داهێنان و یاخی بوون
جه‌سته‌مان له دۆخی ئارام گردندا ناگۆڕێت بۆ دۆخی بزاوتن و جوڵه، ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه ((هزرێكی نوێ)) به خانه‌كانی مێشكدا تێده‌په‌ڕێت بۆ ئه‌نجامدانی كارێك . بۆ نموونه كڕینی نانێك ، یان به‌شداری كردن له شۆڕشدا بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی ؟ . توێژینه‌وه گه‌لێك له مه‌ڕ ((مێشك)) ئه‌نجامدراوه بۆ چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنانی هزرو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان ، ئه‌نجامه‌كان وا ده‌رچوون كه هزری نوێ یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ((داهێنان)) له ئاسمانه‌وه له ڕێی وه‌حی ئیلاهیه‌وه ناهێنرێته خواره‌وه یان گردنێكی شه‌یتانی نییه ، یان له عه‌قڵی ناوه‌وه‌ی نه‌سته‌وه هه‌ڵ ناقوڵێت ، یان شێتیه‌ك نییه له عه‌قڵه‌وه ده‌رچێت . داهێنان بریتیه له ترۆپكی باڵایی عه‌قڵ و د‌رك كردن كه ئه‌و كاته‌ی نه‌ست ده‌گۆڕێت بۆ هۆشیاری ، خه‌یاڵ ده‌گۆڕێت بۆ حه‌قیقه‌ت . خانه‌كانی مێشك له توانایدا هه‌یه ((خه‌یاڵی)) ئه‌و شتانه بكات كه نیین ، له یاد كردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی منداڵیه‌وه هه‌ڵ ده‌قوڵێت و ده‌به‌سرێته‌وه به ئازاره‌كانی ئێستا‌و پرسه‌كانی پاشه‌ڕۆژه‌وه . كرداری داهێنان له مێشكدا پشت به‌م ((گرێدانه)) ده‌به‌ستێت له نێوان كات و شوێن . له نێوان خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌ت ، یان له نێوان ڕۆح و هه‌ست . داهێنان هه‌ڵده‌ستێت به خه‌یاڵ و یادكردنه‌وه ، به‌ستنه‌وه‌ی نێوان ئه‌و شتانه‌ی كه پێكه‌وه په‌یوه‌ست نیین ، له توانایدا هه‌یه ئه‌و په‌رژینه دروست كراوانه بسڕێته‌وه كه له نێوان زه‌وی وئاسماندا هه‌یه ، ژیان و مردن ، ڕۆح و جه‌سته ، خوا‌و شه‌یتان ، نێر‌و مێ ، زانست و هونه‌ر، گه‌نج و منداڵ ، به ساڵاچوو پیره‌كان و ئه‌وانیتر . بیرۆكه‌ی یاخی بوون به خه‌یاڵێكی سانای سروشتی تێده‌په‌ڕێت ، منداڵه كچ و كوڕه‌كان ئه‌زموونی ده‌كه‌ن ، وه‌كو چۆن به هه‌وا نه‌فه‌س ده‌ده‌ن و تیشكی خۆر ده‌بینن . به‌ڵام سیسته‌می په‌روه‌رده به‌شداره دژ به سروشتی زگماكی ، ووشه‌ی یاخی بوون له خه‌یاڵدا ده‌به‌ستێته‌وه به ئه‌شكه‌نجه‌و سوتاندن له نێو ئاگردا . نه‌ك به‌و چێژه‌ی كه له مه‌عریفه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێت . چیرۆكی گوناحه‌كه‌ی حه‌وا له لای منداڵان ده‌پارێزێت كه چۆن له خودا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌ری مه‌عریفه ده‌كاته‌وه . له ته‌مه‌نی ده ساڵاندا مفكره((تێنووسینه)) نهێنیه‌كه‌م له ترسی ئاگردا شارده‌وه، نامه‌یه‌كم تێیدا نوسیبوو بۆ خودا و داوام لێ‌كرد بوو لایه‌نگری براكه‌م نه‌كات ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وی به