
سه‌ركرده و بێده‌نگی … عه‌زیز ڕه‌ئووف
دهنگهدهنگێ دنیای ئێمه‌ی داگیركردووه، ده‌نگه‌ده‌نگی پێش هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتن به كورسی یان مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی. ده‌نگه‌ده‌نگێك ده‌بیسترێت ده‌نگێك دوور له بیركردنه‌وه‌ی عه‌قلانی، دوور له ڕاستی و ته‌نها خوڵقاندنی تهشویشێك له كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وانی تر. ده‌نگه‌ده‌نگی پێش ههڵباردن ده‌بیستم، ده‌نگه ده‌نگێك كه ئه‌وه‌ی تێیدا ون ده‌بێت ده‌نگی جوانه، ئه‌وه‌ی دروستی ده‌كات لێڵییهكه تا ڕوخساری سه‌ركرده‌كان به‌ڕوونی نه‌بینین.
ده‌نگه ده‌نگێك ده‌بیستم كه هیچی تێدا نابیستم جگه له له‌كه‌داركردنی دیموكراسی و ئه‌تككردنی كۆمه‌ڵگه و دروستكردنی میگه‌ڵ نه‌بێت. هه‌موو قسه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێده‌نگه ته‌نها سه‌رۆكی هه‌رێمه. هه‌موو قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی، خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك یان نه‌كردنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێده‌نگ و ڕه‌نگه له‌م ده‌نگه‌ده‌نگه‌دا، خودی سه‌رۆكی هه‌رێمه كه ته‌نها به یه‌ك دێڕ قسه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ناكات.
سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌ك سه‌رۆكی حزب، نه‌وه‌یه‌كی ڕامكراوی خوڵقاندووه كه بێده‌نگی سه‌رۆك به حیكمه‌ت وه‌سف بكه‌ن. ئه‌گینا له‌م هه‌موو قسه‌كردنه له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه، ده‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێم قسه بكات. ئه‌م بێده‌نگیه نیه‌تی خراپی له‌پشته‌وه ده‌بینرێت، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم چ نه‌خشه‌یه‌كی داڕشتبێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی؟ دواجار قسه‌كردن ئه‌ركی هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به بێده‌نگی تێنه‌په‌ڕن. لێره‌وه هه‌م بێده‌نگی سه‌رۆك ترسناكه، هه‌م بێده‌نگی جه‌ماوه‌ریش له‌سه‌ر بێده‌نگی سه‌رۆك. بێده‌نگی جه‌ماوه‌ر سه‌ركرده‌ی خراپ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بێده‌نگی سه‌ركرده‌ش كۆیله‌ی خراپ ده‌خوڵقێنێت. هه‌ردوو دۆخهگه ترسناكه، بۆیه له‌گه‌ڵ قسه‌كردنماندا ده‌بێت سه‌رۆك بێته قسه و له‌گه‌ڵ بێدهنگبوونیشمادا سه‌رۆك هه‌ر بێته قسه.
كورسییه‌كان سه‌ركرده‌ی مێژوویی دروست ناكه‌ن، به‌ڵكو جێهێشتنی كورسییه‌كان سه‌ركرده‌ی مه‌زن ده‌خوڵقێنێت. ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی جێناهێڵێت خراپ ده‌مرێت و ئه‌وه‌ی له‌واده‌ی خۆیدا ماڵئاوایی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات ده‌بێته سه‌ركرده‌یی مێژوویی.
هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێمان وابێت كه‌سه‌كان له سیسته‌م گرنگترن. ئه‌وه سه‌ركرده‌كانن دێن و ده‌ڕۆن و ئه‌وه سیسته‌مه ده‌مێنێته‌وه. مێژووی دروستبوونی ئه‌مریكا باشترین نمونه‌یه. سه‌ركرده‌كان دێن و ده‌ڕۆن، هیچیان هه‌شت ساڵ تێناپه‌ڕێنن، كه‌چی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی تادێت زیندوتر ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی وا ده‌كات كه سه‌ركرده‌كان و مانه‌وه‌یان گرنگن، كه‌س نین ئه‌وانه نه‌بێت كه سهركۆكهكان خۆیان دروستی كردوون. ئه‌وه‌ی پێی وایه سه‌ركرده‌كان بۆ دۆخی ئێستا گرنگن، ده‌توانن سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان بكه‌ن كه پڕن له گۆڕی ئه‌و ئینسانانه‌ی كه پێیان وابوو ئه‌وان نه‌بن كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ناچێت. ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌هایان هه‌یه ئیشیان دروستكردنی قه‌یران و دواتر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌یه.
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا ڕووده‌دات شتێكه له‌م بابه‌ته. هه‌موو قه‌یرانێكی ده‌ره‌كی كۆمه‌ك به خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات و زۆرێكیش قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كات كه ئه‌زموون له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان كه به‌شێكی زۆری سه‌رۆكی هه‌رێم لێی به‌رپرسه و به‌شێكی قه‌یرانه‌كان خۆی خوڵقاندوویه‌تی.
ڕۆژهه‌ڵات پڕه له‌و سه‌ركردانه‌ی كه خراپ ده‌مرن. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده خراپ نه‌مرێت ده‌بێت له خاڵێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستپێبكات و له خاڵێكیشدا كۆتایی بێت. سه‌ركرده‌ی مه‌زن ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه به زیندوویی خاڵی كۆتایی ده‌بینێت، سه‌ركرده‌ی مه‌زن هه‌رگیز ڕێگا نادات به مردن خاڵی كۆتایی پیشانی نه‌وه‌كانی بدات. باشترین سه‌ركرده‌كانی مێژوو ئه‌وانه‌بوون هه‌ر خۆیان مێژوویان خوڵقاند، ئه‌ویش به جێهێشتی كورسییه‌كان به‌پێی خۆیان، نه‌ك به شۆڕشی خه‌ڵك یان به مه‌رگ.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بیه‌وێت فه‌زای دیموكراسی فراوان بێت و ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌كه‌دار نه‌كات ده‌بێت ئاماده نه‌بێت خۆی و كوڕه‌كانی خۆیان كاندید بكه‌ن و فه‌زایه‌ك بخوڵقێنێت بۆ ئه‌وانی تر، ئه‌گه‌ر نا سه‌رباری هه‌شت ساڵی پڕ له كه‌م و كوڕی و قه‌یران، ده‌بێت به‌چاوی خۆمان سه‌رۆكی هه‌رێم ببینین كه چۆن چوار ساڵی تر قه‌یرانی تر دێنێته سه‌ر قه‌یرانه‌كان، كه‌ڵه‌كه‌كردنی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ش ڕوخساری سه‌ركرده له ئێستا له مێژووشدا ناشرین ده‌كات.
AZIZRAUF75@YAHOO.COM