
سه‌ردان … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
به‌خ به‌خ چه‌ند جوان خۆم گۆڕیوه
جــــلی وا جـــــــــــوانم نه‌دیوه
بلوزیـــــــــش ده‌كــــــه‌مه به‌رم
قردێله‌ش ده‌ده‌م له ســــــــــه‌رم
دایكم گوێچكه‌ی بۆ ســـــــــمیوم
جوتێ گـــواره‌ی بۆ كـــــــــڕیوم
پاپوجێكـــــــــــــــم له پێدایه
له‌م شــــــــــــاره‌دا بێ هاوتایه
جانتاكه‌شم ده‌كـــــه‌مه شـــــان
پڕ له ته‌وقه و ملوانكه‌ی جوان
دوو بۆیــــه‌ی نینۆكــــــی تیایه
به‌ڵام ڕه‌نگــــــــــه‌كانیان جیایه
له‌گه‌ڵ دایكمـــدا ســـــــه‌رقاڵم
وا ده‌چین بۆ مــــــــاڵی خــــاڵم
*** 14/9/2009