میدیا … كاریگه‌ری و به‌رپرسیاریه‌تیی
مه‌به‌ست له میدیا له بنه‌ڕه‌تدا هه‌واڵه(به هه‌ردوو ره‌گه‌زی: گرنگی و هه‌نووكه‌یی) به‌ڵام ئامراز‌و جه‌ماوه‌ر تاراده‌یه‌ك ته‌بای لێشاوێكی یه‌كلایه‌نه‌یه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆنیش هه‌روایه، لێ هه‌واڵ سه‌باره‌ت به كتێب و شانۆوسینه‌ما بوونی نییه، بۆیه پێوه‌ندیپێكردنه.
كه‌واته ده‌بێ به‌ر له‌هه‌ر شتێك جیاوازی بكه‌ین له نێوان ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیكردن و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن، بواری دیكه‌ی وه‌ك كۆمپیوته‌روتۆڕه‌كانی زانیاری((informations net)) كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو دیوی پێوه‌ندیكردن و میدیان.
ده‌بێ میدیا به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی و به‌پێی رێساویاساكانی هه‌ر شوێن و وڵاتێك (وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی) رێكبخرێ و مامڵه بكات و كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، واته سیستماتیزانه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئایا هه‌ر ده‌زگایه‌ك به پێویستی ده‌زانێ یا كاری پێده‌كات و په‌یره‌ووپیاده‌ی ده‌كات یا تا چه‌ند پابه‌نده پێی؟.
كاریگه‌ریه‌كانی ئامرازه‌كانی میدیا
كاریگه‌ری ئامرازه‌كانی میدیا له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ئێزگه‌وفیلم له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ریهه‌ڵدا، جا له‌و رووه‌وه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام دران، هه‌ره‌گرنگترینیان لێكۆڵینه‌وه‌كانی پاین(Studies Payne)(1) بوون، كه تیشكی خستۆته سه‌ر گشت لایه‌نه‌كانی كاریگه‌ری و كارتێكردن له‌وانه‌ش كاریگه‌ری به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به‌سه‌ر شڵه‌ژان و نیگه‌رانی له‌كاتی خه‌وتندا، ئینجا كاریگه‌ری توندوتیژی به‌سه‌ر ره‌فتار نه‌خاسمه به‌سه‌ر منداڵ و لاوان، له‌و رووه‌وه له شه‌سته‌كاندا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه كران هه‌ره‌گرنگترینیان لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی به‌ندورا(Albert Bandura)و شرام(Schramm Wilbur)بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كۆمه‌كی كرد به‌ناوی لێكۆڵینه‌وه‌ی(General Surgeon).
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه روونیان كرده‌وه، كه لێره‌دا چه‌ندین فاكته‌ری هاوبه‌ش هه‌ن له‌مه‌ڕ ده‌ستنیشان كردنی ره‌فتاری ئه‌و توێژانه وه‌ك ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی به هۆی چه‌ند هه‌لومه‌رجێك كاریگه‌ری نه‌رێیانه دێته‌ئاراوه، وه‌ك بوونی ئاماده‌گیی پێشوه‌خته له‌مه‌ڕ دوژمنداری لای تاكه‌كه‌س.
به‌گشتی لێكۆڵینه‌وه له پرۆسه‌ی كاریگه‌رێتی ئه‌سته‌مه به‌هۆی تێهه‌ڵكێشیی فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان و ئه‌و كاریگه‌رییه جیاجیایانه‌ی هه‌مان كرۆكی بابه‌ته‌كه ده‌یخاته سه‌ر تاكه‌كه‌سه‌كان، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌سته‌مه كاریگه‌ریی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وابهێڵیته‌وه وه‌ك هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌ریان خستووه، كه بۆ نموونه زۆر به‌كارهێنانی ته‌له‌فزیۆن خراپ كارده‌كاته سه‌ر خوێندن و ده‌ره‌نجامه‌كانی، له‌و ناوچانه‌شدا هێشتا سه‌رقاڵ بوون به كاریگه‌ری به‌رنامه‌وفیلمه هاورده‌كان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رۆشنبیریی و به‌ها و ستایله‌كانی ژیان جگه له كاریگه‌ریه سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌ندن به میدیای خۆرئاوایی ئاراسته‌كراو بۆ ئه‌و ناوچانه.
