به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی … پۆڵا سەعید
کۆمه‌ڵگای کوردیی، کۆمه‌ڵگایه‌که، که بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر زه‌ویی تێکچوونی که‌سایه‌تیی لێداوه. تاکی کورد له سروشته‌وه ئه‌وه‌یه، که هه‌یه. ئه‌و سروشته‌شی کردوویه‌تی به‌وه‌ی، که ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆریاندا گه‌وره‌تریین کێشه‌مان هه‌یه، ژیانمان سه‌خته به‌ده‌ستیانه‌وه، ژیانمان له مه‌ترسییدایه به‌هۆیانه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی، که به گشتیی له وڵاتانی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵات و ئیسلامدا مۆڕاڵ و ئه‌خلاق تێکه‌ڵ به‌یه‌ککراون، به‌شێوه‌یه‌ک، که ئه‌خلاقی عه‌ره‌بیی له دیدێکی ئایینییه‌وه چ جێگای مۆڕاڵی گرتۆته‌وه و چ بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر زه‌ویی سێکسوالیتێت داناوه، ئه‌وه‌ی تاک به‌گشتیی بیری لێنه‌کاته‌وه مۆڕاڵه، ئه‌وه‌ی تاک زۆر بیری لێده‌کاته‌وه ئه‌خلاقه. بۆ نموونه حاجییه‌ک، مه‌لایه‌ک، شێخێک ده‌توانێت هه‌موو ژیانی فێڵ له خه‌ڵکیی بۆ قازانجی خۆی بکات”له کڕین و فرۆشتندا، له ڕێککه‌وتنێکی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا”، به‌ڵام زۆر پابه‌ندبێت به ئه‌خلاقه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک، که ئاماده‌ی کووشتن بێت له‌پێناویدا.
ئه‌و تاکه‌ی خاوه‌نی مۆڕاڵه خاوه‌نی باشه‌یه، باشه‌یه‌ک بۆ کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تیی نه‌ک به‌ته‌نها بۆ خۆی. یه‌کێک له پرینسیپه هه‌ره گرنگ و بایه‌خداره‌کانی کاتیگۆریشه ئیمپه‌راتیڤ بریتییه له ویستی باش، هه‌ربۆیه بۆ کانت ته‌نها ویستی باش باشه. له نێوانی ساڵی ٢٠٠٩ و د٢٠١٠دا چه‌ندجارێک باسی ئه‌م کێشه‌یه‌م کردووه، به‌ڵام دیسان له‌به‌ر پێویستی باسه‌که سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ری ده‌دوێمه‌وه. کانت داوای ئه‌وه له مرۆڤ ده‌کات، که له مامه‌ڵه‌کانیاندا خاوه‌نی یاسایه‌ک بن، که له قازانجی هه‌موو مرۆڤایه‌تییدایه نه‌ک به‌ته‌نها له قازانجی خۆیاندا. کانت داوا له مرۆڤ ده‌کات، که پابه‌ندی ماکسیمه “Maxime” بن. “ماکسیمه: چه‌مکێکی لاتینه، به واتای گه‌وره‌تریین یان له سه‌رووتریین وته‌وه. ماکسیمه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر لۆگیک، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر یاسا مۆڕاڵییه‌کان، که به‌هۆیه‌وه ده‌گه‌ین به یاسایه‌کی تایبه‌تی که‌سیی و باڵا. یاسایه‌ک، که به‌هۆیه‌وه وا له مامه‌ڵه‌کانمان ده‌کات له خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تییدا، له قازانجی هه‌موو مرۆڤایه‌تییدا بێت. کانت پێمانده‌ڵێ: ته‌نها به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه بکه، که ماکسیمه‌ی ویسته‌کانت هه‌موو کات وه‌ک پرینسیپی یاسایه‌کی گشتیی به‌کاربێت.
کاتێک سیاسییه‌کی کورد به‌شێوه‌یه‌کی تر مامه‌ڵه ده‌کات، کاتێک، که سیاسییه‌کی کورد به پرینسیپی قازانجه ئیندیڤیدوێلییه‌کان کار ده‌کات، به قازانجی تایبه‌تی خۆی کارده‌کات، پێمانده‌ڵێ: که ئه‌و خاوه‌نی مۆڕاڵ نییه، ماکسیمه‌ی نییه. کاتێک به تاکێک ده‌گووترێت بێ مۆڕاڵ، جنێودان نییه، به‌ڵکوو ڕه‌خنه‌یه، ڕه‌خنه‌یه‌ک، که تاک نایناسێت، ئه‌و له تێگه‌یشتنی خۆیدا و به وه‌رگێڕانێکی که‌سیی وه‌ریده‌گێڕێته سه‌ر ئه‌خلاقی عه‌ره‌بیی، که له چوارچێوه‌یه‌کی سێکسوال ده‌گیرێت.
