کوڕه‌که‌م پیاو کوژه……. بیرنارد مێلماد
له ئینگلیزییه‌وه : فاروق هۆمه‌ر……….
به‌و هه‌سته‌وه به ئاگا هات که باوکی له ڕاڕاوه‌که‌دا خۆی لێگرتووه. خۆی له‌چی ده‌گرێت؟
خۆی له‌م ده‌گرێت که ده‌نوێت و خه‌و ده‌بینێت. له‌م که هه‌لده‌سێت و به دوای جل وبهرگهکانیدا ده‌گه‌ڕێت. له‌م که ناچێت بۆ ناندینه‌که بۆ نانخواردن. ته‌ماشاکردنی ئاوێنه به چاوی نوقاوه‌وه. کاتژمێرێک مانه‌وه له ئاوده‌سته‌که . هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی کتێبێک که ناتوانێت بیخوێنێته‌وه.
له توڕه‌بوونی. له ئازاری. له ته‌نیایی. باوکه‌که له ڕاڕاوه‌که‌دا وه‌ستاوه..کوڕه‌که گوێی لێیه خۆی لێ گرتووه.
کوڕه‌که‌م نامۆیه، هیچم پێ ناڵێت.
من ده‌رگاکه ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌بینم باوکم له ڕاڕاوهکهدایه.بۆچی له‌وێدا چهقهویت؟ بۆچی ناچیت بۆ ئیش ؟.من پشوه‌که‌م له زستاندا وه‌رگرت له جیاتی هاوین، هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه وامکردوه. ماڵکاوڵ ئه‌مه چ پشویه‌که تۆ له ڕاڕاوێکی بۆگه‌نی تاریکا ده‌یبه‌ته سه‌ر به ته‌ماشا کردنی هه‌موو جووڵه‌یه‌کی منه‌وه. به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێیت. بۆچی چاودێریم
ده‌که‌یت؟.باوکم چۆوه بۆ ژوره‌که‌ی خۆی و پاش ماوه‌یه‌ک هاته‌وه ڕاڕاوه‌که بۆ خۆمه‌ڵاسدان.من هه‌ندێکجار گوێم لێیه له ژوره‌که‌یه‌تی به‌ڵام له‌گه‌ڵ منا قسه ناکات و هیچ
شتێکیش تێ ناگام . ئه‌وه هه‌ستێکی ترسناکه بۆ باوک. له‌وانه‌یه ڕۆژێک له ڕۆژان نامه‌یه‌کی جوانم بۆ بنوسێت، باوکی ئه‌زیزم … کوڕه ئه‌زیزه‌که‌م هێری، ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه.
کوڕه‌که‌م زیندانییه.ژنه‌که‌م له به‌یانییه‌وه ده‌رچووه له ماڵ تا له‌گه‌ڵ کچه به شووه‌که‌م بێت که چواره‌مین منداڵی له دایک ده‌بێت. دایکه‌که خواردن لێ ده‌نێت و ماڵه‌که‌ی بۆ خاوێن ده‌کاته‌وه‌و چاویشی له منداڵه‌کانی ده‌بێت . کچه‌که‌م منداڵبونێکی پڕ ژانی هه‌یه‌و فشاری خوێنی به‌رزه‌و زۆربه‌ی کاته‌کانیشی له ناو پێخه‌فدا ده‌مێنێته‌وه.
ژنه‌که‌م له به‌یانییه‌وه ده‌رچووه. ئه‌و ده‌زانێت له‌وکاته‌وه که هێری خوێندنی زانکۆی ته‌واو کردوه، ڕێک له پار هاوینه‌وه، هاری له‌سه‌ر خۆی نییه، توڕه‌و ته‌نیا له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانی خۆی ده‌ژی. نیو ئه‌وه‌نده‌ی هاوار ده‌کات، قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکردایه.
ئه‌و له‌ژوره‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه، ڕۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه، جگه‌ره ده‌کێشێت، زۆر به که‌می نه‌بێت ناچێته ده‌ره‌وه بۆ پیاسه‌یه‌ک.
پیاسه‌که‌ت چۆن بوو هێری؟. پیاسه .
