هەندێ تایتڵ بۆ ئەوانەى ئەیانەوێ
-1-
عەرەبانچیەک هاوارى ئەکرد :
(گەڵا دابەزى و
گەڵا مێو بەرز بۆوە ..)
-2-
وەزیرى کارەبا وتى : ئیتر کارەبا ناکوژێتەوە ..
(ئەژنۆم شکا ..
یەکسەر چراکانم پاککردەوە و
پڕم کردن لە نەوت ..)
-3-
سوور ئەچۆوە ئاسمان ..
سووراوى نەکرد بوو ..
خۆڵباران بوو ..
-4-
هەڵوژە فرۆشێک ئەیوت :
( قوڕى سەیسایەق بەسەرى جوتیارەکەى :
دوو کیلۆ بە هەزار )
-5-
مەگەر خوا پاکى بکاتەوە …
مەگەر خوا چاکى بکاتەوە ..
شار کە پیس بوو ..
نان کە لەت بوو ..
دڵ کە پیس بوو ..
دین کە لەت بوو ..
-6-
ئێستا کە ئینفیتاحى ئابوورى و ..
دۆزینەوەى بیرە نەوتە ..
( ژمارەى عەرەبانچییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونن ..)
ڕەنگە عەرەبانچێتى پیشە نەبێ ، هیوایەت بێ ..
یان دەستى دەرەکى بێ ..
یان تابوورى پێنجەم ..
یاخود هەڕەشە بێ بۆ ئەزمونى ناوچەکە ..
-7-
ژەنگمان بە شار هەڵهێنا ..
-8-
قەوانى سواو ..
-9-
تەواو
نەوزاد بەندى