کاتێک سیاسییه‌ک قسه له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی باشوری کوردستان ده‌کات، کاتێک ویستی دوو سیاسیی تر له‌سه‌ر کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌کاته ژێر ڕه‌خنه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌نائاگاییدا ده‌یڵێت، پێویسته لای ئێمه ببێته ئاگایی، پێویسته ئێمه له وته‌کانی ئه‌و له خۆی باشتر تێبگه‌ین، پێویسته ئێمه له‌و له خۆی زیاتر تێبگه‌ین. سیاسییه‌کانی ئێمه به‌تایبه‌ت ئه‌مجۆرانه خاوه‌نی سه‌رومنێکی سادیستن، به‌مشێوه‌یه جیهانی ناوه‌وه‌ی ئه‌وان، جیهانی ده‌روونیی ئه‌وان خاوه‌نی دیکتاتۆرێکه، که بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتیی ژیانی ئه‌م جیهانه ده‌دات. ئه‌م سیاسییانه نه‌ک له بیرکردنه‌وه‌یاندا ده‌ژیین، به‌ڵکوو بیرکردنه‌وه‌یان پڕاکتیزه ده‌که‌ن. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به ئاشکراکردنی دوو فازه له ژیانی ئه‌م سیاسییانه باشتر تێبگه‌ین. له شیکردنه‌وه‌یه‌کی پسیشۆئه‌نالیزیانه‌دا له قۆناغی یه‌که‌مدا ڕیالیتێت بوونی نه‌ماوه، واته منداڵێکی به‌مشێوه‌یه له‌کاتی یارییکردنیدا ترسی ئه‌وه‌ی نییه، که به‌هۆی مامه‌ڵه‌کانیه‌وه که‌سێک برینداربکات، یان بیکووژێت.
له قۆناغی دووهه‌مدا منداڵه‌که ژیانی بیرکردنه‌وه‌کانی له ڕیالیتێتدا ده‌ژیی. واته گریمان ئێستا ئه‌م منداڵه گه‌وره بووه و یه‌کێکه له سیاسییه‌کانی ئێمه بیرکردنه‌وه‌کانی چیدی فه‌نتازیایه‌کی منداڵانه نییه، به‌ڵکوو ئه‌و فه‌نتازیاکانی ده‌ژیی، فه‌نتازیاکانی چیدی فه‌نتازیا نین، به‌ڵکوو ڕیالیتێتن. ڕیالیتێتێک، که بۆ ئێمه له چیرۆکێکی کلاسیکیی پاشایان ده‌چێت. ڕیالیتێت له‌م سیاسییانه‌دا هه‌ڵگیراوه، ئه‌وان نه‌ده‌بینن نه هه‌ستده‌که‌ن، که به‌هۆی مامه‌ڵه‌کانی ئه‌وانه‌وه تاک و کۆ چه‌ند زیانی لێده‌که‌وێت. کاره‌ساتی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه، که سیاسییه‌کان ژیانی فه‌نتازیای خۆیان ده‌ژین نه‌ک ڕیالیتێت. که‌س درک به‌وه ناکات، که به‌هۆی ئه‌م فه‌نتازیایانه‌وه‌یه، ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌ک ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ناخۆش و ناخۆشتر ده‌بێت. سیاسییه‌کان درک به‌وه ناکه‌ن، که به‌هۆی ئه‌م فه‌نتازیایانه‌وه ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کیان ناخۆشکردووه. سیاسییه‌کان مرۆڤ نابینن، به‌ڵکوو ته‌نها ئۆبیه‌کت نه‌بێت. بۆ ئه‌وان تاک وه‌ک ئۆبیه‌کتێکی ژیانی کاره‌که‌یان وایه، مرۆڤێک و پێنووسێک، کۆمپیوته‌رێک، ئاوتۆمۆبیلێک جیاوازیی نییه، ئه‌مانه هه‌موو ئۆبیه‌کی ژیانی سیاسیی ئه‌ون. ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه، چونکه خودی نه‌ته‌وه‌ش ئۆبیه‌کی ژیانی سیاسیی ئه‌وه.
ڕۆژێک له‌گه‌ڵ سیاسییه‌کدا دانیشتم، له‌کاتی قسه‌کردنی ئه‌ودا، یان کاتێک من قسه‌م بۆ ئه‌و ده‌کرد، هه‌ستم به به‌تاڵییه‌کی ترسناک ده‌کرد، که له ڕێگای گوێزانه‌وه‌وه ده‌گه‌یشت به من. ئه‌وه‌ی بۆ من چ جێگای سه‌رنج و چ جێگای ئه‌نالیزه‌کردن بوو، گه‌یشتن بوو به ڕاستیی ئه‌م هه‌سته به‌تاڵییه، گه‌یشتن بوو به ڕاستیی لێوه‌هاتنی ئه‌م هه‌سته. هیپۆتێزه‌کانی من سه‌ره‌تا بریتیی بوو له که‌سایه‌تیی دێپرێسیڤ و شیزۆید. به‌ڵام ئه‌م هه‌سته به تاڵییه په‌یوه‌ندیی به هه‌ستی ته‌نیاییه‌وه نه‌بوو. هیپۆتێزه‌ی سێهه‌م بریتیی بوو له که‌سایه‌تییه‌کی نارسیست. ئه‌م هه‌سته به‌تاڵییه له نارسیستدا به‌رهه‌می بێ وزه‌یی، هیچ نه‌بوون بۆ کردن “هیچ نییه بیکه‌م”، له‌گه‌ڵ نائارامییه‌کی گه‌وره‌ی ناوه‌کییه. من و قه‌نه‌فه‌که‌ی له‌سه‌ری دانیشتبووم هیچ جیاوازییمان نه‌بوو. ناوه‌وه‌ی ئه‌م سیاسییه له قوڵییه‌کی بێ بن ده‌چوو، قووڵییه‌کی ترسناک، که شانسی گه‌یشتنت تێیدا به زه‌ویی نییه. ئه‌مه نیشتیمانی کوردانه، ئه‌مه سیاسییه‌کانی کوردانه.
22.06.2013