ژنه‌که‌م پێی گووت بچێت به دوای کارێکا بگه‌رێت، چه‌ند جارێک چوو، به‌ڵام هه‌رکاتێک که جۆره پێشنیارێکی خرابێته به‌رده‌م ئه‌وا ئیشه‌که‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه که من نامه‌وێت ئیش بکه‌م . مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که من تهواونیم.بۆچی ته‌واو نیت؟
ته‌واوم، ته‌واو نیم، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه.ئه‌وه ته‌ندروستی خۆته ڕۆڵه، له‌وانه‌یه پێویست بکات بچیت بۆ لای دکتۆر.
به‌و ناوه‌وه با‌نگم مه‌که، ته‌ندروستی خۆمه، خۆم نییه، هه‌رچییه‌که من نامه‌وێت به هیچ جۆرێک باسی لێوه بکه‌م. ئه‌و ئیشه‌ش له‌و ئیشانه نییه که من حه‌زم لێیه‌تی.هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ حالی حازر ئیشێکی کاتی بدۆزه‌ره‌وه . ژنه‌که‌م پێی گووت.ده‌ستی کرد به هاوارکردن. هه‌موو شتێک کاتییه . بۆچی هه‌وڵ له‌گه‌ڵ شتێک بده‌م که خۆی کاتی بێت؟. جه‌رگ و هه‌ناوم کاتییه. ئه‌م دنیایه کاتییه. سه‌رباری ئه‌وانه من ئیشێکی کاتیم ناوێت. من شتێکم ده‌وێت پێچه‌وانه‌ی کاتی بێت.به‌ڵام له کوێ به دوایا ده‌گه‌ڕێیت ؟. له کوێ ده‌یدۆزیته‌وه ؟.
باوکم به شێوه‌یه‌کی کاتی له ناندینه‌که گوێی گرتووه.
کوڕه کاتییه‌که‌م.
ژنه‌که‌م گووتی من هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئیش بکه‌م.من ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌م. من له کانونی یه‌که‌مه‌وه ته‌مه‌نم بیست و دوو ساڵهدهرچووی زانکۆم . ده‌زانیت ده‌بێت ئه‌وه به کوێوه‌وه هه‌ڵبواسیت.
له شه‌ودا ته‌ماشای ده‌نگوباسم کرد.. ڕۆژانه چاودێری جه‌نگه‌که‌م ده‌کرد. جه‌نگێکی گه‌وره بوو له‌سه‌ر شاشه‌یه‌کی بچکۆله. هه‌ندێکجار دهنوشتێمهوهودهخشێنم له جه‌نگه‌که‌وه. چاوه‌ڕێی ده‌ستم ده‌که‌م بمرێت.
کوڕه‌که‌م به ده‌ستێکی مردوه‌وه.
چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌م هه‌ر ڕۆژێک بێت بمنێرن بۆ سه‌ربازی به‌ڵام چیتر ئه‌وه بێزارم ناکات. نامه‌وێت بچم. ده‌چم بۆ که‌نه‌دا یان هه‌ر شوێنیکی تر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئه‌و پێشنیاره بارێکی قورسه بۆ من .
ئه‌و به‌و شێوازه ژنه‌که‌م ده‌ترسێنێت بۆیه ئه‌و حه‌ز ده‌کات له ماڵه‌که دورکه‌وێته‌وه‌و بچێته ماڵی کچه‌که‌م تا ئاگای له سێ مناڵه‌که‌ی بێت.
من به ته‌نیا جێماوم و ئه‌ویش قسه‌م له‌گه‌ڵ ناکات.تۆ ده‌بێت هێری بانگ بکه‌یت و قسه‌ی بۆ بکه‌یت، ژنه‌که‌م ئه‌وه‌ی به کچه‌که‌م گووت .هه‌ندێکجار قسه‌ی بۆ ده‌که‌م، به‌ڵام بیرت نه‌چێت من نۆ ساڵ له‌و گه‌وره‌ترم.پێموایه ئه‌و من وه‌ک دایکێک سه‌یر ده‌کات، یه‌ک دایکیش به‌سه. من ئه‌وم خۆشده‌وێت، به‌ڵام قورسه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سێک بکه‌یت هه‌مان هه‌ست و سۆزی بۆت نه‌بێت. ئه‌و تووشی فشاری خوێن بوو. پێموایه ئه‌و بترسێت له بانگکردن.