كوڕ دروست كردوه‌و منیشی به كچ دروست كردووه . براكه‌م هه‌میشه دوو به‌رابه‌ر جه‌ژنانه‌ی قروشی به نسیب ده‌بوو ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌میشه له قوتابخانه ده‌ر نه‌ده‌چوو ، منیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی به نمره‌ی به‌رز ده‌ر ده‌چووم هه‌میشه به‌شم دووبه‌رابه‌ر گسكدان و پاك كردنه‌وه‌ی ئاو ده‌سه‌كه بوو . كهڕهتێكیان مامۆستای ئایین به ڕاسته له په‌نجه‌ی دهسهكانمیدا گوتی ئه‌وه‌ی نامه بۆ خودا بنوسێت له ئاگری جههنمدا ده‌سوتێنرێت . حه‌فتا ساڵ تێپه‌ڕی و بێ ئه‌وه‌ی بزانم ، هه‌روه‌ها كاتیش وێرانه ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی كه چاوم ئه‌بڵه‌ق ده‌بیت كه چی هه‌ر نییم . تا ئێستاش ئه‌وه‌ی له تێنووسی سه‌رده‌می منداڵیم نووسیومه بڵاوم نه‌كردۆته‌وه ، نه‌ك له ترسی ئاگر ، چونكه باوك و دایكم له ترس ئازادیان كردم و توانیم ڕووبه‌ڕووی جیهان ببمه‌وه به ڕوخسارێكی شۆراوو بێ مكیاژو حیجابه‌وه . به‌ڵام تێنووسه‌كه‌ی منداڵیم تا ئه‌مڕۆ له ته‌قینه‌وه‌ی نه‌وه‌وی و زه‌ڕه ترسناك تره . توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه عه‌قڵی منداڵان((پێش ئه‌وه‌ی ملیان كه‌چ پێ بكرێت بۆ یاساكان له ماڵ و قوتابخانه)) پتر داهێنه‌رانه‌یه له عه‌قڵی باوكان . له هه‌ندێك وڵاتانی جیهان هه‌وڵێكی نوێ ده‌ستی پێكردووه كه مافی هه‌ڵبژاردن له ساڵی ده‌یه‌مه‌وه ببه‌خشرێته منداڵان . له سه‌ره‌تای یونایری 1993 خوێندنی زانستی داهێنان و یاخی بوون له زانكۆی دیوك له شاری دیرهام له ویلایه‌تی نورس كارولینا له ئه‌مریكای باكور ده‌ستی پێ كرد . من ده‌هه‌ژام ئه‌و كاته‌ی ده‌مبیست خوێندكارانی كچ و كوڕ بانگیان ده‌كردم به ((پرۆفیسۆر ساداوی)) ئه‌و ناوه به كه‌سێكی تر تێده‌گه‌یشتم ، زاكیره‌م كۆ ده‌كرده‌وه‌و دووباره ڕێكم ده‌خسته‌وه دركم به‌وه ده‌كرد من له كوێم . به بیرمدا دێته‌وه حكومه‌تی میسر پاسه‌وانی چه‌كداری سه‌پاند بوو به سه‌ر ماڵه‌كه‌مدا له جیزه‌و((بودی جارد)) بۆ پاراستنی ژیانم كه مه‌ترسی كوشتنم له سه‌ر بوو به هۆی چیرۆكێكی كورته‌وه كه له خه‌یاڵه‌وه نوسی بووم . ئه‌و كات میسر له دۆخێك‌دا ده‌ژیا ناویان لێ نابوو سه‌رده‌می ((ارهاب)) شتێكی ته‌مومژاوی بوو وه‌كو ئاگری ئه‌و دنیا ، هه‌واڵ گه‌لێك تێده‌په‌ڕین له سه‌ر لیسته‌كانی تیرۆر و مردنی بیرمه‌ندان و ئه‌دیبه‌كان . ناوی خۆمم نه‌بینیه‌وه وه‌كو(( بیرمه‌ندێك یان ئه‌دیبێك)) ته‌نها له لیستی مردن‌دا نه‌بێت . دواجار ده‌ستم كرد به وانه گوتنه‌وه‌ی زانستێكی نوێ ناوم لێنا ((داهێنان و یاخی بوون)) . زانگۆ گه‌لێك له ده‌ره‌وه‌ی میسر بانگ هێشتیان كردم بۆ وانه ووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی خوێندنی باڵا له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا ، هه‌ندێك