
ئه‌رخه‌وانی یاد …. ن: سه‌عید ئه‌مانی
هه‌موو ساڵێك
له مانگی گوڵاندا
شكۆفه‌ی بیره‌وه‌ریتان
به په‌لكی دار ئه‌رخه‌وانی
غه‌می گه‌وره‌ی
شه‌هید بونتانه‌وه ده‌پشكوێ و
منیش بهئسپایی
ده‌ست ده‌به‌م دایبگرم و
بیده‌م له به‌رۆكی شێعرێك.
هه‌موو سالێك
له‌و كاتانه‌دا ده‌مه‌وێ
قامه‌تی شێعرم باڵا بكات
به‌قه‌د باڵای
شاخه‌كانی دۆڵی بۆتێ
به ئێوه‌وه ئارامگرتوو له ئامێزیان
سه‌ری له هه‌وری ئاسمانی شانازی بسوێ.
وه‌ك كانیاوه‌كانی ئه‌و دۆڵه
به‌زایه‌ڵه‌ی نه‌رمی ڕه‌وتی
له ڕێبازی ئینسانیتان
له‌خه‌بات و گیانبازیتان
بۆ گوێی سه‌وزی ئه‌و دارانه‌ی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناخی دێڕه شه‌پۆله‌كانیان
سه‌ری سه‌ودای تێفكرینیان
نه‌وی كردوه، بدوێ.
سه‌د مخابن
سمۆره‌ی سركی شێعر
زیز ده‌بێت و
به‌سینه‌ی كاغه‌زدا ده‌خوشێ
ماسی ئاسا
به‌نێوان په‌نجه‌كانی هه‌ستمدا ده‌ربازده‌بێ و
لێم دێته‌گۆ:
كه‌ی من ئه‌وه‌نده به‌هێزم
بارگه‌ی غه‌می
ئه‌م كۆسته گه‌وره لهكۆڵنێم؟!
كوا دبمه ئه‌و ئاوێنه باڵا نوێنه‌ی
له‌ده‌ستم بێ
ئامانجی پۆله شه‌هیدێك
ئینسانه بهشمهینهتهكان
هه‌ڵاتنی خۆری ڕزگاری و سه‌ربه‌ستی
خۆیانیان تێدا ده‌بینی
پیشان بده‌م؟!
له‌من گه‌ڕێ
ساڵه‌هایه ده‌ركه‌وتوه
په‌لكی گوڵی
یادی ئه‌م خۆشه‌ویستانه
له گوڵدانی دڵی خه‌ڵكی
زۆرلێكراودا پشكوتوه.
گوڵانی ١٣٩٢
سلێمانی