دوو هه‌فته پشووم له ئیش وه‌رگرتووه. من فه‌رمانبه‌ری پۆسته خانه‌م له‌به‌شی پوول فرۆشی . به سه‌رپه‌رشتیاری ئیشه‌که‌م گووت هه‌ستده‌که‌م زۆر تهواونیم، هیچ درۆی تیا نییه، ئه‌ویش گووتی ده‌کرێت مۆڵه‌تی نه‌خۆشی وه‌رگریت؛ به‌ڵام پێم گووت به‌و
ڕاده‌یه نه‌خۆش نیم. به ( مۆو بێرکی ) هاوڕێم گووت من نایه‌مه ئیش چونکه هێری تووشی خه‌م و نیگه‌رانی کردووم. لێت تێ ده‌گه‌م ( لیۆ ) منیش هه‌مان خه‌م و نیگه‌رانیم هه‌یه بۆ منداڵه‌کانم . ئه‌گه‌ر دوو کچت هه‌بێت له ده‌می گه‌وره بوونابن ئه‌وا ده‌که‌ویته ژێر باری قه‌رزه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ده‌بێت بژیت. شه‌وی هه‌ینی دێیت بۆ یاری پۆکه‌ر؟.کارێکی ئه‌وتۆ مه‌که خۆت له هه‌موو خۆشییه‌ک بێبه‌ش بکه‌یت.ئیستا ناتوانم هیچ گفتێکت بده‌مێ، ته‌ماشا ده‌که‌م بزانم حاڵم چۆن ده‌بێت. هه‌وڵبده بێیت. هه‌موو ئه‌و شتانه توڕده. ئه‌گه‌ر حاڵت باش بوو، وه‌ره. ئه‌گه‌ر حاڵیشت باش نه‌بوو، هه‌ر هه‌وڵ بده بێیت چونکه له‌وانه‌یه که‌مێک له‌و ڕاڕایی و نیگه‌رانییه‌ی تووشی بوویت که‌م بکاته‌وه.
له‌و ته‌مه‌نه‌ی تۆیا باش نییه ئه‌و هه‌موو خه‌م و نیگه‌رانییه بگریته دڵ. ئه‌وه خراپترین جۆری نیگه‌رانییه. ئه‌گه‌ر من نیگه‌رانی خۆم بم، ده‌زانم نیگه‌رانی مانای چی . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌مه هیچ مه‌ته‌ڵێکی تیانییه.
لیۆ ئه‌توانم به خۆم بڵێم تۆ زۆر بێ مێشکیت، له‌سه‌ر هیچ خۆت تووشی نیگه‌رانی مه‌که . به خاتری چی؛ به خاتری چه‌ند دۆلارێک؟. له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆم که هه‌میشه وه‌ک گوێز وابووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زم زۆربووه؟. له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه من ئیستا خه‌ریکه پێ ده‌نێمه شهستهوهوئیدی له‌وه‌ش گه‌نجتر نابمه‌وه؟. هه‌موو که‌سێک له ته‌مه‌نی په‌نجاو نۆ ساڵیدا نه‌مرێت ئه‌وا ده‌چێته شه‌سته‌وه.
تۆ نا‌توانیت کات تێک بشکێنیت له کاتێکا ئه‌و هه‌میشه به شوێنته‌وه بێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیگه‌رانییه‌که‌ت بۆ که‌سێکی تر بێت، ئه‌وه خراپترین جۆری نیگه‌رانییه.ئه‌وه نیگه‌رانیه‌کی ته‌واوه، ئه‌و ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت هیچت پێبڵێت، ئه‌وا تۆ بۆت ناکرێت شۆربیتهوه ناو که‌سێکی تر‌و هیچ هۆکارێکیشت بۆ نادۆزرێته‌وه. تۆ نازانیت سویچی گوژانه‌وه له کوێدا خۆی حه‌شارداوه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆت ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که زیاتر نیگه‌ران بیت.
ئه‌وه من له ڕاڕه‌وه‌که‌دا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م.هێری نیگه‌رانی جه‌نگ مه‌به. پێم مه‌ڵێ نیگه‌رانی چیبم .