جاریش تاسه‌ی میسر پاڵم پێوه ده‌نێت و ده‌گه‌ڕێمه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ش ده‌كه‌م ، من به سروشت خۆشم له پیشه‌ی وانه ووتنه‌وه نایه‌ت ، له یه‌كه‌م پێگه‌یشتنم له گه‌ڵ خوێندكارانی كچ و كوڕ پێیان ده‌ڵێم : ـ ناتوانرێت داهێنان و یاخی بوون بوترێته‌وه ، من هیچم نییه ته‌نها هه‌وڵێك نه‌بێت بۆ كه‌مێك ئازاد كردنتان له ئه‌وه‌ی كه مامۆستایان له عهقڵتاندا جێگیری كردووه . گوێیان ده‌نگێكی نوێ ده‌بیستێت ، سه‌ریان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ ڕوخسارێكی به خۆر سوتاو و ، سه‌رێك به ڕه‌نگی ترۆپكی به‌فر ، ڕه‌ونه‌قێك له سه‌ره‌خۆ ده‌كشێت بۆ چاوانیان وه‌كو تیشكی خۆر ئاوا‌و ڕا ڕاو دو دڵ . هاتوون بۆ زانكۆ بڕوانامه به ده‌ست بێنن و دواجاریش په‌یوه‌ندی بكه‌ن به كۆیله‌كانی كار له بازاڕ . له ژێر پهراسویاندا ئازار‌و بێزاریان هه‌ڵگردووه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه هیوایان له وه‌رزدا وون بووه . پێیان ده‌ڵێم سیسته‌می په‌روه‌رده كه له سه‌ر بنه‌مای دوالیزم و دوانه‌یی و دژایه‌تی به‌نده ، بنه‌ماكانی په‌روه‌رده له سه‌ر ده‌می كۆیلایه‌تیه‌وه نه‌گۆڕاوه ، ته‌نها بواریداوه به پتر كردنی چڵێسی و زه‌وت كردنی مافی ئه‌وانیتر ، هه‌روه‌ها كه‌ڵه‌كه كردنی قازانج له بازاڕداو ، گه‌شه‌پێدانی چه‌كی داگیر كردن و وێران كردنی گشتی . خوێندكارێك ده‌پرسێت ئایا سیسته‌می په‌روه‌رده له ئه‌مریكا جێوازه له گه‌ڵ میسردا ، خوێندكارێكی كچ وڵام ده‌داته‌وه : ـ سیسته‌می په‌روه‌رده له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جێوازه ، به‌ڵام بنه‌ماكان یه‌كن ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بواری زانستی گه‌ردوندا پێشكهوتوین ، تا ئێستاش بڕوامان به(( تیۆری خه‌لقه)) كه له په‌رتوكی پیرۆزدا هاتووه . پێكه‌نینێكی شاراوه‌ت ده‌بینی ، خوێندكاره‌كه ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت : ــ من به ته‌واوی له‌م بیرۆكه‌یه‌ی لاهوتیهته ئازاد بووم و هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ عه‌قڵم . خوێندكاره كچه‌كه به‌ر په‌رچی ده‌داته‌وه: ـ به‌ڵام عه‌قڵت هێشتا نێرانه‌یه ، داگیر كردنهكانیشت ژنانه‌یه ؟ . له پۆلدا پێكه‌نینێكی نزم ده‌بینی ، ڕوخساری خوێندكاره كوڕه‌كه سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و به بێ ده‌نگی داده‌نیشێت و تا دوا هه‌ست . به‌ته‌واوی ئازادی دیالكتیك و گفتوگۆ له باره ، پتر له من قسه ده‌كه‌ن ((ڕێگایه‌كی باشتره بۆ په‌روه‌رده)) تێده‌كۆشم بۆ وروژاندنی خه‌یاڵیان به پرسیارێك : ـ ئایا سه‌رمایه‌داری باوكایه‌تی له پاشه‌ڕۆژدا له ناو ده‌چێت وه‌كو دایناسۆره‌كان ؟ دنیا چۆن ده‌بێت به بێ ئایین ؟
نوال السعداوی ــ الحوار المتمدن ـــ ژماره((4107)) له 29/ 5/ 2013