
بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ساف له ڕای ناوخۆش له زه‌ینی خوێنه‌رانی هه‌بێت
وه‌ڵامێكی ڕه‌خنه ئامێز
له ژماره ( 39) ی ڕۆژنامه‌ی ( به‌یان ) برای به‌رێزم جوتیار نه‌ریمان له لاپه‌ڕه (14) ڕه‌خنه‌ی له چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی به‌نده گرتووه . له وه‌ڵامدا ده‌مه‌وێ به هێمنانه بڵێم كاك جوتیار ئه‌و بابه‌ته‌ی له ژماره 27 ی به‌یان خراوه‌ته‌ڕوو , خۆی له بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌ی كتێبێكه و ئاماده‌یه بۆ چاپ به ناوی ” ئه‌فسانه له نێو زمان و ناسیۆنالیزم “دا , به‌ڵام ناچار بووم به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز , كرۆكی بابه‌ته‌كه له رۆژنامه‌ی به‌یان بڵاوبكه‌مه‌وه. هه‌روه‌ها برایانی رۆژنامه‌ی به‌یان به پرسكردن به من ئه‌و ناونیشانه‌یان داناوه , ئه‌گه‌رنا نووسینه‌كه ناونیشانێكی تری هه‌بوو . بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به دروستی له ڕای به‌نده بگات , پێمخۆشه به شێوه‌ی ناونیشان وه‌ڵامی كاك جوتیار بده‌مه‌وه :
یه‌كه‌م , دوو كه‌سایه‌تی جیاواز
سه‌باره‌ت به‌و وتاره‌ی سه‌ره‌وه نه‌یار و یارێك به جواب هاتوون . قسه‌كانی پێنجوێنی ناچنه خانه‌ی ڕه‌خنه‌لێگرتن , به‌ڵكو زیاتر شێوه‌ی ته‌شه‌رگرتن و هه‌واڵگیری سیاسی ده‌دات . هه‌رچی قسه‌كانی جوتیار نه‌ریمانه به شێوازێكی دۆستانه نووسراون . له هه‌مووی سه‌یرتر , به ناسینی كه‌سی بێ هیچ كام له‌م دوو كه‌سه ناناسم.
دووه‌م , سه‌رچاوه‌ی نه‌ورۆز
زۆر كه‌س پێشی من له نه‌ورۆز دواون , به‌ڵام له كۆتایی نۆوه‌ده‌كان من به شێوازێكی تر له نه‌ورۆز دواوم .منیش پێش خه‌سره‌و جاف به‌وه گه‌یشتووم , كه درۆیه كاوه زوهاكی نهكووشتوه ! بیرۆكه‌ی وتاره‌كه‌ی منیش له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و وتارهكهشم به‌و نیه‌ته نووسراوه ” كه ئێمه‌ی كورد پێویسته وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین , چیتر نه‌بینه تاقیگه‌ی تێستكردنی گریمان و بیرۆكه‌كان .پاش ئه‌وه‌ی پاش نیو سه‌ده له ماركسیه‌ت رزگارمان بوو , ده‌بی چه‌ند ساڵیش بۆ ده‌ربازبوون له نه‌ورۆز ته‌رخانبكه‌ین ؟؟” خه‌سره‌و جاف له لاپه‌ڕه ( 105 )ێ كتێبی ” درۆیه كاوه زۆهاكی نه‌كوشتووه ” ئیسپات ده‌كات كه ” له 60000 به‌یته شیعری شانامه ته‌نیا 29 به‌یتی له باره‌ی كاوه‌یه “هه‌روه‌ها له دوا لاپه‌ڕه‌ی -151- كتێبه‌كه‌ی ده‌نووسێت : “…به گوێره‌ی شانامه چه‌نده به‌نده هیتله‌رم كوشتووه كاوه‌ش ئه‌وه‌نده زوهاكی كوشتووه.” من له تێزه‌كه‌م ده‌مه‌وێ كورد له‌و وه‌همه ڕزگاری ببێت هه‌روه‌ها ویستومه بڵێم نه‌ورۆز به شێوه‌ی كوردیه‌كه زاده‌ی داڵغه‌ی ناسیۆنالیزمی كورده.
بۆیه هه‌ستده‌كه‌م كاك جوتیار ئامانجی په‌یامه‌كه‌م ڕوونه .
