
ڕاونراوه‌كان داستانێك له خۆڕاگری
نكۆڵی له‌وه ناكرێت،كه مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد،وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه،له پێناو ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی‌وبه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی،پڕه له قاره‌مانێتی‌وخۆڕاگری‌وپشوو درێژی.به‌تایبه‌تیش له زه‌مه‌نی تێكۆشانی شاخدا،دژ به رژێمی به عس‌وشۆفینی ئه‌و كاتی به غدا.باسكردن له‌و خۆڕاگریانهو سه‌روه‌ریه‌كانی پێشمهرگهوئهومێژووه له خوێن‌و قوربانیدان،ئازایه‌تیه‌كی زۆری ده‌وێ.به تایبه‌تیش بۆ كه‌سێك كه خۆی له نێو ئه‌و كارهساتوڕووبهرووبوونهوهوقوربانیدانه بووبێت.چونكه زۆر جار زمان ناتوانێ وه‌ك خۆی، وێنای ئه‌و داستانوقوربانیدانانهمان بۆ باس بكات،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌واقیع ڕوویانداوه.بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنینه‌وه،به شێكی بچووكوكهمه،له‌و مێژووه پڕشنگداره.كه‌واته بۆ كه‌سێك كه خۆی پێشمه‌رگه بوه‌و،له نێو ئه‌و ڕووداوانه دابوه،گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه،مانایه‌كی قوڵتروئاماژهیهكی ڕوونتری هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له دووره‌وه ڕووداوه‌كانی بیستبێت،یاخود بخوێنێته‌وه. گه‌لێك جار خوێنه‌ر له میانه‌ی خوێنه‌وه‌ی به شێكی ئه‌و مێژووه،كه پێشمه‌رگه له خهباتو تێكۆشاندا،نواندویه‌تی، وێنه‌و دیمه‌نی وای دێته به‌ر چاو،كه دهیتاسێنن.به‌و مانایه‌ی پێشمه‌رگه چۆن تووانیویه‌تی لهههڵومهرجێكی وه‌ها سهختودژواردا،به برسیهتیوله ژێر ده‌نگی بۆمبوتهیارهو لووله‌ی تفه‌نگی دوژمنان‌دا،ژیان بگوزهرهنێت.ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی پێشمه‌رگه بووبێت‌و له نێو ئه‌و ڕووداوانه ژیا بێت؟ده‌بێ هه‌ستی چۆن بێت؟بێگومان ئه‌سته‌مه به زمان ئه‌و ساتانه وه‌سف بكرێن.
ڕۆمانی(ڕاونراوه‌كان)،تۆماركردنی به شێكی ئه‌و میژووه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه،له خهباتوتێكۆشانوقوربانیدان.ئه‌م كتێبه گێڕانه‌وه‌ی داستانێكه ،له خۆڕاگریوسڵ نه‌كردنه‌وه له مه‌رگ،له پێناوكێشهیهكی پیرۆز،كه ئه‌ویش سهربهستیو ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌كه.ڕاونراوه‌كان گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی زه‌مه‌نێكه، كه‌مرۆڤ ده‌ست له ملانێی مه‌رگێكی حه‌تمی ده‌كات. زه‌مه‌نێك كه له نێوان مهرگو ژیاندا،تاڵه مووێكی باریك هه‌یه. زه‌مه‌نێك كه مرۆڤ دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌م ساته نا ساتێكی تر، ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بێته‌وه. كه‌چی هیچ ترسێكیشی نییه.ئه‌مه چیه وا له مرۆڤ ده‌كات له مه‌رگ نه‌ترسێت؟مه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی خاكونیشتمان نه‌بێت؟كه نیشتمان ئازاد نه‌بوو،مرۆڤیش ئازاد نابێت. ڕاونراوه‌كان،گێڕانه‌وه‌ی داستانێكه له خۆڕاگریومانهوه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا.