
ده‌ستور ده‌بێت مه‌رجی پاراستنی ماف و ئازادیه‌كانی هاو نیشتمانیان بێت
ده‌ستوور یه‌كێكه له‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه گرنگه‌ی كه كۆمه‌ڵگا له سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون بكرێته سه‌رچاوه‌ی یاساكان بۆ دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی سَیههم ، ده‌ستور دایكی یاساكانه بۆ گڵاڵه كردنی یاساكان و هه‌ڵسوڕان و ڕایی كردنی كاروباره یاسایه‌كانی ڕۆژانه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا . پرسی ده‌ستوور وه‌كو پرۆتۆكۆڵێكی نووسراو فاكته‌رێكی گرنگه بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له وڵات و پانتایه‌كی جوگرافی دیاریكراودا ، هاو نیشتمانیان و هێزه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان له ناكۆكی و په‌شێوی و شه‌ڕوشۆڕ دوور ده‌خاته‌وه و ، ئه‌وه‌ش به مه‌رجێك به‌ندو خاڵه‌كانی ئه‌و ده‌ستووره له سه‌ر بنامه‌یه‌كی زانستی و له ڕێی پسپۆران و شاره‌زایانی بواری یاسایی داڕێژرابێت ، نه‌بوونی ده‌ستوور ده‌بێته فاكته‌رێك كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌میشه هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌و كاتی خۆیدا دوا بخه‌ن به به‌هانه‌ی جۆراو جۆره‌وه ، پێویسته هاونیشتمانان ئاشنا بن به به‌ندو خاڵه‌كانی ئه‌و دهستووهرو ڕای گشتیش كۆك بێت له سه‌ری . هه‌ندێك جاریش ڕه‌نگه ده‌ستوورو به‌نده‌كانی ده‌ستوور ببێته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و سته‌مكاری و چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رتاپاگیرو دكداتۆر به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ، ئه‌ویش له دۆخێك‌دا گه‌ر له لایه‌ن ته‌نها هێزو چینێكی دیاریكراوه‌وه ، یان گروپێكی سیاسی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگاوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌نده‌كانی داڕێژن . ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌و كاته‌ی كه پرۆژه‌ی ده‌ستوریان خسته به‌ر ده‌ستی هاو نیشتمانیان له لایه‌ن یاسا ناسان و پسپۆران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه نووسان و سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه . هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست و شرۆڤه‌ی زۆری بۆ كرا‌و به‌ندو خاڵه لاوازه‌كانی زۆر به ووردی تاوتوێ كرا‌و، به‌نده‌ش ئه‌و كات یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه نوسینێكم له مه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌و خاڵه لاوازه‌كانی و ئه‌و به‌نده نا پێویستانهش كه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت نوسی ، ئه‌و بهندانهشی كه ڕه‌هه‌ندی نه‌گه‌تیڤی هه‌بوو ، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌به‌خشیه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یان كرا‌و ، دیسان لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان له مه‌ترسی هه‌ڵێنجاندنی سیسته‌مێكی سیاسی دكداتۆر له‌و ده‌ستوره ئاگادار كرده‌وه‌و، دواجاریش له گه‌ڵ هاونیشتمانیانی كوردستان داوا كرا ئه‌و ده‌ستوره بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌موار بكرێته‌وه ، به‌ڵام به داخه‌وه وڵامی داواكاریه‌كانی جڤاتی كوردستان و ڕای گشتی نه‌درایه‌وه ، تا نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌و پرسی هه‌ڵبژرادن له هه‌رێم . ئه‌گه‌ر به ووردی سرنجێك بده‌ینه خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان له پێناوی ئازادی و دیمۆكراسی ، گه‌شه كردنی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری و، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو بواره جیا جیاكانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری پێشكه‌وتنی به‌رچاوی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه . خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به دستورێكه كه له ئاستی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بێت و ئازادی و حورمه‌تی مرۆڤی تێدا پارێزراو بێت . گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان جڤاتی كوردستان بچوێنن به گه‌لانی صۆمال و سودان ئه‌وه دووباره خولانه‌وه‌یه له نێو ئه‌و بازنه به‌ر ته‌سك و نا عهقڵانیهی كه گوزارشت لهتێگهیشنێكی فیوداڵانه ده‌كات ، هه‌روه‌ها سه‌ر چاوه‌ی ئه‌و ناعهقڵانیهش جگه له كورته نه‌فه‌سی و قه‌بوڵ نه‌كردنی ئازادی و قه‌زه‌می له