Skip to Content

Friday, May 3rd, 2024
ئەشهەدو  … پشكۆ ناكام

ئەشهەدو … پشكۆ ناكام

Closed
by July 14, 2013 گشتی

 

 

 

 

ئەو (پارتی)یە داماوە چاک لێی قەوماوە، لە ساڵان و مانگان قسەیەکی راستی کردوە، ئەو عالەمە لەخۆڕایی بەرپەرچی ئەدەنەوە، ئەوەتا  وتەبێژی پارتی ئەڵێ: راگەیاندنەکانی گۆڕان موخابەراتیانە کاردەکەن، ئەگەر بەشێوازێکی تر بڵێین، مەبەستی ئەوەیە راگەیاندنی گۆڕان بەگیانی موخابەراتی کارئەکەن، ئەمەش راستە و کەس نیە نکۆڵی لێ بکات، چونکە گۆڕان هەر لە (31/ ئاب)ەوە کە سوپای بەعسی هێنایە هەولێر و خۆشیان لەدواوە هاواریان ئەکرد: بۆ پێشەوە پێشمان کەوە… کوردستان یان نەما، ئیتر هەر لەو رۆژەوە، گۆڕان بەئاشکرا دەستی لەگەڵ موخابەراتی عێراق تێکەڵ کرد و وەک دیارییەکی بچوک بە فەرماندەکانی بەعس، لە (سەلاحەدین) دەیان کەسی موعارەزەی تەسلیم کردن، کە زۆربەیان سەر بە حیزب و کوتلە عەرەبییەکانی عێراق بون.

بەمەش “گۆڕان” باڵانسێکی سیاسی داهێنا بەوەی لە شەستەکانا بەزۆریی هەر کوردە موعارەزەکانی رۆژهەڵاتی تەسلیم بە “شا” ئەکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان موعارەزەی عەرەبی تەسلیم بە (بەغدا) کردەوە بۆئەوەی بیسەلمێنێ کە کورد و عەرەب بران و لە تەسلیم کردنەوەیان هیچ جیاوازییەک نییە!

جگەلەوەش ئەڵێن لە گردەکە پێنج ژور تەرخان کراوە بۆ (میت)ی تورکی بەناوی هاوکاری یان بنکەی (لۆجستیک)یەوە! جا ئیتر ئەمە موخابەرات بونی گۆڕان نەبێت، چی ناوئەنرێ؟ ئەو قسەبێژە چاک بۆی چوە، دیارە ئاگاداری مێژوی گۆڕانە، هەر لە شەستەکانەوە تا داتەپینی 75 و پاشان ئیسراحەتێک و دواتر سەرلەنوێ کارکردنی موخابەراتیانە.

هەرئەو برادەرە ئەڵێ: لایەنێکی (نادیار) لەپشت گۆڕانەوەیە! دورنیە وابێت… ئەگینا چۆن گۆڕان بەو تەمەنە کەمەی توانی ئەو هەمو دەنگە بێنێ! ئەگەر لایەنێکی (نادیار) لەپشتیەوە نەبێ، چونکە ئەوترێت ئەو لایەنە (نادیار)ە بەسەدان کەسی ناردوە بۆ دەنگدان بە لیستەکەی گۆڕان و زۆربەیان (هەویە)ی هەرێمیان بۆ دەرهێنراوە، بەڵام پێم سەیرە تائیستا ئەو لایەنە (نادیارە) کەشف نەکراوە، چۆن گۆڕان توانیویەتی بیشارێتەوە لەو هەمو هێزە ئەمنیانەی هەرێم، لە ناوچەی زەرد: ئاسایش، زێرەڤانی، هێزی بارزان، پۆلیس، هێزی وەزارەتی ناوخۆ، پاراستن، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوایەتی، موخبیرە خۆبەخشەکان و …هتد، لە ناوچەی سەوز: دژە تیرۆر، ئاسایش، پۆلیس، فەرماندەیی، زانیاری، سکرتاریەت، کوڕە باشەکانی وەختی پێویست و …هتد، ئیتر چۆن گۆڕان ئەتوانێ ئەو لایەنە (نادیارە) بشارێتەوە. خۆ ناشتوانێت لە (دارستان)دا ئەو لایەنە خۆی حەشار بدات، چونکە (پۆلیس)ی (دارستان)مان هەیە!

خۆشبەختانە ئێستا (پارتی و مالیکی) برای یەکن! ئەتوانێ ئەو (F16)انەی بڕیاروابو کوردستانی پێ وێران بکەن، بیخەنە کار بۆ دۆزینەوەی ئەو لایەنە (نادیار)ە، ئەگەر نەدۆزرایەوە، ئەکرێ سود لە تەیارەی (ئەواکس – Awax)ی ئەمەریکی وەربگیرێ، چونکە رادارەکانی ئەو لایەنە (نادیارە) کەشفی ناکا.

رێگایەکی تر ئەوەیە لە (شیرین)ی نەوتەکە 500 ملیۆن دۆلار دانێن بۆ خۆتەسلیم کردنەوەی ئەو لایەنە (نادیارە) و ناوی بنێن (پاقلاوەی نادیار)!

ئەشهەدو ئەو وتەبێژە هەرچییەکی وتوە: راستە، بەڵام بە ئەم دیو و ئەودیوکردن.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.