ئه‌م كتێبه ئه‌گه‌رچی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی زه‌مه‌نێكه كه دوای ئه‌نفاله‌كانه،به‌ڵام به زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان،كه تێكه‌ڵیه‌ك له نێوان ڕۆمانوبیۆگرافیادا دروستده‌كات،ڕووداوه‌كانمان بۆ باسدهكات. ڕۆمانه‌كه،به پێی زنجیره‌یه‌كی به ش به شكراو,ڕووداوه‌كان باسدهكاتو هه‌ر به‌شێكیش، به ناوی كاره‌كته‌رێكی پێشمه‌رگه یه‌كی شیوعیه‌وه ناونراوه،كه به واقیعی له‌نێو ڕووداوه‌كاندا بوونه وه‌ك(هه‌ڵكه‌وت/خه‌سره‌و/جه‌نگی/حه‌مه ره‌شاش/شاڵاو/چاڵاك/كورده).ئه‌گه‌رچی خودی ڕۆمانه‌كه،هه‌ربه شه‌و به‌نێوی كه‌سێكه‌وه ناونراوه،كه له‌ڕووی گێرانه‌وه،جیان له یه‌كتری،وه‌لێ ڕووداوه‌كان دواجار هه‌موویان له ستراكتۆرێكی گشتیولهڕێی كه‌سی یه‌كه‌می تاكه‌وه،كه خودی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌یه،باس ده‌كرێن.به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویان یه‌كتری ته‌واو دهكهنوبهردهوامیان ده‌بێت،تاخوێنه‌ر ڕۆمانه‌كه ته‌واو ده‌كات. ڕووداوی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕۆمانه،باس له مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی حزبی شیوعی ده‌كات،كه ژماره‌یه‌یان نزیكه‌ی چوارده كه‌سێك دهبێتولهدوای زه‌مه‌نی شوومی ئهنفاڵهكاندا،كه تیایدا كوردستان خامۆش دهبێتو گونده‌كان وێرانده‌كرێن، ئه‌وان قاره‌مانانه بڕیار ده‌ده‌ن، د‌رك به شه‌وه زه‌نگ بدهنوبه شێوه‌یه‌كی پارتیزانانه،درێژه به خه‌بات بده‌ن.تاكو بۆ دوژمنی بسه‌لمێنن پێشمه‌رگه‌و خه‌باتكردن كۆتاییان نه‌هاتوه‌و،تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت،تاكو دوارۆژه‌كانی ئازادی. بۆیه ئه‌و مه‌فره‌زه پێشمه‌رگه‌یه،له دوای ئهنفالهكانوبه دیاریكراویش له كۆتایی ساڵی هه‌شتاو ههشتو سه‌ره‌تای هه‌شتاو نۆدا،له شوێَنێكی زناروبهردهڵانی بناری شاخی(كۆسره‌ت)،له نزیك كانی شه‌هیداندا،باره‌گاكه‌یان داده‌نێن.به‌م شێوه‌یه پاییزوزستانی ئه‌و ساڵانه،له‌و شوێنه‌دا،به سه‌رماو به برسیهتیوله چاوه‌روانی مه‌رگدا،ژیان دهگوزهرێننو چه‌ند مانگێك ده‌مێنه‌وه.دواجار به داخه‌وه به هۆی سیخوڕوخۆفرۆشانهوه،شوێنه‌كه‌یان ئاشكرا دهبێتو له به‌ره به یانێكی زوودا،سهبازهكانی ڕژێمی به عس به‌هاوكاری جاشه خۆفرۆشهكانهوه،به‌پاڵپشتی فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه،په‌لاماری ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه دهدهنودوانیان به زامداری له‌ڕێی فرۆكه‌وه ده‌گوازنه‌وه سه‌ربازگه‌ی دوكان‌و،دواجاریش به‌داخه‌وه له سێداره ده‌درێن.وره‌و خۆڕاگری‌و ئازایه‌تی ئهوپۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی حزبی شیوعی له ئاستێكدایه،كه ته‌نانه‌ت حكومه‌تی به عس به‌و پهریِ هێزو تواناشه‌وه،ناتوانێت له سه‌نگه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه نزیك بێته‌وه. پێشمه‌رگه‌كان ئه‌وه‌نده خۆڕاگر‌و قاره‌مان ده‌جه‌نگان،كه جاش‌و خۆفرۆشه‌كان نه‌یانده‌توانی لێیان نزیكبنه‌وه.