باوكه، لێگه‌ڕێ، با ژووره‌كه‌م تاریك دابێ!
هاوڕێی ئازیز..
جاران من و تۆ پێكه‌وه جلمان ده‌كڕی!
یه‌كجۆر ره‌نگمان هه‌ڵده‌بژارد!
ئێستا ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك دورین
هه‌سته‌كه‌م ئیتر
جله‌كانمان بۆیه‌كتر نابێت!
من نامه‌وێت قسه‌ی شاعیرانه بكه‌م!
حه‌زناكه‌م له‌خۆرا
ئه‌م نوسینه‌ش ببێته شیعر
به‌ڵام به‌ڕاستی بیرتده‌كه‌م!
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
ته‌نها یه‌ك جۆر (با) ده‌ناسم
ئه‌ویش جارجاره هه‌وای بێتامم بۆ دێنێ!
ههواڵگهلێك…
تا ئه‌وپه‌ڕی ماندوبونم
تا كوژانه‌وه‌ی تروسكاییه شه‌رمنه‌كانی خه‌یاڵم
تاكو مهستبونی نائومێدییه توڕه‌كان!
ده‌مبات و دواجار یه‌ك زه‌مه‌ن گاڵته‌م پێده‌كا!
هاوڕێی شه‌رمن،
ئیتر من پاڵتۆ شینه‌كه‌م له‌به‌ر ناكه‌م
ده‌گه‌ڕێم بۆ ڕه‌شترین ڕه‌نگ!
بۆ سهوداكرنی قهترانترین بۆن!
ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕوناكی
ئه‌و خه‌یاڵانه‌م نزیكن له پێكه‌نینه‌كانی خۆره‌وه!
ئه‌و پێشبینیانهم
كه دڵ به هاواره‌كانی سوتان خۆشده‌كه‌ن!
هه‌مویان به‌یه‌كجاری وندهكهم!
له‌هه‌مویان هه‌ڵدێم و
له‌هه‌مویان ڕاده‌كه‌م!
نازه‌نین،
هاهاهاها… نازه‌نین!
من ڕهشتربوم
له‌و كاتانه‌ی ڕقت له تهنزهكانم بوو!
كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه
ئێستا هه‌رچه‌ند هه‌وڵه‌ده‌م ناتوانم
وه‌ك جارانی ڕهقبونم، نهرمبم!
به‌داخه‌وه نازانم تۆ لهكویای
خه‌یاڵه‌كاندا گیرتكردوه؟!
ونبونت مایه‌ی نیگه‌رانییه،
حهزمهكرد له‌م سه‌رده‌می تاركییهدا
تۆ نزیكم بیت..
تا زێده‌تر له شه‌وه ڕوناكهكان
به‌گاڵته‌وه، به بونت پێبكه‌نم!
باوكه، باوكه!!
په‌نجه‌ره‌ی خه‌ونه‌كانم ڕۆشن مه‌كه!
هێشتا شتێك له‌هه‌ناومدا پێیخۆشنییه
داهاتوم ڕوناك بێت.
حه‌زی به دڵنیابونی مانه‌وه نییه،
له‌باره‌ی
به‌سه‌رهاته‌كانی ئاینده‌وه!
من له‌م رستانه‌م ده‌ترسێم..
ده‌ترسم بڵێن:
كابرایه‌كی ده‌ست و پێ سپییه!
یان باسی
شه‌رمه‌زاری بێهودهییهكان بكه‌ن!
باوكه،
ئاخر مه‌گه‌ر، بۆ زه‌وی ئاسایی نییه،
كه‌سێك هه‌یه خۆشی له ڕوناكی نایه؟!
گۆران ڕه‌ئوف
تێبینی: ئه‌م شیعره له ژماره (825) ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ی كوردستانی نوێ-دا بڵاوبۆته‌وه.