هێری باوکت خۆشی ده‌وێیت. تۆ کاتێک که مناڵێکی بچکۆله بویت، هه‌موو شه‌وێک که ده‌هاتمه‌وه ماڵێ به‌ره‌و لای من ڕاتده‌کرد. من باوه‌شم ئه‌کردیت و هه‌ڵم ده‌دایت بۆ بنمیچه‌که . تۆ حه‌زت ده‌کرد به ده‌سته پچکۆلهکانت ده‌ست بده‌یت له بنمیچه‌که‌وه.من نامه‌وێت چیدی گوێ بیستی ئه‌وه بم. ئه‌وه ئه‌و شته‌یه که من نامه‌وێت گوێ بیستی بم . من نامه‌وێت گوێ بیستی هیچ شتێک بم که په‌یوه‌ندی به منداڵیمه‌وه هه‌یه .
هێری ئێمه وه‌ک دوو بێگانه ده‌ژین . هه‌موو ئه‌وه‌ی که من ده‌یڵێم ئه‌وه‌یه که ڕۆژه خۆشه‌کان به یاد ده‌هێنمه‌وه. ئه‌وه به یاد ده‌هێنمه‌وه کاتێک ئێمه نه‌ده‌ترساین
له‌وه‌ی که خۆشه‌ویستی خۆمان له یه‌کتر بشارینه‌وه. ئه‌و هیچی نه‌گووت.
ڕێگه‌م به هێلکه‌یه‌کت بۆ بکه‌مه ڕۆنه‌وه.هێلکه‌م ناوێت. ئه‌وه دواین شتێکه له دونیادا که من بمه‌وێت.
ئه‌ی باشه چیت ده‌وێت؟.پاڵتۆکه‌ی کرده به‌رو کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ر مێزی جله‌کان هه‌ڵگرت و له ژێرزه‌مینه‌که‌وه
چووه خواره‌وه به‌ره‌و کۆڵان. هێری به قاپووته درێژه‌که‌ی و کڵاوه قاوه‌ییه چرچ و لۆچه‌که‌یه‌وه به ڕێگای ئۆقیانوسهکهدا ده‌ڕۆی. ده‌یزانی باوکی شوێنی که‌وتووه‌و ئه‌وه‌ش ته‌واو توڕه‌ی کردبوو.
به هیچ جورێک ئاوڕی نه‌دایه‌وه، زۆر به خێرایی به‌سه‌ر شه‌قامه پان وپۆڕهکهدا ده‌ڕۆی . له ڕۆژگاری خۆیدا له ته‌نیشت شوستهکهوه که ئیستا شوێنی لێ خورینیپاسکیله، جێگا کرابوو بۆ ئاژووتنی ئه‌سپ . له چاو جاراندا که چڵ و پۆپی دره‌خته‌کان به‌ری خۆریان ته‌نی بوو، ئیستا دار‌و دره‌ختی لێ نییه. له‌سه‌ر گۆشه‌ی شه‌قامی ئێکس، ته‌واوێک له‌و شوێنه‌دا که بۆنی دورگه‌ی که‌روێشک دێت؛ به‌وێدا تێ په‌ڕی و به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕایه‌وه. خۆی وا نیشاندا که ئاگای له باوکی نییه ده‌په‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که هه‌ر توڕه دیار بوو.باوکی په‌ڕییه‌وه‌و شوێن کوڕه‌که‌ی که‌وت بۆ ماڵه‌وه. کاتێ گه‌یشته‌وه ماڵێ بۆی ده‌رکه‌وت هێری وا له نهۆمی سه‌ره‌وه. ئه‌و له ژوره‌که‌ی خۆیه‌تی و ده‌رگاکه‌ش
داخراوه. ئه‌و له ژوره‌که‌ی خۆی چی دهئازیزم، ڕێگه‌م بده خۆمت بۆ ڕۆشنڕهفتارانه دهنوێنم ئه‌وه‌یه که …. به‌ڵام هیچ نامه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ی تیا نه‌بوو.
یه‌کێک له نامه‌کان له کۆمه‌ڵه‌ی چاکسازی فه‌رمانبه‌رانی پۆسته‌خانه‌وه بوو،ئه‌وه‌یانی خسته گیرفانی پاڵتۆکه‌یه‌وه.
سه‌رکه‌وته سه‌ره‌وه بۆ ژوری کوڕه‌که‌ی و له ده‌رگایداو له‌وێدا که‌وته چاوه‌ڕوانی.قه‌ده‌رێک چاوه‌ڕێی کرد. به دوای بۆڵه‌یه‌کی کوڕه‌که‌یدا گوتی، نامه‌ی چوونه سه‌ربازیت بۆ هاتووه.
