گــــــــــــــــــۆڵ …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
یاری زانی گورج وگـــــــۆڵ
بۆ تۆماركردنی گــــــۆڵ
دهكــــهوێته جم‌و جـــــۆڵ
به‌زوویی ده‌یكات به گـــۆڵ
كاتێك كهشوت لێ ده‌دات
هانده‌ران دڵخۆش ده‌كــات
یاریزانی هێرش بـــــــهر
له‌مسه‌ر ده‌چێت بۆ ئه‌و سه‌ر
به‌پاسی هاوڕێكــــــــــانی
گۆڵ ده‌كات به ئاســــــانی
به پاسات و هاوكــــــــاری
سهركـــــهوتوو ده‌بێت یاری
كه بوو بـــه گۆڵ هانده‌ران
به خـــــۆشی و چه‌پڵه ڕێزان
هاوار ده‌كــــه‌ن هه‌ر هه‌موو
هێی هێی هێی گــــــــۆڵ بوو