به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی(responsibility social)
ئه‌و تیۆره یه‌كێكه له‌تیۆره‌كانی میدیاوله په‌نجاكان له ئه‌مریكادا په‌یدابوو، مه‌به‌ست لێی ره‌تدانی ئه‌و ده‌رده‌سه‌ری وسه‌رئێشه‌یه بوو، كه ئه‌زموونی لیبرالیزم نایه‌وه له‌وانه‌ش سێنترالیزه‌بوونی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له‌بن ده‌ستی كۆمپانیا سنوورداره‌كان و سه‌پاندنی مۆركی بازرگانی به‌سه‌ر ئه‌و ئامرازانه.
ئه‌و تیۆره په‌یوه‌ست بوو به لیژنه‌ی(Freedom on Commission Hutchins The press the of) كه چه‌ندین راگه‌یاندنكاری ئه‌زموونداروئه‌كادیمی و نوێنه‌رانی داموده‌زگه جێبه‌جێكارانی ئه‌مریكای به‌خۆوه گرتبوو.
به‌پێی ئه‌و تیۆره پێویسته ئامرازه‌كانی میدیا رۆحی به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێ له كاروئه‌دایاندا مادامه‌كینێ ئه‌وان په‌یامه‌كه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌رێكی به‌ربڵاو ده‌كه‌ن، واته كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن:
1-رووداوه‌كان به شێوه‌یه‌كی (ته‌واووتێرو پڕ‌و راسته‌قینه) بخه‌نه‌ڕوو به‌جۆرێك جه‌ماوه‌ر دركی پێ‌بكا له میانه‌ی چوارچیوه‌كه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی میدیای (مه‌وزوعی)وپه‌ره‌گرتنی رۆژنامه‌وانی له سه‌رده‌می لیبرالیی سنووردار بوو.
2-ببنه مینبه‌رێك بۆ ئاڵووێری راوبۆچوون و ره‌خنه‌گرتن، واته به‌شداریكردنێكی زۆرتری رای گشتی له گوزارشكردن له كێشه‌وپرسه‌كانی له ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن.
3-هه‌واڵ و هه‌ڵوێست و ئاراسته‌كانی توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووماڵ بكات، نه‌ك توێژه هه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كۆمه‌ڵگه.
4-پێشه‌نگ بێت له ئاراسته‌كردنی رای گشتی و روونكردنه‌وه‌ی خواست وویست وئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
5-بتوانێ بگات به سه‌رچاوه جیاجیاكانی زانیاری بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه.
خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ ئازادی رۆژنامه‌وانییه، له دنیای به‌ربڵاوی رۆژنامه‌وانی و په‌ره‌گرتنی بواری ته‌كنیئه‌لكترۆنی و ئامرازوهۆیه‌كانی پێوه‌ندیگرتن و (ته‌واسووڵ) ئه‌سته‌مه چوارچیوه‌یه‌كی كۆنكریتی بۆ ئه‌و پرسه دابڕێژرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌وداوفه‌زاكان به‌ربڵاووفراوانترن، كاره‌كه په‌یوه‌سته به‌دوو فاكته‌ر یه‌كه‌میان، بابه‌تیی و دووه‌میشیان خودی، مه‌به‌ست له بابه‌تیی رێساویایاكانی داموده‌زگاكانه، خودیش خودی تاكه‌كه‌سه.
راسته نه‌بوونی سانسۆر كارێكی ره‌واوبه‌سوودو دیارده‌یه‌كی ژیانی ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسییه، لێ نابێ ئه‌و ناسانسۆرییه ببێته هۆی به‌ڕه‌ڵایی و پێشێلكردنی مافه‌كان و ئه‌ویدیكه.
واته كاره‌كه پێویستی به‌سیستمازه‌كردن هه‌یه، ناكرێ به ناوی ئازادی و پێشكه‌وتنخوازیه‌وه هه‌نده دابونه‌ریت و عورف و نه‌ریتی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی پشتگوێ بخرێ، له‌رووی خودیه‌وه هه‌مان شت خودسانسۆری پێویسته، پێویسته رۆژنامه‌نووس په‌یره‌وی خودسانسۆری بكات تاوه‌كو رێنماییه‌كان بزانێ و مافی كه‌س پێشێل و پشتگوێ نه‌خات.
…………………………………………………………………………………………..
سه‌رچاوه(( دعوه الی فهم المصگلحات الحدیپه‌فی الاعلام و الاتصال/ أ.د. عه‌بدولره‌حمان عزی )) الدار المتوسگیه للنشر/ تونس- الگبعه الاولی 2011.
(1)بۆ كۆمپانیای باین ئالتی مۆلت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كۆمه‌كی دارایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر تۆژه‌ر له پسپۆرییه جیاجیاكان به‌شداریان تیا كردووه و حه‌وت ساڵی خایاندووه و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی له كۆمه‌ڵه به‌رگێك ده‌رچووه به‌ناوی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بایت.