
ژماره‌یه‌ک ….. کۆژان
Closed
به‌سم نییه ته‌قلای ههڵگژانم
به‌باڵای خۆردا؟
تێرنه‌بووی له ماندو بوونم!
بیرت ماوه له که‌یه‌وه کرێکارم؟
ماره‌بڕی شه‌وه بهسوێیهکانی گریانم.
بۆ کوێ ئه‌مبه‌یت
ئه‌ی کاته بێ نرخه‌که‌ی ژیانم؟
ئه‌ی هه‌ناسه
کێ پێت ئه‌ڵێت به‌رده‌وامبه
ته‌مه‌نی کۆیلهبوونم درێژترکهیت
من نهفرمێسک ئه‌مخواته‌وه
نه باده مه‌ستم ئه‌کات
بۆ کوێ ئه‌مبه‌یت
ئه‌ی ده‌روازه پیچاوپێچهکهی گومانم
چیت ئه‌وێ له ژماره‌یه‌ک
که خوێنرامهوه ته‌واو ئه‌بم
B_shiruan@hotmail.com