12ساڵ پێش ئێستا بۆ یه‌که‌م جار بینینی ماۆستا به‌هادین نووری،له بیره‌وه‌ریه‌کانی مندا!
نوسسینی : قاسم ئه‌حمه‌د / سویسرا…….
ئێوارانێکی هاوینی بوو له به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و،ئه‌وشوێنه‌ی که وه‌ک سه‌نته‌ری شاری سلێمانی مامه‌ڵه‌و هامۆشۆی تێدا ده‌کرا،له نێو چڕه قه‌ره‌باڵغیه‌کی ئاپۆرای خه‌ڵکی و،هاواروو بێدادی مرۆڤه ماندووه‌کاندا که سه‌ر شۆسته‌کانیان ته‌نی بوو، به مه‌به‌ستی راکێشانی کریاره‌کان بۆ لای خۆیان و فرۆشتنی هاورده‌کان که هه‌مویان هاورده‌ی ئێرانی بوون،تا بتوانن بارگرانیه‌کانی خۆیان وخێزانه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه ،ئه‌وکاتانه‌ی که هێشتا ئوسوڵ‌و،هه‌ستی کوردایه‌تی نێوانێکی زۆروو،مه‌ودایه‌کی باشی مابوو،به‌رابه‌ر به ئێکسپایه‌ربوون،هاوکات بهشهڕه کاولکاریه‌کانی ناوخۆ‌و،پێشبڕکێی نێوان فراکسوێنهکان و،سه‌رهه‌ڵدانی ئازاره گه‌وره‌کان و،گه‌شه‌سه‌ندنی ڤیرۆسی دووبه‌ره‌کی و،هه‌وڵدان بۆ ده‌ست خستنی پاره‌و سه‌نگه‌رگرتنی به‌شێکی زۆر له ده‌سڵات دارانی سه‌ر گۆڕه‌پانی رامیاری کوردستان،زۆر هه‌بوو به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤێکدا ده‌گه‌ڕا، تا له ئامێزی دیمۆگۆگیانهی حیزبه‌کان و شه‌ڕی کاولکاری نێوان یه‌کێتی وپارتی و،شیوعی ویه‌کێتی و،ئیسلامی ویه‌کێتی، خۆی رزگار بکات،ئه‌وکات چه‌ند جوڵانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و،به ئیراده هاتبوونه کایه‌کردن و،له کاروو فهرمانو ویستی ئه‌وه‌دا بوون،به شێوازێکی جیاوازتر دڵسۆزی خۆیان بۆ گهلونهتهوه دووپات که‌نه‌وه،هاوکات برسێتی، گرانی،نائومێدی،پێشبڕکێی ئاودیمکردنی مه‌تریاڵه‌کانی وه‌ک شوشه‌و،ئاسن و،ته‌لی دڕکاوی و،قه‌وانی تۆپ و،پاته کۆن و،قیری سه‌رجاده‌کان و،تفه‌نگه شاراوه‌کانی سه‌رده‌می راپه‌رین و،ئاودیمکردنی ئاسه‌واره‌کانی ووڵات وئه‌م هه‌موو به‌زم ورهزمانه بوو،که‌م هه‌بوو له ده‌سڵاتداره‌کان ئه‌وانه‌ی که په‌روه‌رده‌ی چیا‌و،نانی ره‌ق و،ماندویه‌تی بوون،کرداره نهتهوهییکانیان پێچاوانه
نه‌کردبێته‌وه‌و،سه‌رگه‌رمی کۆکردنه‌وه‌ی پوڵ و،هه‌ڵدانی خێمه‌کانیان نه‌بن له سنووره‌کان ونێزک به خاڵه‌کانی باج وه‌رگرتن،کوڕ ئه‌و کوڕه بوو،بتوانێت جێگایه‌کی باش بۆ خۆی دابین بکات وهه‌مان کات که‌سانی ناسراو به خۆی وه‌ک پاسه‌وان له خۆ نه‌گرێت،له راستیدا میلیشیا گه‌لێکی زۆر هاتبووه ئاراوه‌و،ئه‌وه‌ی له‌و ئاسته‌دا شانسی هه‌بوایه له گومرگه‌کاندا یان سه‌همی هه‌بوو، یان به‌رپرس بوو، یان پاسه‌وانی که‌سێکی بالای گومرگ و، دراوسێی مه‌رزه‌کان بوو،ڕێزم هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵێک فیداکاری شاخ که هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نهیدههێڵان به‌و ئاقاره‌دا بڕۆن،ئه‌وانه ئێستاش چینێکی سته‌م لێکراون، بۆ ده‌سکه‌وتی ئه‌وه‌ی حه‌زیان بوایه‌و ئاودیم کردنی ئه‌وانه‌ی که باسم کردن وه‌ک ده‌سڵات دارێکی مه‌تریالیزم خۆیان وێنا نه‌کردبا.
