په‌ڕتوكخانه گه‌ڕۆكه‌كه‌ی ڕه‌ند … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
(ڕه‌ند ) زۆر حه‌زی به خوێندنه‌وه ده‌كرد .زۆربه‌ی ئه‌و گۆڤار و نامیلكانه‌ی ده‌كڕی كه بۆ منداڵان ده‌ده‌چوون و به جوانی ده‌یخوێندنه‌وه. هاوڕێكانیشی والێكردبوو كه زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كان بكڕن و بیانخوێننه‌وه .ته‌نها (ڕاژین ) و (ڕێدوان) نه‌بێت كه نه‌یانده‌توانی بڵاوكراوه‌كان بكڕن ، بۆیه چی‌یان بویستایه لای ڕه‌ند و هاوڕێكانی ده‌یانبرد و دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌یانگه‌ڕانده‌وه. ڕۆژێك (ڕه‌ند ) وتی : تۆ بڵێی هه‌موو منداڵێك حه‌زی له خوێندنه‌وه بێت ؟ (ڕاژین) وتی : زۆربه‌ی منداڵان ده‌خوێننه‌وه ، چونكه دایك و باوكی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كانیان بۆ ده‌كڕن .(میر) وتی : ئه‌وه له شاردا ، ئه‌ی له لادێ و شارۆچكه‌كاندا ؟! (لیره) وتی : له شارۆچكه‌كاندا په‌ڕتوكخانه هه‌یه و منداڵان ده‌توانن چی‌یان پێویست بێت بیكڕن یا وه‌ریگرن و پاش خوێندنه‌وه بۆ پهڕتوكخانهكهی بگێڕنه‌وه .(ڕه‌ند) وتی : ئه‌ی منداڵانی لادێكان؟ (لیره) وتی :من پشووی هاوین ده‌چم بۆ ماڵی باپیرم ، كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌به‌م بۆ منداڵانی ئه‌و دێیه. (ڕه‌ند) وتی :ئه‌وه بۆ یه‌ك دێ !ئه‌ی لادێكانی تر!؟ (ڕاژین) وتی : له كوردستان هه‌زاران گوند هه‌ن ! خوێندنه‌وه‌ش مافێكی منداڵانه . ئه‌و ڕۆژه چه‌ندیان كرد چاره‌یه‌كیان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه .كه كاتیش دره‌نگ بوو هه‌ر یه‌كه به‌ره‌و ماڵ ڕۆشته‌وه . (ڕه‌ند) له ماڵیشه‌وه هه‌ر بیری ده‌كرده‌وه . به‌ده‌م بیركردنه‌وه‌وه ڕ‌اكشاو به هێمنی خه‌وی لێكه‌وت .( ڕه‌ند) خه‌ونێكی خۆشی بینی . له خه‌ونیدا بینی باوكی پیكابه‌كه‌ی پرش كردبوو له جلوبه‌رگی منداڵان و به گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێت و به باوكی وت : بابه منیش له‌گه‌ڵتا دێم ! باوكی وتی : كورشم ، یه‌كێك له مافه‌كانی منداڵان ئه‌وه‌یه كه كاری قورسیان پێ نه‌كرێت . (ڕه‌ند) وتی : بابه گیان ، من حه‌ز ده‌كه‌م ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌ی منداڵان بكڕم و هه‌ر به نرخه‌كه‌ی خۆیان بیانفرۆشمه‌وه به منداڵان . دواتر من له گه‌ڵت نایه‌م .باوكی پێشنیاره‌كه‌ی ( ڕه‌ند) ی په‌سه‌ند كرد و پێكه‌وه چوون بۆ بازاڕ . له هه‌ر پهڕتوكخانهیهكدا باوكی باسی بیرۆهكهی (ڕه‌ند) ی ده‌كرد ، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كرد و به نرخێكی گونجاو بڵاوكراوه‌كانیان ده‌دانێ . ئه‌و ڕۆژه له ته‌نیشت جله‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌كانیان هه‌ڵواسی و كه‌وتنه ڕێ . له هه‌ر جێگایه‌كدا ده‌وه‌ستان ، منداڵان ده‌هاتن و بڵاوكراوه‌كانیان ده‌كڕی . پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌موو بڵاوكراوه‌كان فرۆشران . (ڕه‌ند) زۆر دڵی خۆش بوو ، چونكه هه‌م منداڵان سوودمه‌ند بوون و هه‌م باوكیشی . (ڕه‌ند) وتی: باوكه بۆ نه‌چین بۆ لادێكان ؟هه‌م سه‌یرانه و هه‌م منداڵانی ئه‌وێش له مافی خوێندنه‌وه بێبه‌ش نابن . باوكی وتی : به‌سه‌ر چاو ، به‌یانی ده‌چین بۆ دێیه‌كی نزیك ، به‌مه‌رجێ له دوو به‌یانییه‌وه تۆ له‌گه‌ڵما نه‌یه‌یت ! به‌یانی كه (ڕه‌ند) له خه‌و هه‌ستا بینی باوكی به خه‌تێكی جوان له پیكابه‌كه‌ی نووسیوه ( پهڕتوكخانهی گه‌ڕۆكی ڕه‌ند) .( ڕه‌ند ) به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕه له خۆشی‌دا له خه‌و ڕاپه‌ڕی . خه‌ونه‌كه‌ی (ڕه‌ند) زۆر خۆش بوو . كه بۆ باوكی گێڕایه‌وه ، باوكی وتی : بیرۆكه‌یه‌كی زۆر جوانه .به‌ڵێن بێت خه‌ونه‌كه‌ت بهێنمه‌دی و پیكابه‌كه‌م بكه‌م به یه‌كه‌م پهڕتوكخانهی گه‌ڕۆك له كوردستاندا..