بیرۆكه‌كانی بێكاری ( كورته چیرۆك)
نوسینی : هاوڕێ موسته‌فا……
مێشكم جه‌نجاڵه ، بیرۆكه‌كان به خێرایی و پچڕ پچڕ به ده‌ربه‌نده‌كانی هزرمدا تێده‌په‌ڕن. ده‌شێت هه‌ر به‌هۆی ئه‌و جه‌نجاڵییه‌شه‌وه بووبێت كه زرنگه زرنگ و قیژه قیژی منداڵانی گه‌ڕه‌ك سه‌رنجیان ڕانه‌كێشابم ، بۆیه كه ئه‌مڕۆش له‌ماڵ ده‌ركه‌وتم ، نه‌مده‌ویست له زیته‌ڵه چاوڕه‌شه‌كانی گه‌ڕه‌ك بڕوانم . حه‌زمده‌كرد هه‌رچی خێراتره له ژاوه‌ژاوی منداڵانی گه‌ڕه‌ك دووربكه‌ومه‌وه ، نه‌با له‌خه‌یاڵمدا وایان به‌سه‌ردا داببڕێنم كه پاشه‌ڕۆژ خۆزگه ده‌خوازن ئه‌م ساتانه‌ی ئێستا به یاریكردنه‌وه به‌سه‌ری ده‌به‌ن به كار و شاگردییه‌وه به‌سه‌ر ببردایه. ئاخر ئه‌وان جارێ نازانن ئه‌گه‌ر تافی منداڵیت وه‌ك چۆن سروشت ده‌خوازێت وه‌ك منداڵێك به‌سه‌ربه‌ریت پێده‌چێت تافه‌كانی تری ژیان و گه‌وره‌بوون وه‌ك بێكارێك به‌سه‌ر به‌ریت. به‌كورتی نه‌مده‌ویست حوكمی ڕه‌شبینی خۆمیان به‌سه‌ردا بده‌م. ئاخر كه ئێستا بیر له منداڵی خۆم ده‌كه‌مه‌وه نه‌فره‌ت له‌و ساتانه ده‌كه‌م كه تیایدا شه‌یدای شێوه‌ی نیمچه لووله‌كی مزراح بووم ، یان وه‌ك په‌روانه‌كانی پانكه‌یه‌كی به‌هه‌شتی له باڵێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی فڕفرۆكه‌یه‌كی ده‌ستمم ده‌ڕوانی كه شنه‌ی با به‌نازه‌وه ده‌یسوڕانده‌وه. ناوێرم لای كه‌س باسی ئه‌و سه‌ركۆنه‌كردنه‌ی ئێستام بۆ تافی منداڵی بكه‌م ، ده‌ڵێم نه‌با به خه‌ڵه‌فاو له قه‌ڵه‌مم بده‌ن و بڵێن ( فه‌قیره هه‌ر له هه‌ڕه‌تی گه‌نجیدا دۆخی پیری تیا ده‌ركه‌وتووه ) . بۆیه ئه‌م به‌یانییه به‌باشم زانی دیقه‌ت له منداڵان نه‌ده‌م و به‌خێرایی لێیان دوور بكه‌ومه‌وه , نه‌مده‌ویست یادگاری شیرین و نۆستاڵژیا پانتایی هزرم داگیربكه‌ن. زیاتر جه‌نجاڵییه‌كه‌ی مێشكم گوڕی هه‌نگاوه‌كانمی به‌هێزتر ده‌كرد. ده‌مویست هه‌رچی زووتره بگه‌مه كۆشكه‌كه ، ئه‌و كۆشكه‌ی خه‌ڵك به‌كۆشكی فیرعه‌ونی ناوی ده‌به‌ن. تا له‌وێدا بیرۆكه‌كه‌م ده‌ر‌بازی قۆناغی جێبه‌جێكردن ببێت.له‌نێو بیرۆكه تیژه‌ڕه‌وكانی هزرمدا ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌هه‌موویان قیتتر خۆی ده‌نوێنێت ، شانازی زیاتر به‌خۆوه ده‌كات وه‌ك بیرۆكه لاوازه‌كانی ترنییه ، ئه‌م بیرۆكه‌یه هیوای گۆڕینێك ده‌دات ، بگره پرۆژه‌یه‌كه بۆ گۆڕین و بۆ ڕیفۆرم. وه‌ك به‌رپاكردنی شۆڕش لافی به‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی تردا لێ ده‌دات.
وا خه‌ریكه ده‌گه‌م هه‌مووی دوو سێ شه‌قامی تره و ده‌گه‌مه كۆشكه‌كه . به‌ئاسانی دیاره كه نزیك بوومه‌ته‌وه، له ڕوخساری خانووه‌كانی ئێره‌وه دیاره ، شه‌قامه‌كان تاس و لوستر له شه‌قامه‌كانی لای ماڵی ئێمه‌وه خۆ ده‌نوێنن . ڕازاونه‌ته‌وه و دره‌خته‌كانیان گه‌شترن ، ده‌ڵێیت هه‌رزه‌كاری چوارده‌ساڵن و ده‌تریقێنه‌وه . گه‌ڵاكانیان ده‌ڵێی دانه دانه شانه‌كراون و بۆ ته‌فره‌دانی كیژۆڵه قژ ژاكاوه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی شار خۆ ده‌ڕازێننه‌وه . شۆسته‌كان چاڵ و چۆڵی هه‌ڵكه‌ندراو و جێهێڵراوی تێدا نییه .