من ئه‌وکات بۆ یه‌که‌م جار له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌کی خۆمه‌وه به ناوی(ش/م) له سه‌ر شه‌قامی سه‌هۆڵه‌که که ئه‌و کات باره‌گای به‌شێک له حیزبه‌کانی له خۆ گرتبوو،له نێو خانویه‌کدا که به باره‌گا ناوده‌برا له پاش نیوهروانێکدا بۆ یه‌که‌م جار به دیداری مامۆستا به‌هادین نوری ئاشنابووم!
مامۆستا به‌هادین ئه‌وکات که بینام هه‌ستم به‌وه نه‌کرد سکرتێروو سه‌رکرده‌ی حیزبێکه ئه‌وه‌ش به‌و هۆکاره‌ی که مامۆستا له راده‌به‌ده‌ر نه‌رم و نیشتیمان په‌روه‌رو قسه‌خۆش و،به تهنگهوههاتوی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ی له هه‌موو کاتوو ساتێکدا پێوه دیار بوو،من بۆ خۆم پێش ئاشنابوون به دیداری به‌ڕێزی وچه‌ند مه‌ترێک پێش گه‌یشتن به باره‌گاکه‌ی هزروو بیری ئه‌وه‌م ده‌کرد ئه‌م سه‌رکرده چۆن سه‌رکرده‌یه‌ک بێت هه‌رچه‌نده من پێشتر بیستبووم که باهادین نوری که‌سێکی وه‌هایه زۆر سیفاتی نیشتیمانی ومرۆیی تێدایه ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی خاوه‌ن ئه‌زمون له کاری رامیاری و،ئه‌ده‌بیدا،به‌ڵام به‌راستی ئه‌وکات به دیداری ئاشنا بووم،ده‌رکه‌وت راسته مامۆستا به‌هادین نوری لێواو لیوه له ئاکاروو نیشتیمان په‌روه‌ری.
به داخه‌وه ته‌نها جارێک ئه‌و هه‌له‌م بۆ ره‌خسا رۆژگار بواری نه‌داو مامۆستا‌م نه‌بینیه‌وه تاوه‌کو ئه‌م کاته‌ی که له روپه‌ری رۆژنامه‌کاندا هه‌واڵی ناساغی راگه‌یه‌ندرا.