ده‌سکی ده‌رگاکه‌ی باداو چووه ژوره‌وه. هێری به چاوی نوقاوه‌وه له‌سه‌ر پێخه‌فه‌که‌ی ڕاکشابوو.
ده‌توانیت له‌سه‌ر مێزه‌که داینێیت.
بۆچی نامه‌که ههڵناپچریت؟
ده‌ته‌وێت من بۆت ههڵپچرم؟
نه‌خێر نامه‌وێت تۆ هه‌ڵی پچریت. له‌سه‌ر مێزه‌که بۆمی به جێ بهێڵه. ده‌زانم چی تیایه.
چی تیایه؟.
ئه‌وه په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه.
باوکی نامه‌که‌ی له‌سه‌ر مێزه‌که دانا.
نامه‌یه‌کی تریش که بۆ کوڕه‌که‌ی هات بوو بردی بۆ ناندینه‌که، ده‌رگاکه‌ی داخست و هه‌ندێک ئاوی له کترییه‌کدا کوڵاند. پێی وابوو پێی ده‌کرێت به خێڕایی نامه‌که بخوێنێته‌وه. دواجار به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه به کهتیرهیهک یان به هه‌ر شتێکی دی دایده‌خاته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاسه‌وارێکی کردنه‌وه به قه‌راخی نامه‌که‌وه دیار بێت و بچێته‌وه نهۆمی خواره‌وه و بیکاته‌وه ناو سندوقی نامه‌کان. ئه‌و کاته‌ی ژنه‌که‌ی له ماڵی کچه‌که‌یه‌وه دێته‌وه به کلیله‌که‌ی خۆی نامه‌که ده‌رده‌هێنێت و ده‌یباته سه‌ره‌وه بۆ هێری .
باوکی نامه‌که‌ی خوێنده‌وه. نامه‌یه‌کی کورت بوو له کچێکه‌وه، کچه‌که ده‌ڵێت هێری بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ پتره دوو کتێبی له‌و خواستوه. ئه‌ویش ئه‌و دوو کتێبه‌ی زۆر به‌لاوه گرنگه، بۆیه داوا ده‌کات بۆی بگه‌ڕێنێته‌وه. ده‌توانێت ئه‌وه‌ی به زووترین کات بۆ ئه‌نجام بدات به بێ ئه‌وه‌ی ناچاربێت جارێکی‌تر نامه‌ی بۆ بنوسێت؟.له‌و کاته‌دا که لیۆ نامه‌ی کچه‌که‌ی ده‌خوێنده‌وه هێری هات بۆ ناندینه‌که. که نیگای تاوان و سه‌رسوڕماوی له‌سه‌ر ڕوخساری باوکی بینی، نامه‌که‌ی له ده‌ستی ڕاپسکاند.ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیخوڕییه‌ی به‌سه‌ر منه‌وه ده‌یکه‌یت بتکوژم.
لیۆ ڕوی وه‌رچه‌رخاند، له په‌نچه‌ره پچکۆله‌که‌ی ناندینهکهوه ده‌یڕوانییه ده‌ره‌وه.له باخچه تاریکه‌که‌ی خانوهکهیاندا روخساری سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو، چاوه‌کانی ماندوو ده‌یاننواند هه‌ستی به‌وه ده‌کرد له‌سه‌ر خۆی نییه. هێری نامه‌که‌ی سه‌رپێیانه خوێنده‌وه‌و دڕاندی .
زه‌رفی نامه‌که‌ش که له‌سه‌ری نوسرابوو تایبه‌تی دڕاندی .ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر ئه‌وه دووباره بکه‌یته‌وه پیت سه‌یر نه‌بێت بتکوژم .
ئه‌و سیخورییه‌ی که به‌سه‌ر منه‌وه ده‌یکه‌یت توشی نه‌خۆشی کردوم . هێری ماڵه‌که‌ی به جێهێشت.
لیۆ چووه ژوره‌که‌ی و چاوی به هه‌موو شتێکدا گێڕا. ڕوانییه دۆڵابی جله‌کانی، هیچ شتێکی نائاسایی نه‌هاته به‌رچاو . له‌سه‌ر مێزی نزیک په‌نچه‌ره‌که نامه‌یه‌ک هه‌بوو هێری نوسیبووی.
