۆماننووسه‌کانی خۆمان کار له‌سه‌ر نووسینی ئه‌و جۆره ڕۆمانه بکه‌ن و هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ بده‌ن، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت که ئازیزانێکمان له نووسه‌ران هه‌ن هه‌وڵیان هه‌بووه بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێیده‌وترێت مێردمنداڵ، به‌ڵام به شێوه‌ی چیرۆکنووسین، نه‌ک خودی ڕۆمان.
ده‌خوازم ئیتر ئاوڕ له‌و به‌شه گرنگه‌ی مرۆڤه‌کانی نیشتمانه‌که‌مان بدرێته‌وه‌و له‌و ڕێیه‌وه خوێنه‌رێکی نوێ وه‌ک میلله‌ته‌که‌مان به دنیای نووسین و خوێندنه‌وه بناسێنن.
تێبینی/ له ژماره 39ی رۆژنامه‌ی “نسێ” بڵاوکراوه‌ته‌وه