ئه‌وه‌تانێ جاشه خۆفرۆشه‌كان،كه ده‌زانن (جه‌نگی)زامداره، به یه‌كتری دهَلێن لێی نزیك نه‌بنه‌وه،تا دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی كه مردوه. پێشمه‌رگه‌كان هه‌ڵگری بیر‌و باوه‌رێك بوونه، ئه‌ویش(خۆبه‌ده‌سته‌وه دان مه‌حاڵه،شه‌ڕكردن تا شه‌هید بوون).بۆیه ده‌بینین له‌و هه‌ڵومه‌رجه سهختودژوارهدا،كه نێوانی مهرگو ژیان چه‌ند چركریهك بووه،پێشمه‌رگه‌كان نه‌ك هه‌ر ناترسێن،به‌ڵكو ڕووبه‌رووی دوژمنیش دهبنهوهوچهند كه‌سێكیشیان به‌دیل ده‌گیرێن. به‌داخه‌وه له‌م كاره‌ساته‌دا،خوێنه‌ر به سه‌ر یه‌كێك له ڕاستییه ههرهتاڵهكانی گه‌لی كورد ده‌كه‌وێت،كه ئه‌ویش (بێكه‌سی) شاعیر وته‌نی،دوودلێوپیسیونۆكهری بێگانه‌یه.چونكه دوژمنانی كورد نه‌یانده‌توانی،ئه‌و پۆڵه پێشمه‌رگه پارتیزانه،بدۆنهوهو په‌لاماریان بده‌ن،ئه‌گه‌ر سیخوروجاشه كورده‌كان،هاوكاروكهواسووری به‌رله‌شكری بێگانان نه‌بان. ده‌بێ شكۆوجوامێری كوردانه له‌كوێ بێت،ئه‌و كاته‌ی كوردێك به سه‌ر سه‌ری،پێشمه‌رگه‌یه‌كی برایه‌وه دهوهستێتوبه زامداری ته‌ماشای ده‌كات؟ تاسه‌ره‌نجام دوژمنان دهیبهنوله سێداره‌ی ده‌ده‌ن.ئه‌گه‌رچی پلوتی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕۆمانه باسكردنهن له‌و پۆڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ی وه‌ك وتمان،دوای ئه‌نفاله‌كان، به پارتیزانی له بناری شاخی كۆسره‌ت ماونه‌ته‌وه.وه‌لێ له په‌راوێزی ئه‌م ڕووداوه سه‌ره‌كییه‌وه ڕۆماننووس له‌ڕێی هه‌ردوو ته‌كنیكی، فلاشباكوشهپۆڵی هۆش،زهمهنوشوێنی ڕووداوه‌كان جێدههێڵێتوله ڕێی یادهوهریهكانییهوه،خوێنه‌ر ده‌باته‌وه نێو چه‌ندین ڕووداوزهمهنوشوێنی جیاوازوهك: ستهموچهوسانهوهی ئاغا‌كان،له پاڵه‌و جوتیارانی ده‌شتی كۆیه.ساڵانی هه‌شتاكانی شه‌ڕی نێوخۆی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كورد،كه به‌داخه‌وه، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كورد،به‌ده‌ست براكانیان خوێنیان ڕژا.هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌ڕێی یاده‌وه‌ریه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه،شوێنوناوچهكانی دیكه‌ی كوردستان.هه‌ربۆیه‌شه، دووله جوانترین، لایه‌نه‌كانی ئه‌و ڕۆمانه،شوێنوكارهكتهرهكانن.وه‌ك خوێنه‌رێك ،كاتێ ئه‌و ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه،هیچ له‌و كهسایهتیوكارهكتهرانهم نانسی.وه‌لێ ئێستا،به‌خه‌یاڵ سیمای هه‌موو ئه‌وانه‌م دێته به‌رچاو، كه‌له‌و ڕۆمانه‌دا باسكراون.وێنه‌ی(ئاسۆ/زامدار/دكتۆر هۆشه‌نگ/بهكرتهلانی/علی حاجی/مام جوامێر/ جه‌نگی قاره‌مان،كه‌ته‌نانه‌ت بهزامداریش جاشوسهرباز نا‌وێرن لێی نزیك بكه‌ونه‌وه/حهمهرهشاش/ مام ره‌زا/شوانه‌كه….تد)له خه‌یاڵمدا دێنوده‌چن.من ئێستا حه‌زده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و شوێنانه ببینم كه ڕۆماننووس به‌زمانه جوانه‌كه‌ی خۆی باسیكردوون. ده‌مه‌وێ(بۆگد)ببینم،ئه‌و گونده‌ی سه‌دان شتم له باره‌ی قارهمانیوخۆڕاگرییهوه خوێندۆته‌وه.ده‌مه‌وێ(بولقامیش/كانی بی/ده‌شتی كاكی به‌كاكی كۆیه/لوتكه سهركهشوجوانهكهی باواجی/ڕه‌زه‌كانی بنار باواجی/ئه‌و دیو هه‌یبه‌ت سولتان/قه‌راغ زێ/كانی شه‌هیدان/رهوهزو توله رێگه‌كانی بناری كۆسره‌ت/سماقولی/هه‌ورێ…تد) ببینم.