ده‌یگووت: خانمی ئازیز، بۆچی ناچیت خۆت بگێیت؟. ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر نامه‌یه‌کی له‌و جۆره‌م بۆ بنوسیت ئه‌وا ده‌تکوژم. باوکی کڵاوه‌که‌ی هه‌ڵگرت و پاڵتۆکه‌ی کرده به‌رو چووه ده‌ره‌وه . قه‌یرێک ڕایده‌کردو ئه‌مجا تاوێک ده‌ڕویشت و ڕایده‌کرد، هه‌تاکو هێری له‌وبه‌ری شه‌قامه‌که‌وه بینی .
دووراو دوور شوێن پێی هه‌ڵگرت. به‌و ڕێگایه‌دا شوێن هاری که‌وت که ده‌چووه سه‌ر دورگه‌ی که‌روێشک. له‌و کاته‌دا بینی که سواری پاسه کاره‌باییه‌که ده‌بێت بۆ دورگه‌که. لیۆ ده‌بوو چاوه‌ڕوانی پاسی داهاتوو بکات. بیری له‌وه کرده‌وه ته‌کسیه‌ک بگرێت و دوای پاسه‌که بکه‌وێت، به‌ڵام ته‌کسیه‌ک له‌و ناوه نه‌بوو. که پاسی داهاتوو گه‌یشته جێ چوار یه‌کی کاتژمێرێک تێپه‌ری بوو، سواری پاسه‌که بوو به‌ره‌و دورگه‌که. مانگی شوبات بوو دورگه‌ی که‌روێشک سارد‌و چۆڵ بوو. چه‌ند ماشێنێک بهڕێگهکهوه
ده‌بینراو لێره‌و له‌وێش چه‌ند رێبوارێک. هه‌وای به‌فربوو. لیۆ به‌سه‌ر ڕێگا دارینه‌که‌دا تێپه‌ڕی، به‌ناو کلوه به‌فره‌کاندا که به ڕه‌شه‌باوه ده‌بارین، به‌دوای کوڕه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕا. که‌ناره تاریک‌و خۆڵه‌مێشییه‌کان چوڵو هۆڵبوون. کۆشکی هاتدۆک فرۆشییهکهو هۆڵه‌کانی ڕه‌میکردن و ئاوده‌سته‌کان ده‌رگاکانیان داخرابوو. ئۆقیانووسه کانزاییه‌که که هاژوو هوژی ده‌هات و ده‌خزی له‌وه ده‌چوو به‌ستبێتی. ڕه‌شه‌باکه ئاوه‌که‌ی ده‌هێنا، به‌ده‌م ڕێگاوه به‌ر جلوبه‌رگه‌کانی ده‌که‌وت و ته‌زووی سه‌رمای ده‌خسته گیانییه‌وه. ڕه‌شه‌باکه شه‌پۆله هێواش و خۆڵه‌مێشیه‌کانی ده‌هێناو له‌سه‌ر که‌ناره
چۆڵ و هۆڵه‌کان به ده‌م شریخاندنێکی هێواشه‌وه ده‌شکانه‌وه. به‌دوای کوڕه‌که‌یدا به‌ره‌و ده‌رگای ڕوباره‌که چووه خوارێ و گه‌ڕایه‌وه دواوه. به‌ده‌م ڕێگاوه به‌ره‌و برایتۆنپیاوێکی بینی له‌سه‌ر که‌ناره‌که له‌ناو شه‌پۆله‌کاندا ڕاوه‌ستابوو. لیۆ به قاڵدرمه دارینه‌که‌دا هاته خواره‌وه بۆ سه‌ر لمی قه‌راخ ئاوه‌که، ئه‌و پیاوه‌ی له‌وێدا ڕاوه‌ستابوو،هێری بوو تانزیک ئه‌ژنۆکانی له‌ناو ئاوه‌که‌دا بوو . لیۆ به‌ره‌و ڕووی کوره‌که‌ی که‌وته ڕاکردن.
هێری ئه‌وه هه‌ڵه‌ی من بوو، بمبه‌خشه، داوای لێبووردنت لێ ده‌که‌م که نامه‌که‌تم کرده‌وه.
