Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
نەوشیروان مستەفا و  ئەو (هەوایەى ) کە لە ڕابردوەوە دێت

نەوشیروان مستەفا و ئەو (هەوایەى ) کە لە ڕابردوەوە دێت

Closed

 

 

 

 

 ئەم ناونیشانە کە لە دیکۆمێنتاریەکەى نەوشیروان مستەفادا بڵاو بوەتەوە(لاپەڕە 42 ) بۆ پۆلێن کردنى ئەو کەسانە دێت کە چونەتە هەندەران ئەگەر ڕاى تایبەتى و خوێندنەوەى خۆى بێت ئەوا دەکرێت خوێندنەوە بۆ ڕووەکانى تر و مەبەستەکانى ترى نەوشیروان مستەفا بکەین …کە دەتوانرێت وێناندنى ئەم دێڕە بکەینە چەند دیوو و چەند وێنەیەک کە دەکاتە ئەوەى ئەقڵى سیاسى کوردى نەیتوانیوە کار لەسەر ڕابردوو و مێژوو بکات وەک ئەوەى هەیە و ئەزموون لە شکست و سەرکەوتنەکانى مێژوو وەرگرێت بە پێچەوانەوە بەردەوام مێژوو ڕۆڵیکى سەرەکى و کاریگەرى بینیوە لە هاوکێشەکان و گۆڕانکارییەکانى ئێستادا وە کارئەکتەرێکى سەرەکى بووە لە یارییەکاندا کە دواجار بە شکستى ئەقڵى مۆدیرن و تازەگەرى کەوتوەتەوە و نەتوانراوە کار بکرێت بۆ داماڵین لەو عەقڵە کۆنەى کە هەڵگرى خێڵگەرایى و کۆمەڵگاى مێگەلیە ، ئەمەش لە ئێستادا بە شێوەیەکى سەرەکى خۆى نمایش دەکات کە ڕۆڵى (ئەو هەوایەى کە لە ڕابردوە دێت) ڕۆڵێکى پلە یەک و نێگەتیڤە وەک ئەوەى ئێستا لە پرسى دەستوردا دەردەکەوێت چونکە ئەو دەنگ و دەسەڵات و گوتارانەى کە ئێستە ڕابەرایەتى کۆى دەسەڵاتى ئەمڕۆ دەکات بەشێکى دانەبڕاوى ئەو مێژوو هەوایەیە کە لە ڕابردوەوە دێت کە دەکاتە ئەوەى بڵێن ئەگەر بە پێ ى دروشمە زەبەلاحەکانى حیزبە  دیموکراتەکان بێت ئەوا هەموو هێزەکان لە خاڵیکدا کۆدەبنەوە کە ئەویش گۆڕان و مۆدێرنە و دیموکراتەیەت و وە دورکەوتنەوەیە لە بیرى دیکتاتۆرى و فاشیەت و بنەماڵەیى کە بە پێ ى پێوەرى دروشمەکانیان بوایە دەبوو ئێستە پێویستى بە سینارێو و بڕیارەکانى ئەو دیوو کەوالیس نەبوایە بە هەردوو لایەنەوە (دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ) ەوە بچونایەتە سەر هێڵى داواکارى شەقام و دەنگى هاوڵاتى و میدیا ئازادەکانەوە و بە کۆ دەنگى بڕیار بدرایە کە سستمى سەرۆکایەتى بگۆڕایە بە پەرلەمانى و کار بۆ چالاکترکردنى میکانیزمى ململانێکان بکرایە وەک دیاردەیەکى تەندروست تا ببێتە بنەمایەک بۆ دەستاودەستکردنى دەسەڵات و ئەکتیڤ کردنى سندوقەکانى دەنگدان و کردنى بەسەنتەرى بڕیار بە پێچەوانەوە هەموو ئەم پێوەر و دروشمانە جۆرە کۆمیدیایەک  و گاڵتەجاڕییەکە  هەموومان لە ماناکانى تێدەگەین و بە ناچارى پەیوەستن پێوەى بەم پێیە  دەکەوینە خانەى گەڕانەوە بۆ مێژوو و (ئەو هەوایەى کە لە ڕابردوەوە دێت) بە دیوێکى تردا ئەکاتە ئەوەى کە هێزەکان بە تایبەت (پارتى و یەکێتى ) کە ئێستە لە دەسەڵاتن ناتوانرێت وەک ئەو هێزانە ببینرێت کە لە ئێستادا دەژین و مێژوو تەنها وەک ڕەگێک و ئەزموون دەور ببینێت بە پێچەوانەوە هێزەکان ناتوانن هەزمى دەستاو دەستکردن و سستمێکى سەردەمیانە بکەن و و سستمێکى پەرلەمانى دروست بکرێت کە دەکاتە ئەوەى ئەو هەوایەى کە لە ڕابردوەوە دێت کار لەسەر پرسى دەسەڵات دەکات وەک دەسەڵاتى پشتاو پشت و حوکمى بنەماڵەیى و ناوچەیى و خێڵەکى .. خۆ ئەگەر ئەو هەوایەى کەلە ڕابردوەوە دێت نەبێتە بەشێک لە دروستکردنى ئێستایەکى تەندروست ئەوا کت و مت دەتوانرێت وەک پێوەر بۆ کۆى دەسەڵاتى گشتى هەرێم سەیر بکرێت کە دەرئەنجام دەبێت هۆى بەریککەوتنى نێوان هەواى پێچەوانەى ئێستاو ئەو هەوایەى کە هى ڕابردوە ئەم بەریەککەوتنەش ناچێتە خانەى تەندروستبوون و گونجاندى هەواکان  لەگەڵ گۆڕانکاریەکان و هاوکێشەکاندا…. هەواکانى ڕابردوو ببێتە هۆیەک وەک ئەزموون بۆ گۆڕانکارى و داهێنانە نوێیەکان و بەرهەمهێنانى دەسەڵاتێکى تەندروست و کۆمەڵگایەکى پڕ بزاوت و جۆڵەکان بۆ بەدەست هێنانى باشترین ئێستا لە سایەى گونجاندنى هەواکانى ڕابردوو هەواکانى ئێستاوە تا داهاتوو گۆڕانە میکانیکیەکانى کۆمەڵگا ڕێک بخات و بزاوت و جوڵەیەکى تەندروستمان دەست بکەوێت .

 

بەختیار شارەزورى
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.