
روونه شێت … سه‌ردار جاف
له دووره‌وه
ده‌ڕوانمه خۆمی ته‌نیا
منی كه‌نار ده‌ریای پڕ له لرفه و هاوار
منی ده‌ستی گه‌مه‌ی هاژه نه‌گریسه‌كان
وا بێ سه‌وادی سه‌وڵم و
به‌ر شه‌پۆلی بێ بار كه‌وتووم
نغرۆی بێ لانه‌ی ماڵ و وار
راكشاوی
بن سێبه‌ری په‌تی خۆمم
به ئاوێنه شێتی رووبار
ته‌متومانی سۆمای چاوم
ده‌شۆمه‌وه …
وام به سه‌ر ته‌خته قایغی رووت و ره‌جاڵ
ته‌نیایی خۆم ژاوه‌ژاوی دۆراندۆرم
ده‌خۆمه‌وه …
منی بولێڵ
نوقمی زریانی سه‌رشێت و
بنچكه داری ههڵتهكیو
فریاد ره‌سی دوا دوای ته‌مه‌ن
رۆخی رووناكی هاوێره
ساباتی عیشقی چل چه‌تری
نیشاندام و
بووه نمه‌كی ژیان و ئه‌و دوای زه‌مه‌ن
كێ دیوویه‌تی …..
له سه‌هۆڵبه‌ندانی رێدا
گوڵه هێرۆ چرۆ بكا
مریه‌م یه‌خه‌ی خۆی دادڕێ و
گۆی مه‌مكی توورتی نیشاندا
رووناكی ژین
به بۆنی جادۆردیۆری
تێكهڵم بوو
بووه هه‌ناسه‌ی تازه‌م و
ئاڵاوی رۆحی بوومه‌وه
ئیدی بۆ ته‌نیایی ناگریم
دڵێك وا له ته‌ك دڵمایه
رۆحێك بۆنی به هه‌ناسه‌ی رۆحمهوهیه
بۆ هه‌واری ئه‌وینی بژوێن و ژوان
به ئاسپایی شۆڕ بوومه‌وه
ئه‌و گه‌ڵایه
سه‌مای پاییزی ده‌نوێنێ
به كراسی دادڕاوی چاوه‌كانی
گڕی شێتانه‌ی نازێكم تیادهڕوێنێ
ئه‌و هاڵاوی له‌نجه‌ی گه‌ڵا
له ناخمدا وا رۆچووه
مه‌گه‌ر ئاوێته بوونی له‌ش
روحی بێ هۆش داخورپێنێ
ئه‌ی په‌رستگام
قیبله‌ی ئه‌وین له هه‌ر كوێ بێ
له پێ ده‌شتی حه‌زا دوور و
بالوێزی رك و كینه بێ
گه‌ر یاخییه‌كی سه‌ركێش و
جهربهزهیهكی ناو جه‌نگ بێ
كڕنووشی عیشقی نوێژی من
له ئاستیا چۆك شكاوه
ده‌با سه‌ریش له ئاستیا مه‌خسه‌ره‌ی مهم و سینه بێ