جه‌ژنی منداڵ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed							
	
						
						
					
ڕۆژی یه‌كی حـــوزهیران
له سهرانســـهری جیهان
ئاهه‌نگه ،ڤیســـتیڤاڵه
جــهژنی ڕۆژی مـــــنداڵه
ئێمه‌ش له كوردســـتانا
له شار‌و ی لادێی جــوانا
بۆ خــــــۆشی ئه‌و ڕۆژه‌یه
دڵمان پڕ له خــــۆزگهیه
ڕوومان دهگهشـــــــێتهوه
ده‌ڵێین بهخــــــێربێتهوه
به هاتنی ئه‌و جـــــهژنه
ڕازاوه وه‌همه چــــــهشنه
هه‌تا بڵێی دڵخـــــــۆشین
كاڵای زۆر جوان ده‌پۆشین
ده‌م به‌قاقاو پێكــــهنین
به‌چه‌پڵه‌و به ئافـــهرین
دهكـــــــهوینه گــــۆرانی
بۆ جه‌ژن و شــــادمــــانی
بۆ ئاشتی وگوڵ و بههــار
بۆ كوردســـتانی نــــازدار

 
			 
			 
			