سێیه‌م , نه‌ورۆز و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی
كاك جوتیار من وه‌ك موسلمان به‌شدار نیم له ململانێی مه‌زهه‌بی شیعه و سوننه . من باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه ئه‌و فیتنه‌یه زاده‌ی عه‌قلی ناسیۆنالیزمی فارسی و عه‌ره‌بی و توركی و كوردیه , بۆیه دوور و نزیك شانازی به‌وه ناكه‌م كه بابهیهكی دژه فارس و تورك و عه‌ره‌ب ویست بم , من دژی بیركردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمم , چونكه باش ده‌رك به‌وه ده‌كه‌م كه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و ….كوردی چی به سه‌ر كورد هێناوه.جا چۆن به چ لۆژیكێك له ژێر كاریگه‌ریی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بم؟!
چواره‌م , لێكدانه‌وه‌ی پێكدژ
پێم سه‌یره چۆن كه‌سێكی موسلمان له ده‌ربڕینی ڕایه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڤدژ به ده‌قه‌كانی قورئان ده‌رده‌بڕێت ؟ به كورتی ئیمپڕاتۆریه‌تی ماد سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی كورد بوو له فارس هه‌روه‌های سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو . كوده‌تای كۆڕش له سه‌ر ئاستیاگ په‌رچه‌كرداری زیندوكردنه‌وه‌ی فارس بوو له سه‌ر كورد. كورد له 549 پێش میلاد هه‌تا 651 میلادی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فارس بوو . وه‌ك له وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌م پێداوه كه فیرده‌وسی وه‌ك نوێنه‌ری ناسیۆنالیزمی فارسی شانازی به‌و كوده‌تایه‌ی كۆڕش كردووه . پاش ئه‌وه‌ی به هاتنی له‌شكری ئیسلام كورد له حاڵه‌تی داگیركراوی ڕزگار كرا , فیرده‌وسی ئه‌مه به نسكۆی فارس ده‌زانێت , بۆیه له نێو بزافی عه‌سكه‌ری و هزری دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی , به وشه به‌شداری له شه‌ڕی “عه‌ره‌ب ” ده‌كات. له لایه‌كی دی , قورئان جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی جودا :” ئێوهمانكردووه به تیره و قه‌بیله‌ی جیاواز تا یه‌كتر بناسن “, نه‌ك یه‌كتر داگیر بكه‌ن هه‌روه‌ها زمانی جودای خه‌ڵك به ئایه‌تی خوا ده‌زانێت :”…جیاوازی ڕه‌نگ و زمانتان ئایه‌تێكی خوایه.” ئه‌و دووه ( نه‌ته‌وه‌ی جودا و زبانی جودا ) به قازانجی كورد ته‌واو ده‌بن كه ناسنامه‌ی خۆی . بۆیه هیچ ههڤدژیهك له بۆچوونه‌كه‌ی خۆم نابێنم به‌وه‌ی كورد به هۆی كوده‌تای كۆرشهوه له به‌شداری حه‌زاری ون ده‌بێت به هاتنی ئیسلام جارێكی ناسنامه‌ی قه‌ومی خۆی ده‌دۆزێته‌وه .
پێنجه‌م , فارسی نێو حه‌زاره‌ت و عه‌ره‌بی نێو جههالیهت
فارس پێش ئه‌وه‌ی موسلمان بن له‌گه‌ڵ كورد وه‌ك گه‌لێكی ئاریانی له نێو حه‌زاره‌ت بوون , هه‌رچی زۆربه‌ی عه‌ره‌بی پێش ئیسلامه خه‌ریكی بتپه‌رستی بوون . فارس به قه‌وڵ و تێفكرینی فیرده‌وسی به ئیسلامبوون شكۆ و حه‌زاره‌تی خۆیان له ده‌ستدا!! به‌ڵام عه‌ره‌ب به ئیسلامبوون به‌ره‌و شكۆبوون چوون . به پێچه‌وانه‌ی ناسیۆنالیزمی فارسی و عه‌ره‌بی , قورئان باوه‌ڕی موتڵه‌قی وایه كه نه‌ته‌وه‌ی موسلمان بۆته” باشترین ئومه‌ت…” عه‌قڵیه‌تی فارسی قه‌بوڵی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه گه‌لێكی نێو حه‌زاره‌ت وه‌ك ئه‌وان و عه‌ره‌بێكی ڕابردوو بتپه‌رست له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت . ئه‌و بیركردنه‌وه شیعه و سوننه‌ی دروستكرد , له‌و نێوه‌ش ئومه‌ی ئیسلام باجه‌كه‌ی ده‌دات .
هیواردارم كاك جوتیار وه‌ڵامه‌كه‌م قه‌بوڵ بكات , چونكه گوزارشت له ڕای به‌نده ده‌كات .