خێرا ویستم هزرم باده‌مه‌وه ، ئاخر ئه‌وا ڕوداوێكی غه‌مگین خه‌ریكه دزه ده‌كاته نێو بیرۆكه‌كانی هزرمه‌وه. ئه‌و چاڵه نه‌عله‌تیانه بیری ئه‌وڕوداوه‌یان هێنامه‌وه . چاڵه جێهێڵراوه‌كانی كۆڵانه‌كه‌ی خوار ماڵی خۆمان . ئه‌و چاڵه‌ی گیانی كیژۆڵه‌یه‌كی په‌پوله‌ئاسای دووساڵانی دزی . ئه‌و چاڵه جێهێڵراوه پڕ له ئاوه‌ی خه‌ونه‌كانی گه‌مه‌كردنی زارۆكێكی به هه‌ڵمێكی نه‌گه‌ڕاوه كرد و له‌گه‌ڵ دزینی هه‌ناسه‌كانیدا ژیانی خێزانێكی بۆ هه‌تا هه‌تایه گۆڕی . نه‌یهێشت ئه‌و زارۆكه هه‌ندێك گه‌و‌ره‌تر ببێت تا به شمشاڵێكی باغه ئاواز بۆ غه‌مه‌كانی پاشه‌ڕۆژ سازبكات و گۆرانی بۆ ئاواته پرشینگداره‌كانی بڵێت ، نه‌یهێشت زمانی منداڵی تیایدا گۆبكات و به ده‌سته‌واژه ساواییه‌كانی وه‌ك ته‌ته و دایه سه‌دان جار له ڕۆژێكدا دڵی دایك و باوكی خۆش بكات.
ئه‌وه‌تا وا نزیكتر ده‌بمه‌وه ، وا حه‌ساره مه‌ڕمه‌ڕه‌كانی كۆشكه‌كه ده‌بینم تیشكی ڕۆژ بۆ خشته قوڕه‌كانی ئه‌و دێیه‌ی ئه‌وبه‌ری شار ده‌شكێننه‌وه. هه‌مووی هه‌ناسه‌یه‌كی تره ده‌گه‌مه جێگای مه‌به‌ست ، بیرۆكه‌كه‌م ژیانی به‌به‌ردا دێت . كۆشكی فیرعه‌ونی خۆت بگره و هاتم . ئه‌وه‌تا وا خه‌ریكه له قوله‌ی گارده‌كان نزیك ده‌بمه‌وه . كه گه‌شتم كوت‌وپڕ ده‌یگوشم . ئا كوت‌وپڕ ده‌ستی یه‌كه‌م گارد له‌گه‌ڵ ته‌وقه‌كردنێكی گه‌رمدا ده‌گوشم ، ئینجا داوا ده‌كه‌م تا ئه‌و به‌رپرسه‌ی شار ببینم كه ژیان له‌و كۆشكه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات. بیرۆكه‌كه‌می بۆ باس ده‌كه‌م . بێ گومان ڕازی ده‌بێت . ئاخر ئه‌و هه‌رده‌م له كۆڕ و كۆمه؛دا باس له بنبڕكردنی بێكاری ده‌كات ، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی منیش كار دروست ده‌كات ، هیچ نه‌بێت ده‌بێته هه‌وێنی بیرۆكه‌ی كار بنیاتنه‌ری تریش. ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌یان كار بۆ بێ كارانی وه‌ك من په‌یدا ده‌كات.
به‌ڵام نا ، من به‌م شكڵه‌وه ناكرێت بڕۆم ، ئاخر ئه‌وه سێ هه‌فته‌یه من تاقه‌تی ڕیش تاشینم نه‌ماوه ، بیرۆكه‌ی جه‌نجاڵ بواری ڕیشتاشینم ناده‌ن. ئێستا ئه‌گه‌ر به‌ره‌و قوله‌كه بڕۆم ده‌شێت گارده‌كان له سه‌رو مه‌قنم سڵ بكه‌نه‌وه و ترس به‌ردڵێان بگرێت . نا ئه‌وان هه‌رگیز متمانه‌م پێناكه‌ن و ڕێگام پێناده‌ن گه‌وره‌به‌رپرسه‌كه ببینم. كێ ده‌ڵێیت بڕ و بیانوشم پێ ناگرن . كێ ده‌ڵێت تاوانی ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه‌شم ناخه‌نه پاڵ. باشتره ئه‌م بیرۆكه‌ویه بۆ ڕۆژێكی تر و بۆ كاتێكی تر دوابخه‌م . ڕێك كه‌گه‌شتمه ئاست كۆشكه‌كه به‌ڕیكی به‌ڕێی خۆمدا ده‌ڕۆم ، ته‌نانه‌ت سه‌یری گارده‌كانیش ناكه‌م . لێده‌گه‌ڕیم تا گارده‌كان له ڕووی بریسكه‌داری دیواره مه‌ڕمه‌ڕه‌كانی كۆشكه‌كه‌وه له سیمای خۆیان بڕوانن . ئاخر ده‌شێت سه‌رنشینانی كۆشكه‌كه‌ش ئێستا به‌خه‌به‌رنه‌هاتبن . نا كاته‌كه‌ی نه‌گونجاوه . لێده‌گه‌ڕێم بیرۆكه‌كانی مێشكم خۆ جوانتر بكه‌ن هێزی متمانه‌بوونێكی باشتر تیایاندا سه‌رهه‌ڵبدات. له‌كاتێكی تردا دێمه‌وه ، له كاتێكدا دێمه‌وه سیمام سامناكی نه‌نوێنێت. نا سه‌یری گارده‌كان ناكه‌م ، ئێمه‌ی بێكاران و ئه‌وان لێكترازاوین . ده‌بێت بڕۆم پڕۆژه‌یه‌ك بۆ بنبڕكردنی لێكترازان له هزرمدا گه‌ڵاڵه بكه‌م ئه‌وجا بێمه‌وه. جارێكی تر دێمه‌وه ، به پڕۆژه‌یه‌یكی نوێوه دێمه‌وه.