جێگه‌ی داخه مامۆستا ئێستا له‌ش بیمارهو بواری ئه‌وه‌ی نادرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ببرێته ده‌ره‌وه‌و پێویستی به هاوکاری ده‌سڵاتدارانی هه‌رێمی په‌نجا به پهنجایهو، شه‌وو رۆژ له گه‌ڵ ئازاردا تاوتوێی ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات و،وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م گهلو نه‌ته‌وه نه‌بێت داخوازیه‌کانی فه‌رامۆش ده‌که‌ن،ده‌ک رۆژگاروو ده‌سڵات داران ئه‌وانه‌ی که سه‌رده‌مێک شاگردی مامۆستا بوون و‌ئێستا دهسڵاتن بۆ ناردن و نه‌ناردنی مامۆستا بۆ دره‌وه‌ی ووڵات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن،گه‌ر ئه‌و هه‌له له ده‌ست بده‌ن ومامۆستا له‌وه‌زیاتر ئازار بده‌ن، بێ حورمه‌تی به‌رده‌رگای ماڵ به ماڵی هه‌ر کوردێکی به شه‌ره‌ف ونیشتیمان په‌روه‌ربن،رووره‌شی به‌ر مه‌زاری ئه‌وشه‌هیدانه بن که خۆیان کرد به قوربانی وئه‌م دهسڵاتهیان بۆ ئێوه هێناو، له ئازاره‌کانی شاخ و نانی ڕه‌ق و،سه‌رماو گه‌رما ڕزگاری کردن،ده‌ک داوه‌شێن که ئه‌مڕۆ دهسڵاتن وسه‌دانی وه‌ک مامۆستا به‌هادین نوری وهاوسه‌نگه‌ری شه‌هیده‌کانی هاوڕیتان په‌راوێز کردووه.
مامۆستا به‌هادین نوری که خاوه‌ن کاره‌کته‌رێکی ئێجگار به‌رزه نه‌ده‌بوو له‌وه‌ها ره‌وشێکدا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بکرایه،چونکه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان ساڵ خه‌باته له مه‌ڕ دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌ی،بیرێکی مه‌زن ومرۆڤێکی خاوه‌ن سه‌لیقه‌و،مامۆستای بواره جیاوزه‌کانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه،گهرمامۆستایهکی خۆنه‌ویستی وه‌ک به‌هادین نوری ئه‌مڕۆ به بێ هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی مرۆیی له لایه‌ن ده‌سڵات دارانه‌وه په‌راوێز بخرێت، هه‌ی هوو بۆ که‌سانی گه‌نده‌ڵ وچاو سوور بووی به گه‌نده‌ڵ ناسراووبێزراو که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته بنێشته خۆشکه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵک ولهم کاتوساته‌ی ده‌سڵات دا وه‌ک نه‌یار ته‌ماشایان ده‌کرێت به هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که به‌شێکی زۆری کوردستانی گرتۆته‌وه‌و به پێی پێوست گوێ بۆداخوازیهکانی جه‌ماوه‌ر ناگرن،ئه‌گه‌ر هات و مامۆستا به‌و ئاواته‌وه له گه‌ڵ ئازاردا به‌ربه‌ره‌کانی بکات،ئه‌وکات کوردستان جێگه‌ی بڕوا‌و سه‌رچاوه‌ی وه به‌ر هێنانی هزری نه‌ته‌وه‌یی لاوز ده‌بێت و،مامۆستا به‌هادین نوریش ده‌بێته خاوه‌ن پاکترین ئاکاروو،ته‌نها ڕه‌وشتی پاک وئه‌و ماوه دووروو درێژه‌ی که له گه‌ڵ ئازاردا بووه سه‌لمێنه‌ری خۆنویستی ودهسپاکی لای ئه‌وانه‌ی دڵسۆزی نیشتیمانن ده‌خاته روو،چونکه مامۆستا به‌هادین وه‌ک رامیاری زانێکی ده‌یان ساڵی رابردووه ده‌یتوانی وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر زه‌مینه سازی ژیانێکی خۆش بۆ خۆی بکات ئه‌وکاتانه‌ی که به زۆر بواروو پله‌ی به‌رزی حیزبایه‌تیدا تێپه‌ڕیوه‌و ده‌سڵاتی هه‌بووه،ئه‌مانه هه‌موو دهرئهنجامئ ئه‌وه‌ی که ناو براو شایسته‌ی ڕێز‌و هه موو جۆره هاوکاریه‌که که ببێته مایه‌ی سه‌لامتی ژیانی و،گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسووده‌یی به چاره‌سه‌ری به په‌له‌و بێ دواکه‌وتن.
Kaskurd72@hotmail.com