میدیا‌و چه‌واشه‌كاریی
وێڕای گرنگیی میدیا، ئه‌وه ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندنیش رۆڵیان هه‌بوو له دیتنه‌وه‌ی زمانێكی دیكه‌ی(سێیه‌م) كه پارسه‌نگی نێوان تاكه‌كه‌سه‌كان و توێژه‌كانه به‌ناوی زمانی رۆژنامه‌وانیی، ئه‌و زمانه به‌شبه‌حاڵی خۆی رۆڵی هه‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و زانست و رۆنانی هۆشیاریی سیاسی (نه‌خاسمه رۆژنامه‌وانیی نووسراو) وێرای هه‌نده خاڵی نهرێییانه له سووك و ساناكردنی رۆشنبیریی و جاروبار شێواندنی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ئامڕازانه، نه‌خاسمه ته‌له‌فزیۆن جیهانی كردۆته گوندێكی جیهانی، چوون به‌ربه‌سته‌كانی زه‌مان و مه‌كان تاراده‌یه‌كی گه‌له‌ك زۆر كاڵ بوونه‌ته‌وه.
وه‌زیفه‌كانی ئامڕازه‌كانی میدیا
هارۆلد سویل(Harold Lasswell)(1) چه‌ند ئه‌ركێكی ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندنی دیاری كردووه:
1-چاودێریكردنی ده‌وروبه‌ر: واته پێشكه‌شكردنی زانیاری نوێ، كه تاكه‌كه‌س بتوانێ هۆشی به رووداوه‌كان بشكێ چ له ناوخۆ یا ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه بسازێنێ، جا به‌بێ ئه‌و مه‌عریفه نوێكراوه‌یه تاكه‌كه‌س وه‌ك رێبوارێكه له شارێكی نوێ به‌بێ نه‌خشه.
2- لێكبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ش و داموده‌زگه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌یه‌كه‌وه.
3- گواستنه‌وه‌ی میراتی كۆمه‌ڵایه‌تی له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆیه‌كێكی دیكه.
4- فرۆشتن: له‌رێگه‌ی ریكلام بۆ كه‌لوپه‌ل وخزمه‌تگوزاری، كه به‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌زگه ئیعلامیهكه داده‌نرێ له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی لیبرالی.
5-ته‌رفیه: واته پڕكردنه‌وه‌ی كاتی بێكاریی ئاده‌میزادی هاوچه‌رخ به شتی ناجیددی كاتێك تاك پاش بێزاربوونی له‌كاركردن ده‌حه‌سێته‌وه.
جگه‌له‌مانه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به رۆڵی ئامڕازه‌كان له كۆمه‌ڵگه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان وه‌ك به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی نیشتیمانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی فێركردن و پیشهولێزانیی هونه‌ری وته‌كنیكی و رێكخستنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاركردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میدیا هه‌وڵی قۆرخكردنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات به‌پێی ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌ر دهزگهودامهزراوهیهك په‌یره‌وی ده‌كات، واته مه‌رج نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كه بێ هه‌میشه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگه‌یه (ئاگایانه یا نائاگایانه)پێی وایه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و تواوهتهوهوبهپێچهوانهوهش، له‌به‌رئه‌وه زۆرجار سه‌ر له وه‌رگر ده‌شێوێنن.
وه‌رگر كه‌سی هه‌میشه هۆشیار نییه پرسیار بوروژێنێ و نه‌خێر له سه‌ر زمان و نێو هزری بێ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا میدیوئهركی میدیا وه‌ك ((پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌وه‌ریی)) به رێكوپێكی پیاده‌نه‌كراوه بۆ هۆشیاریی تاك به‌لكه سنوورداركراوه تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ستی روواڵهتیانهی تاك بجوڵێنێ واته تخوبه‌كانی دیاری كراون هه‌ربۆیه‌ش ئاوای ته‌رجه‌مه ده‌كات بۆ وهرگروتاكهكهس.
تیۆری لیبرالیزم(Libertarian) له‌ژێر كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕی فه‌یله‌سووفه‌كانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری دا په‌یدابوو وه‌ك: لۆك، هیۆم، میل، ئه‌وانه دووباره چاویان خسته‌سه‌ر سروشتی ئاده‌میزادو پله‌وپایه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا، پێیان وابوو هه‌ر تاكه‌كه‌سێك له – خودی خۆ – وه ده‌توانێت بگات به هه‌قیقه‌ت مادامه‌كینێ ئه‌قڵ ئه‌و هۆیه سه‌ره‌كییه‌یه له گه‌یشتن به‌و هه‌قیقه‌تانه.
