ئه‌وه‌ی له مسر ڕوویدا … عه‌زیز ڕه‌ئووف
ئه‌وه‌ی له مسر ڕویدا زیاد له خوێندنه‌وه‌یه‌ك و زیاد له تهفسیرێكی ده‌وێت. دواجار خۆپیشاندانی ملیۆنی له مسر كه ئامانجیان لابردنی محه‌مه‌د مورسی بوو له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵه‌كانیان سه‌ری گرت و وایكرد كه سوپا ته‌داخول بكات و سه‌رئه‌نجام سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی مسر له‌ژێر فشاری جه‌ماوه‌ر و سوپادا كورسی سه‌رۆك كۆماری جێهێشت. وه‌ك چۆن خۆپیشاندانی ملیۆنی له 11ی شوباتی 2011 توانی حوسنی موباره‌ك له‌سه‌ر كار لابدات، ئاواش خۆپیشاندانی ملیۆنی توانی له 3ی ته‌مووزی دوو ساڵ دوای ئه‌و شۆڕشه، توانی هه‌ر به‌ده‌ست و جوهد و پشودرێژی خۆی سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراویش له‌سه‌ر كار لاببات.
ئه‌وه‌ی له مسر ڕووده‌دات ده‌ركه‌وته‌یه‌كی نوێیه له ناوچه‌كه‌دا. هێشتا خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریر بۆ لابردنی حوسنی موباره‌ك نه‌گه‌ڕابوونه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان، نوسه‌ری به‌ناوبانگی مسری نه‌وال ئه‌لسه‌عداوی وتی: ئه‌گه‌ری دزینی شۆڕش له‌ئارادایه. دزینی شۆڕش و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی بێلایه‌ن له هه‌ر وڵاتێكدا و دواجار گروپێكی ئاینی یان ئایدۆلۆژی ده‌ست به‌سه‌ر به‌رهه‌می شۆڕشدا بگرێت، خه‌سڵه‌تێكی دیاری زۆرێك له ناڕه‌زایی و شۆڕشه‌كانی ناوچه‌كه و گه‌لانه. لێنه‌گه‌ڕان به‌وه‌ی شۆڕش خۆی بێت و داخوازییه‌كانی شۆڕش له گروپێكی دیاریكراودا قه‌تیس نه‌كرێت، ده‌ركه‌وته‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی مسر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه دواجار شۆڕشگێڕان هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی داوایان كرد، ئه‌وه‌ی خه‌باتیان بۆ كرد ئه‌وه نه‌بوو كه بینیان، ده‌رئه‌نجام جارێكی تر خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و دۆخه ده‌خولقێت كه ده‌یبینین.
خه‌سڵه‌تێكی گرنگی گه‌لی مسر ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه لهشۆڕشدایه و ماندوو نابێت له لابردنی سه‌رۆكه‌كانی. له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵدا توانی دوو سه‌رۆك له‌سه‌ر كار لاببات، دوو سه‌رۆك له‌دوو دیدی جیا له دوو دنیابینی جیا‌و ئایدۆلۆژیای جیاوه. به‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ چركه‌ساتێكیش شانۆی سیاسی و شه‌قامی پڕ له خه‌ڵك له مسر چۆڵ نه‌بووه و لێوانلێوه له هوتاف و دروشمی جیاواز و گروپ و هێزی جیاواز. ئه‌مه‌ش ئه‌و نهفهسدرێژییه ده‌سه‌لمێنێت بۆ خه‌ڵكی مسر و بۆ ئه‌و گه‌له‌ی كه به‌رده‌وام له شۆڕشدایه.
سانا نیه بزانین ڕووداوه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن له مسردا. جارێ سوپا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌رۆكی دیاری كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مسر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی. ئه‌مه‌ش تاسه‌ر نییه و وه‌ك مه‌روان به‌شاره ده‌ڵێت هیچ گره‌نتی نیه كه مسر بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می موباره‌ك و پاشماوه‌كانی موباره‌ك ئۆفیسه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و جارێكی تر مه‌یدانی ته‌حریر پڕبێته‌وه له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه داخوازی لابردنی موباره‌كیان ده‌كرد، كه‌چی ده‌بێت داوای لابردنی عه‌قڵیه‌ت و پاشماوه‌ی موباره‌ك بكه‌ن.
چی بكرێت له مسردا؟ تاكه ڕێگه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ته‌واو ناله‌باره چونكه هێشتا مه‌ره‌كه‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له مسر وشك نه‌بۆته‌وه و ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنیش بكرێت هیچ گره‌نتیه‌ك نیه كه هه‌ر مورسی یان ئیخوانه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه. ئه‌گه‌ر به هه‌رچۆنێك بێت ئیخوانه‌كان له هه‌ڵبژاردن به‌شدارییان نه‌كرد، ده‌ركه‌وته‌یه‌كی تر ده‌بینین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پاشماوه‌كانی موباره‌ك و به‌رپرسه تێوه‌گلاو له خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست و مسر بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخی پێش‌و، دۆخی سه‌رده‌می موباره‌ك. كه‌واته به هه‌ر پێوه‌رێك وه‌ریبگرین، شۆڕش له مسر هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاكه ڕێگه بۆ مسرییهكان وه‌ك مه‌روان به‌شاره ده‌ڵێت دۆخێكه بۆ لێكتێگه‌یشتن و ڕێكه‌وتنی سه‌رجه‌م كروپ و لایه‌نه‌كان چونكه تاكه ده‌ركه‌وته‌یه‌ك بۆ هه‌ر وڵاتێكی تر ببێت بۆ ئێستای مسر نابێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن دۆخی پڕ له ململانێ له مسردا یه‌كلایی نه‌كاته‌وه.
من ده‌زانم زۆر قورسه بۆ لایه‌نگرانی سه‌رۆكێكی تازه هه‌ڵبژێردراو كه به‌چاوی خۆیان ببینن كه سوپا له‌سه‌ر كورسی كۆشكی كۆماری سه‌ركرده‌كه‌یان دێنێته خواره‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه مورسی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردنی مسردا، هه‌وڵه‌كانی مسر زیاتر له بهئاینكردنهوهی مسردا خۆی ده‌بینیه‌وه، به‌كوردییه‌كه‌ی لای خۆمان بیری وردی ده‌ویست، كه‌چی ئه‌و به‌نوێژ و تاعه‌تی ده‌كرد.
Azizrauf75@yahoo.com