Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
هەندێک ڕووداو  … نەوزاد بەندى

هەندێک ڕووداو … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

 

-1- 

لەگەڵ شیعر بوو بە شەڕمان ،

ئەڵقەکانمان ڕەت کردەوە ..

 

-2-

نەوت هاتە شارەکەمان ..

بەختەوەریى سەفەری کرد ..

 

-3-

پۆلێ فڕۆکەمان کڕى ..

هەزاران کۆترمان دۆڕاند ..

 

-4-

عەریفێ بو بە شاهانشا ..

خالخاڵۆکەى کرد بە خودە..

 

-5-

زۆربەى قەفەزى سنگەکان ،

دڵێکى ورد و خاشى تیایە ..

 

-6-

چ تاوانێکى گەورە بوو ،

بێ پێشەکى ، خۆشم ویستى ..

 

-7-

تەعزیبى خۆم ئەدەم ،

بە سڕینەوەى ژمارەى مۆبایلەکەت ..

 

-8-

مناڵی شەهیدێ بو بە بۆیاخچى ،

ئەوە پیسترین جنێو بوو ..

 

-9-

بۆ ئەوەى بیابان خۆى نەکوژێ ،

ئاسمان ڕۆڵى دەریاى بینى ..

 

-10-

هێشتا بۆنى جلى جەژن ،

بە پێستما خۆى هەڵواسیوە ..

 

-11-

کە هەموو شتێکمان زانى ،

ئەگەینە لوتکەى نەزانین ..

 

-12-

زۆربەى ڕێگاکانى ژیانم ،

لە هیچەوە بۆ هیچ بوون

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.