میل(Mill Stewart John) روونی كردۆته‌وه پێویسته بیروبۆچوونه‌كان له بازاڕێكی ئازاد‌دا كێبڕكێ بكه‌ن و نابێت به‌ری هیچ بیرۆكه‌یه‌ك بگیرێت هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌ش بێت، بیرۆكه‌ی راست هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه وه‌لاده‌نێت، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر راستودروستی بیرۆكه راسته‌كه.
ئه‌و تیۆره له بیرۆكه‌ی ئازادی(liberty)سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌مانا رۆژنامه ئازاد بێت له‌هه‌ر كۆتێك نه‌خاسمه كۆته‌كانی ده‌سه‌ڵات، رۆژنامه به‌پێی ئه‌و تیۆره داموده‌زگه‌ی بازرگانین بۆ قازانج و خزمه‌تكردنی به‌كاربه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
رۆژنامه ده‌زگه‌گه‌لی ئازادن، ده‌كارێ ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه به‌یه‌كه‌وه گرێبدات وه‌ك: ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان(كه رای گشتی ده‌نوێنێ) و قه‌زایی، جا به‌و پێیهوپۆلین كردنه رۆژنامه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌نوێنێ.
گرنگه ئامڕازه‌كانی میدیا له فه‌زای گشتی(sphere puplic)دا نه‌ك تایبه‌تی(private puplic)كاربكه‌ن، به‌مه‌ش لایه‌نه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه رۆڵیان ده‌بێ له‌و ئامڕازانه جا چ له‌رووی كارتێكردن بێت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئهوئامڕازانهیا ههڵسووڕاندنیان، ئه‌مه به‌پێی تیۆری( خزمه‌تگوزاری گشتی((service puplic))).
بی بی سی(BBC) نموونه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتییه، چوون سێ لایه‌ن وه‌كویه‌ك به‌شدارن له هه‌ڵسووڕاندنی: ده‌وڵه‌ت، نوێنه‌رانی كه‌رتی بازرگانی، نوێنه‌رانی جه‌ماوه‌ری به‌كاربه‌ر، بیسه‌ران و بینه‌رانیش به‌شداری ده‌كه‌ن له بڕی پشكداربوون، كه له شێوه‌ی پرۆگرامه چۆنیهتییهكان ره‌نگده‌داته‌وه.
ده‌سته‌به‌ربوونی زانیارییه‌كان و گه‌یاندنیان گرنگه بۆ رۆژنامه‌وان، هه‌روه‌ها دوو ره‌گه‌زی گرنگ هه‌ن له‌و پرۆسه‌یه ئه‌وانیش بێلایه‌نی و مسداقیهتن، كه‌چی زۆرجار ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یامه‌كه ده‌نێرێ(بۆ نموونه رۆژنامه‌وان)ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌یه‌وێ به‌كه‌می یان نایگاتێ یاخود ده‌یگاتێ، به‌ڵام له بێژنگیان ده‌دات و ته‌نیا هه‌ندێكیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌گوێزرێنه‌وه وئهوانیدیكهش شونبزر ده‌بن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش مایه‌ی مشتومڕه كاتێك پێوه‌ره به‌كارهاتووه‌كان سنووردار ده‌كرێن له‌رووی بڵاوكردنه‌وه یا بڵاونهكردنهوهو كاریگه‌ری ئه‌مه به‌سه‌ر مافی هاووڵاتی له زانین و ئاگهداربوون به‌بێ راسپارده‌ی ئه‌و یا ئه‌م لایه‌نه، به‌گشتی ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن ده‌روازه‌ی زانینی رووداوه‌كانن، گه‌رچی ئه‌و زانیاریانه به‌پێی ئه‌و تیۆره – تیۆری پاسه‌وانی ده‌روازه(theory gatekeeper)جاروبار كه‌میش بن یا شێواو.
تۆژه‌ران هۆی ئه‌و دیاردانه‌یان بۆ غیابی پرۆسه‌ی(تێركاریی) مه‌عریفی و شتی دیكه گه‌ڕانده‌وه، كه رۆژنامه‌كه بۆ خوێنه‌رانی دابین ده‌كرد، ئه‌و تیۆره پرسیاره باوه‌كه‌ی نێو تیۆره‌كانی پێشتر گۆڕی واته(هۆیه‌كانی راگه‌یاندن چی به جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن؟)بۆ پرسیارێكی دیكه(جه‌ماوه‌ر چی به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات؟).
