شتێک ده‌قه‌ومێ.. شتێک رووده‌دات
ماوه‌یه‌که دڵم باشی ناڵێ
په‌یتا.. په‌یتا
بیر له روودانی کاره‌ساتێک
له قه‌ومانی شتێک ده‌که‌مه‌وه..
ره‌نگه به‌ر له ئێواره
په‌پوله‌یه‌کی موفه‌خه‌خه
له به‌رده‌م ده‌رگای باخێکدا
خۆی بته‌قێنێته‌وه،
ره‌نگه کۆترێک
خۆی بکێشێت به تاوه‌ری
به‌رزی هێلانه‌یه‌کدا،
ره‌نگه چڵه پوشێک
به ده‌نوکی چۆله‌که‌یه‌که‌وه به‌ربێته‌وه و
زرمه له کۆڵانێک هه‌ستێنێ،
ئه‌شێ پێی مانگ
به‌سه‌ر خه‌یاڵی خوادا بخزێ و
شڵپ به پشتا
بکه‌وێته ناو حه‌وزێکه‌وه..!
ماوه‌یه‌که خه‌یاڵم
بۆ شتی خراپ ده‌چێ
ده‌زانم به‌م زووانه
هه‌ر له‌م ده‌وروبه‌ره‌ی دڵم
کاره‌ساتێک رووده‌دات..
ره‌نگه ئینجانه‌یه‌ک
له‌خه‌ونێکی دایکما بشکێت
ره‌نگه مێروله‌یه‌کی ره‌شبین
له لێواری خه‌ره‌ندێکه‌وه
خۆی فڕیبداته خواره‌وه
ره‌نگه مراوییه‌ک
له جۆگه‌یه‌کدا بچه‌قیت
ره‌نگه سێبه‌ری دره‌ختێک
له ژێر بارانا کاڵ بێته‌وه
ره‌نگه سیمی گیتارێک بپسێ
ئه‌شێ مناڵێکی توڕه
به‌رد بکا به ناو هه‌وره‌کانا و
باران هه‌ڵوه‌رێنێت،
یان شه‌هیدێکی بۆنخۆش
له ناو باخیکیدا.. مه‌غزه‌نه‌کانی
پڕ بکاته‌وه له گوڵ..!
خه‌ونم به قه‌ومانی شتێکه‌وه بینیوه،
هاکا ره‌شه‌با
ته‌رمی دوو سێ گه‌ڵای تری
هێنایه‌وه بۆ گه‌ڕه‌ک،
هاکا پۆلێ عاشقی ترمان
دڵیان شکا
هاکا وه‌جبه‌یه‌ک موسافیری ترمان
جانتاکانیان دایه‌وه
به چڕ و چاوی نیشتمانا،
هاکا ده‌سته‌یه‌ک رێحانه‌ی ترمان
له بێ هه‌تاویدا ره‌ش داگه‌ڕان،
هاکا مه‌فره‌زه‌یه‌ک کتێبی ترمان
ده‌ستیان به خوێنی
شیعری یه‌کتر سوور بوو،
هاکا ده‌رگای ته‌رمیناڵه‌کان
بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار داخران،
هاکا ته‌نیایی
به پرته و بۆڵه‌وه
خۆی کرده‌وه به ماڵدا،
هاکا تاریکی
خشه‌خش له په‌یژه‌که‌وه
هاته ناو حه‌وشه و
سیسرکه‌کانی دابارانده
ناو خه‌ونه‌کانمانه‌وه..!
خه‌ونم دیوه
شتێک روو ده‌دات
مه‌زه‌نه ده‌که‌م
زه‌ره‌ر و زیانی بۆ گوڵ
هێنده زۆر بێ
که ئیتر ره‌نگه
دڵ به‌رگه‌ی نه‌گرێت
ره‌نگه به‌یه‌ک جار
کسپه له ئینجانه هه‌ستێنێ..!
ئه‌شێ به‌یانییه‌ک
زوو له‌خه‌و رابین و
ببینین که به‌فر
نیو مه‌تر دڵڕه‌قی داکردووه،
ببینین دنیا
به حه‌دێک بچوک بووه‌ته‌وه
که ده‌کرێت سوک و ئاسان
له درزی ده‌رگاوه بیبینین..!
ئه‌زانم تۆ باوه‌ڕ به‌م خه‌ونه‌ی من ناکه‌ی
به‌ڵام ده‌بینیت
هه‌ر به‌م زووانه شتێک رووده‌دات
ده‌بینیت
هه‌ر له‌م ده‌وروبه‌ره‌ی دڵم
شتێک ده‌قه‌ومیت..
ئه‌بێ په‌نجه‌ره‌کان باش قایم که‌ین
حه‌سار به ده‌وری
هێلانه‌کانا درووستکه‌ین
زووتر له ئێوارانی دی
خورپه‌کانمان
ئیزن بده‌ینه‌وه بۆ ناو دڵ
ئه‌بێت کتێبه هه‌ره ئازیز و
ئینجانه هه‌ره دڵسۆزه‌کان
ببه‌ینه سه‌ر به‌رزترین ره‌فه
ئه‌بێ چاوێکمان بکه‌ین به هه‌زار.. و
دڵێکمان هه‌ر لای مانگ بێت،
ئه‌بێت ده‌ست و برد
جاده‌یه‌کی تر بۆ هاموشۆی
ئه‌ستێره‌کان درووست بکه‌ین و
به جدی ئاگامان له با‌خجه‌که بێت،
نابێت له خه‌ونه‌کانماندا
له خت و خۆڕایی
مۆسیقا فه‌رامۆشکه‌ین
ئه‌بێ ده‌ست به گۆرانییه‌وه بگرین و
نه‌هێڵین ئای ئایه‌ک
به هه‌ده‌ر چێت..
ئه‌بێ وریا بین
یه‌ک دڵۆپ شه‌ونم
له په‌نجه‌ی گوڵ نه‌ڕژێت
نابێت وا بکه‌ین
یه‌ک وشه له زاری شیعر
به خه‌سار بڕوات..!
ئیدریس عه‌لی