هه‌موو كهسوشوێنهكانی دیكه،كه ڕۆماننووس باسیكردوون.وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌م به خه‌یاڵ له‌به‌رچاوه.وه‌ك خوێنه‌رێك، ئه‌وساتانه‌م دێته به‌رچاو،كه دكتۆر هۆشه‌نگ،تیماری زامه‌كانی ئاسۆوزامداردهكات،له‌نێو ئه‌شكه‌وتێكدا.كاتێ ئه‌و ڕۆمانه‌م خوێنده‌وه،وه‌ك خوێنه‌رێك، خه‌یاڵ بردمیه‌وه ئه‌و ڕۆژگاره پیرۆزانه‌و له‌ته‌ك ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌دا،به‌خه‌یاڵ ده‌ژیام.ڕۆژگارێك هه‌موومان خۆزگه‌مان ده‌خواست ،پێشمهرگهبوونایه.ڕۆژگارێك پڕ له‌ترس،وه‌لێ پڕ له خۆڕاگری پێشمه‌رگه شیوعیه‌كان!ڕۆژگارێك،پڕ له تاریكیوستهم،وه‌لێ پڕ له‌مانای هاورێیهتیوپێشمهرگایهتیومرۆڤدۆستی.پڕ له بڕواوگیانی نهتهوهییو نیشتمانی.ڕۆژگارێك كهداستانێكه له خۆڕاگری.ئه‌گه‌رچی دڵنیاشم،هه‌موو ئه‌وپێشمه‌رگانه،ئێستا به‌رهه‌می ئه‌و ماندووبونه‌ی خۆیان ناخۆن.وه‌لێ خۆبهجوانی له یاده‌وه‌ری هه‌موو ئه‌و خوێنه‌رانه ده‌مێننه‌وه،كه ڕۆمانی(ڕاونراوه‌كان) ده‌خوێننه‌وه!چونكه ئه‌وه گرنگه كه‌مرۆڤ له‌دوای خۆی،ناوی به‌نه‌مری بمێنێته‌وه.ئاخر هه‌موو مرۆڤه‌كان،نهمرنابن.هه‌موومان ناتوانین له ڵاپه‌ره‌كانی مێژوودا،شوێنێك بۆخۆمان بگرین. به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌و ڵاپهرهیهی مێژوو،ڵاپه‌ره‌ی خهباتوقوربانیدانوتێكۆشان بێت.بۆیه ئه‌و كهسهیهتیانهی لهوڕۆمانهداباسكراون، ئه‌گه‌ر له پاداشتی خوێنوقوربانیدانوتێكۆشانیان لهبیركرابن،له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه،ئه‌وا خۆبهنهمری لههزرویادهوهری ههمووئهوخوێنهرانه ده‌مێننه‌وه،كه‌ئه‌و ڕۆمانه ده‌خوێننه‌وه.ڕۆمانی(ڕاونراوه‌كان)له‌بنه‌ڕه‌تدا،به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه،وه‌لێ وه‌رگێڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده،به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیانه‌ی جوان, وهریگێڕاوهتهسهر زمانی شیرینی كوردی،خوێنه‌ر نه‌ك هه‌ر هه‌ست ناكات،ڕۆمانێكی وه‌رگێڕدراو, له‌زمانێكی دیكه ده‌خوێنێته‌وه،بگره واهه‌ست ده‌كات ڕۆمانێك ده‌خوێنێته‌وه،كه به‌زمانی ڕه‌سه‌نی كوردی نووسراوه.كه‌بێگومان ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتوویی وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌كه‌یه،ته‌نانه‌ت لهچهمكوهاوواتای كوردیویهكێتی بابه‌تی نێوان وشهكانوڕستهكانیش.بێگومان ئه‌م ڕۆمانه،گه‌رچی ڕووادوێكی واقیعی ومێژووییوسیاسیمان بۆده‌گێڕێته‌وه،كهلهزهمهنوشوێنێكی دیاریكراو،ڕوویداوه.وه‌لێ نووسه‌ر به‌زمانێكی ئه‌ده‌بیانه‌ی هێنده جوان،ڕووداوه‌كانمان بۆ باسدهكات،كه سه‌رنجمان ڕابكێشێت،بۆ وشه به وشه‌ی ڕۆمانه‌كه،هه‌ر له‌سه‌رتاوه،تاكۆتایی.
sadiqrwandze@yahoo.com
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
تێبینی/ڕۆمانی ڕاونراوه‌كان له‌نووسینی(كیفاح حسن_ملازم كه‌ریم)وه‌ڕگێرانی(ڕابهررشید).
*ئه‌م بابه‌ته له ژماره(1038)ی ڕۆژنامه‌ی (ڕێگای كوردستان)ڕۆژی 26/6/2013بڵاوكراوه‌ته‌وه…….