هێری ئاوڕی نه‌دایه‌وه. له‌ناو ئاوه‌که‌دا مایه‌وه. نیگاکانی له‌سه‌ر شه‌پۆله هێمنه‌کان بوو.
هێری من ده‌ترسێم. پێم بڵێ چی بووه. کوڕه‌که‌م دڵت پڕ بێت له به‌خشین.ئه‌مه ئه‌و دونیایه نییه که من ده‌مه‌وێت، هێری بیر بکه‌ره‌وه. پڕی کردووم له تۆقین.ئه‌و هیچی نه‌گووت. ڕه‌شه‌باکه له پڕێکا کڵاوه‌که‌ی له سه‌ری باوکی فڕاندو به‌ره‌و که‌ناره‌که بردی. له‌وه ده‌چوو بیخاته ناو شه‌پۆله‌کانی ئاوه‌که‌وه، به‌ڵام ڕه‌شه‌باکه جارێکی‌تر کڵاوه‌که‌ی
ههڵگرتو به‌ره‌و ڕێگا دارینه‌که‌ی برد‌و شێوه‌ی خولخلۆکهیهک به درێژایی ڕێگاکه
ده‌یخولانده‌وه.
لیۆ که‌وته شوێن کڵاوه‌که‌ی. له پێشدا به یه‌ک ئاڕاسته دوایکه‌وت. دواجار ڕه‌شه‌باکه ئاڕاسته‌که‌ی پێ گۆری و به‌ره‌و ئاوه‌که پێچی پێ کرده‌وه. ڕه‌شه‌باکه کڵاوه‌که‌ی هێنا به‌ره‌و لای قاچی و خێرا گرتیه‌وه. کڵاوه شه‌ختاوییه‌که‌ی خسته سه‌ری و ڕایکێشایه خوارێ‌و تا گوێچکه‌کانی پێداپۆشی. تا ئه‌و کاته به ده‌م هه‌ناسه بڕکێوه چاوه‌کانی پڕ
بوبون له ئاو، چاوه‌کانی به په‌نچه ته‌زیوه‌کانی سڕی و به‌ره‌و قه‌راخی ئاوه‌که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای کوڕه‌که‌ی. ئه‌و پیاوێکی گۆشه‌گیره.
ئه‌و جۆرێک له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی هه‌یه. پێی وابوو هه‌میشه به گۆشه‌گیریی
ده‌مێنێته‌وه. کوره‌که‌م بۆته پیاوێکی گۆشه‌گیر .
هێری ئه‌توانم چیت پێ بڵێم ؟. هه‌موو ئه‌وه‌ی که ئه‌توانم پێتی بڵێم ئه‌وه‌یه که
گوتوویانه ژیان ئاسانه. ئه‌مه هه‌تا که‌ی؟.
ئه‌مه بۆ من وا نه‌بووه، بۆ تۆش وا نه‌بووه .
ئه‌وه ژیانه، له‌وه زیاتر ئه‌توانم چیکهت پێ بڵێم ؟. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌یه‌وێت بژی ده‌توانێ چیتر بکات ئه‌گه‌ر ئه‌و مرد بێت؟. ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یه‌وێت بژی له‌وانه‌یه هه‌قی خۆی بێت بمرێت.
وه‌ره‌وه ماڵێ هێری. ئێره سارده. توشی نه‌خۆشی ده‌بیت قاچه‌کانت خستۆته ناو ئاوه‌که‌وه. هێری بێجوڵه له شوێنی خۆی وه‌ستابوو، پاش که‌مێک باوکی ڕۆی. له کاتی ڕۆیشتندا ڕه‌شه‌با کڵاوه‌که‌ی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر لمه‌که دهیهێناو ده‌یبرد. باوکم له داڵانه‌که‌دا ڕاوه‌ستاوه. من له‌و کاته‌دا ئه‌وم گرت که نامه‌که‌ی منی ده‌خوێنده‌وه. به درێژایی شه‌قامه‌که شوێن پێی هه‌ڵگرتبووم. ئێمه له که‌ناری ئاوه‌که یه‌کترمان بینی. ئه‌و به شوێن کڵاوه‌که‌یدا ڕایده‌کرد. کوڕه‌که‌م ڕاوه‌ستاوه‌و قاچه‌کانی خستۆته ناو ئوقیانوسهکهوه.
My Son the Murderer, Bernard Malamud. Penguin Modern Stories 1