سیاسهتداو شه‌واره بوون له ناسینی هۆشیاری و مۆدێرزاسیۆنی جڤاكی كوردستان هیچ ناگه‌یه‌نێت ، گه‌ر دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی كوردستان به‌و چه‌شنه بخوێننه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و لۆژیكی ده‌كه‌ن . سه‌ر باری ئه‌وه‌ی به‌ر پرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له سه‌ره‌تای تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی ده‌ستور له لایه‌ن په‌رمانی ماوه به سه‌ر چووی ئه‌وكات تا ئێستاشی له گه‌لدا بێت قسه‌یان نه‌بووه له سه‌ری ، له پڕێكدا له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كه خۆی سه‌رۆكی پارتی دیمۆكراتی كوردستانه و له بۆنه‌یه‌كی حزبی و به هه‌ڵچوون و حه‌ماسه‌ته‌وه ، په‌یامێك ده‌دات دژ به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان و داوا ده‌كات بخرێته ڕاپرسیه‌وه، ئه‌مه له دۆخێك‌دا زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه كه هاو په‌یمانی ستراتیژی پارتیه داوا ده‌كات ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان . ئامانجی سه‌رۆكی هه‌رێم بریتیه له سه‌پاندنی ده‌ستور به‌و به‌ندو خاڵایانهی ئێستایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بواری بۆ بڕه‌خسێت خۆی كاندید بكاته‌وه بۆ جاری سێهه‌م و ببێته‌وه به سه‌رۆكی هه‌رێم . به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیر چووه له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ئه‌و سته‌مكاری و نا دادوه‌ریه‌ی كه به ڕێوه چووه مه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاته دسپوتیزم و تۆتالیتاره‌كان وێنه‌ی هه‌بوو بێت . ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم تۆزێك بڕوای به مافی ئینسان و دیمۆكراسی هه‌بوایه‌ت ، له پاش چاو ده‌ر هێنانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به هه‌ڵه ده‌رزی ئێكس پایهرو كوشنده‌یان لێ درا ده‌بوایه ده‌ستی له كار بكێشایه‌ته‌وه . ته‌نانه‌ت یه‌ك قسه‌یشی نه‌كرد له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بینایان له ده‌ستدا ، ئه‌مه جگه له لۆژیكی بێ به‌ها كردنی مافی ئینسان و بێ ده‌ربه‌سی ده‌بێت چی بێت . هه‌ر له سه‌ر ده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای ئاسایشی نیشتمانی تێپه‌ڕێندراو یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی لێ پێك هێنراو ده‌سه‌ڵاتێكی فره‌وان و بوودجه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌خشرایه ئه‌و دامه‌زراوه ههواڵگریهو كوڕه‌كه‌ی خۆشی كرده به‌ر پرسی یه‌كه‌می كه نموونه‌ی له هیچ سیسته‌مێكی سیاسی دیمۆكراسیدا نییه ، مه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاته دكداتۆرو سته‌مكاره‌كاندا له‌و چه‌شنه دامه‌زراوه‌یه هه‌بیت . ئه‌مانه‌و ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ش كه هه‌نگاو گه‌لێكی نا دیمۆكراسی بوون پێویست به دووباره كردنه‌وه‌ی ناكات چونكه جڤاتی كوردستان پێی ئاشنان . ئاشكرایه خواست و ئامانجی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕێی ئه‌و پرۆژه هستورهوه كه هه‌ندێك له به‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ها ده‌به‌خشێته سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی بنه‌ماڵه‌یی سه‌رتاپاگیری ئۆرۆستۆكراتی له سه‌ر فۆرمی سیسته‌می سیاسی له سعودیه كه ده‌ستیان گردووه به سه‌ر سامانی نه‌وتی نیشتماندا پێك بێنێت . گه‌ر بێت و ئه‌و پرۆژه ده‌ستووره نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و هه‌موار نه‌كرێته‌وه‌و ده‌ست كاری هه‌ندێك له به‌ندو خاڵه‌كانی نه‌كرێت مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كات ، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین له دۆخێكی له‌و چه‌شنه‌دا ته‌نها ئیراده‌ی هێزێكی سیاسی له كوردستان باڵا ده‌ست ده‌بێت و ، وه له نێو ئه‌و هێزه‌شدا كه پارتی دیمۆكراتی كوردستانه ئیراده‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه خۆی ده‌سه‌پێنێت و ، دواجاریش ئیراده‌ی خێڵێك له نێو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌و ، وه له نێو ئه‌و خێڵه‌ش ئیراده‌ی تاكه كه‌سێك خۆی ده‌سه‌پێنێت و ده‌بێته كه‌سایه‌تیه‌كی دكداتۆرو سیسته‌مێكی سیاسی تۆتالیتا‌ر دا ده‌مه‌زرێنێت . ئه‌و كات نه‌ك نه‌وه‌كانی ئێستا بگره ئه‌و نه‌وانه‌ش پاش ئێمه دێن ده‌بێت باجی سته‌مكاری ئه‌وسیسته‌مه سیاسیه بده‌ن كه هیچ به‌هاو ئازادیه‌ك بۆ ئینسان ناهێڵێته‌وه .