Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
بێ تەربێتى  …      نەوزاد بەندى

بێ تەربێتى … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

-1-

باسى ئەوەیان ئەکرد نە شوتى بۆنى جارانى ماوە ،

نە کاڵەک

نە فاسۆلیا

نە خەیار ..

ئەم ویستى شتێ بڵێ ..نەیوت ..

وتیان : شتێکت پێیە بیڵێ ..

وتى : ئەى بۆچى باسى تڕ ناکەن ؟

جاران تڕێکت لێ بایە ،

لە هەورەبانەکەوە هاواریان ئەکرد :

ئەو کیمیاوییە کێ بەرى دایەوە ؟؟

ئێستا لە تەنیشتما بە ئارەزووى خۆى لێى دە ،

حاشا ! بۆن مەعناى نایەت .. !

( سەردەمى ئینقیرازى بۆن و تام و زەوقە )

 

-2-

بە دایک و باوکى وت :

خۆزگە ئەو شەوە ،

ئەو تاکەتان نەکردایە ..

تۆزێ دواتان بخستایە ..

بەڵکو لە جیاتى من ،

گریندایزەرێکى تر لە دایک بووایە ..

(گەلێ لەم حاڵە بێزارم … ! )

 

-4-

کوڕى ئەعیانێکى شار ،

باڵا : تاکو بڵێى بەرز ..

(خوشکى خۆى حەیرانى ئەبێ )

بڕوانامە:  تاکو بڵێى پان ..

ژن  تا بڵێى جوان ..

(براى خۆى حەیرانى ئەبێ )

( لە خەستەخانە و 

لە کاتى ئێشکگرتن ..

لەگەڵ یاوەرى نەخۆشێکا ڕێک ئەکەوێ ..

کە دەست ئەکا بە بەڕکیا ،

کاندۆمى پێ نەماوە ..

ئیتر چار نا چار ،

باڵا بەرزەى  دەسکێشێکى پزیشکى ئەبڕێت و

ئەو ئەرکە نیشتمانییەى پێ بەڕێدەکات .. )

 

 

-5-

دادوەرێ

دەرپێى سەرخەرمانى هێنا بووە خوار ،

وەک پەڕە شوتێکى سپى و ناو زەرد ،

لەسەر گۆرەویە ئاوریشمیەکانى نیشتبۆوە ..

چوکى دەرهێنا بوو ،

ئاڕاستەى وێبکامەکەى ئەکرد ،

نازانم بە تەما بوو ،

چ کۆمارێکى مێینە ،

دوور بە دوور موشەکباران بکا ؟؟ 

(مەزانو .. ! ) *

 

* مەزانو : بە زارى هەورامى واتا : نازانم ..

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.