هۆیه‌كانی راگه‌یاندن بۆ هه‌مووان سوودبه‌خشه به‌پێی ئاستێكی دیاریكراو له مهعریفهورۆشنبیریی، لێ راده‌ی سوودوه‌رگرتنه‌كه جیایه به‌پێی ئاستی ماددی و مه‌عریفی توێژه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند فاكته‌رێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه ئه‌وانه‌ی زێده رۆشنبیرن زیاتر له كرۆكی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن تێده‌گه‌ن، جگه له چۆنیه‌تی دیاریكردنی ئامڕازه‌كان و پرۆگرامه‌كه رۆڵی هه‌یه له‌و پرۆسه‌یه.
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه زۆرجار ئه‌وه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن ده‌یخه‌نه‌ڕوو هاوزه‌مان په‌یره‌وی ده‌كه‌ن و پێیان وایه ته‌نیا ئه‌مه هه‌قیقه‌ته، تاكه‌كانی نێو ئه‌و جه‌ماوه‌ره مه‌یلیان بۆ رای زۆرینه‌یه ته‌نانه‌ت گه‌ر له ناخ و ناوه‌وه‌یاندا ناكۆك بن له‌گه‌ڵیاندا ئه‌مه‌ش له ترسی زۆرینهیهوخۆبهدوور گرتنه له ململانه له‌گه‌ڵ زۆرینه.
زۆرجار رۆڵی زۆربه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن پاڵپشتكردنی رای زۆرینه‌یه، ئینجا ئهوانیدیكهی كه‌مینه‌ی ناكۆك له‌گه‌ڵ زۆرینه – گه‌رچیش بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م – بێده‌نگ ده‌بن، رای كه‌مینه‌ش ئه‌و كاته قووت ده‌بێته‌وه كاتێك هه‌لومه‌رجه‌كه گۆڕاو رای كه‌مینه بوو به را-ی باو له گشت بواره‌كاندا له‌وانه‌ش له هۆیه‌كانی راگه‌یاندن.
په‌ره‌گرتنی داموده‌زگه جۆراوجۆره‌كانی پێوه‌ندیكردن و میدیا هه‌ر له رۆژنامه‌وه، ئینجا ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن و شانۆ‌و سینه‌ماو كتێب و..تد. وایكردووه ئه‌مڕۆ خه‌ڵك رووبكاته نوێترین پلهوئاستی ته‌كنه‌لۆجیا، كه ئه‌ویش جۆرێكی دیكه‌ی میدیای داهێنا به‌ناوی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی(social media) كه میدیایه‌كی كارلێككهرانهیه كه له رێگه‌ی تۆڕی وه‌ك پۆستی ئه‌لیكترۆنی و چات و یانهگریمانهییهكان(ئیفتیرازیهكان)ونووسینهكان(MySpace)و(youtube)(Twitter)و(Facebook) ئه‌نجام ده‌درێ، له چوارچیوه‌ی ده‌زگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو نییه یا زۆر پابه‌نده به هه‌نده كۆت وبه‌ند یا دیسپلینی رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌شێ به (به‌ده‌ر له كاتشوێن)ناوی به‌رین و له فه‌زایه‌كی (ئیفتیرازی) دا ده‌بزوێت.
دواجار ئایا په‌یامی میدیا هه‌رچییه‌ك وچۆن بێت بۆ كێیه؟
بێگومان كه‌سی وه‌رگر، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی كۆ واته جه‌ماوه‌ر مه‌به‌ست له جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ست بوونی ژماره‌یه‌ك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ئامڕازێكی راگه‌یاندن یا زیاتر له ئامڕازێك وه‌ك جه‌ماوه‌ری رۆژنامه‌خوێن یا جه‌ماوه‌ری رادیۆ یا ئینته‌رنێت یا شانۆ،..تد، زۆرجاریش تاكه‌كانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره له هه‌نده سیمادا نزیكن له‌یه‌كتری وه‌ك له‌رووی ئاستی رۆشنبیری و رهگهزوتهمهن و بایه‌خدانیان،..تد، ده‌شبێ له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا تاكه‌كه‌سێك زیاتر له ئامڕازێك په‌سه‌ند بكات له‌وانه: ته‌له‌فزیۆن، سینه‌ما،..تد.
زۆرجار په‌یامی ئه‌و ده‌زگایانه به‌روونی به‌رچاو ده‌كه‌ون، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌كه كاتییهوشوناسی هه‌ر ده‌زگایه‌كیش زووتادرهنگ ئاشكرا ده‌بێ نه‌خاسمه له كاتی هه‌ڵبژاردن و لێشاوه به‌ربڵاوه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵه فه‌زاییه‌كان و تۆڕه‌كانی زانیاری له‌وانه‌ش ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها كاتێ دۆخه‌كه رووه‌و نیمچهگرژییهكه یا ململانێكان توندترن بۆیه هه‌نده ده‌زگه ئیدی ده‌كه‌ونه پرۆپاگندهوكار له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ زۆر وریا بن، ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وان وان!؟..
پرۆپاگنده هه‌روه‌ك چۆمسكی ده‌ڵێ(به‌شێكی گرنگه له خزمه‌تگوزاری هۆیه‌كانی راگه‌یاندن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستاماندا) ئه‌وه پرۆپاگنده له ئانوساتی ململانهوشهڕوشۆڕدا قووت ده‌بێته‌وه.
پێویستمان به میدیایه‌كی راستودروست و خودان شوناس و په‌یامی روون و ئاشكرایه، هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی وه‌رگر بدات و ئاستی هزری و بیركردنه‌وه‌ی به‌رزبكاته‌وه نه‌ك ئه‌و ده‌زگایه بخزێته نێو ئاستی ئه‌و گرووپ یا توێژه بۆ مه‌رام وئامانجێكی دیاریكراوی سیاسی یا غه‌یره‌سیاسی، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ده‌زگایانه چ وه‌ك تاك یا سیسته‌م شوناسی راسته‌قینه‌ی میدیاوكاری میدیایی وپیشهوهریان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و ده‌زگایانه ناكرێ شوناس ونن یا پاڵپشتكهریان ونه یا حزبێك ئایدیۆلۆجیایه‌ك پاڵپشتیان ده‌كات، لێره‌دا خاڵێكی گرنگ هه‌یه بیروباوه‌ڕی سیاسی روئیاوپانتایی خۆی ههیهوگرتووه و له‌و فه‌زایه‌ش كاری خۆی ده‌كات، لێ پێویسته پێوه‌ره‌كان تێكه‌ڵ نه‌كرێن و سه‌ر له هاووڵاتی و تاك وجه‌ماوه‌ر نه‌شێوێنن له رووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه.
(ئایا تاچه‌ند ئه‌و ده‌زگایه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كات و ده‌ڕژێته بۆته‌ی پرسه گشتیه‌كانه‌وه).
جالێره‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌ماوه‌ری(mass socity) دێته به‌رباس كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌ماوه‌ری به كۆمه‌ڵگه‌ی دروستكراو و جڵه‌وگرتنی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن، گرێدراوه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌چه‌ند سیفه‌تێك ده‌ناسرێته‌وه له‌وانه:
1-تاكه‌كانی سه‌ر به چه‌ند باكگراوه‌ندێكی جیاجیان وه‌ك جمهوری ته‌له‌فزیۆن.
2-تاكه‌كه‌سه‌كان یه‌كتری ناناسن(anonymous individuals).
3-كارلێككردنی نێوان تاكه‌كه‌سه‌كان سنوورداره.
4-مه‌رج نییه تاكه‌كانی به‌رده‌وام بن یا چ رێكخستنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه.
جه‌ماوه‌ر(mass) به لاتینی به پپَچهوانهی مانا عهرهبیهكهیه، واته جه‌ماوه‌ر به لاتینی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێ، كه بهجوداودوورلهیهكدی ده‌ژین، لۆبۆن(Gustave Lebon)ئاماژه‌ی به‌مه داوه له نووسینی حه‌شاماتی گۆشه‌گیر(The Lonely Crowd) چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌نده به چه‌مكی رۆشنبیریی جه‌ماوه‌ری(mass culture) كه له نووسینه‌كانی هۆركهایمهروئهدۆرنۆ یا قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت یا (قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌یی)به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
ئه‌و قوتابخانه‌یه پێی وایه رۆشنبیریی جه‌ماوه‌ری سه‌رخانێكی ئه‌وتۆیه رۆڵی هه‌یه له ئامڕازه‌كانی میدیا له‌مه‌ڕ ره‌گداكوتانی له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی سه‌رمایه‌داری له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و چینانه‌ی ئه‌و ئامڕازانه‌یان له‌به‌رده‌سته.
(1) ( له تۆژه‌ره ههوهڵینهكانی میدیایه، به‌شدارییه‌كی زۆری هه‌یه له گه‌شه‌پێدانی تیۆری پرۆپاگنده له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆپاگنده له سه‌رده‌می جه‌نگدا پاش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی).