له په‌راوێزی دیدارێكدا … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
زۆر ده‌مێك بوو حه‌زم ده‌كرد دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌م،چونكه ته‌مه‌نێكی زۆری به‌سه‌ر بردبوو له بواره‌كه‌ی خۆیدا،به‌ڵام كه سه‌رنجم ده‌دا وه‌كو پێویست ئاوڕی ڵا نه‌درابووه‌وه…خۆم ده‌مناسی به‌ڵام به دواندن نا،بۆیه رۆژێك به ئاكۆی هاوڕێم وت كه پێمن بناسێنێت تا منیش له‌گه‌ڵیدا كاتێك دیاری بكه‌م و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌م…ئه‌وه بوو هه‌ر ئه‌و رۆژه بۆ ئێواره‌كه‌ی پێی ناساندم و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی دیاری كرد بۆ دیداره‌كه.منیش لای خۆمه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیارم ئاماده كرد.ئه‌و رۆژه كامێرایهكیشم له‌گه‌ڵ خۆمدا برد لهگهڵریكۆردهرێكی بچووك.كه گه‌یشتمه جێگا دیاری كراوه‌كه دوای چه‌ند خوله‌كێك به روویه‌كی خۆشه‌وه په‌یدا بوو.. ورده ورده گه‌یشته لام و ئێواره باشی لێكردم ..دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێكه‌وه دانیشتین دوای چه‌ند وته‌یه‌ك ویستم پرسیاره‌كانی ئاراسته بكه‌م..به‌ڵام ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست پێ بكه‌م به پرسیاره‌كان ،به نه‌رمه پێكه‌نینێكه‌وه وتی با جارێ له پێشدا ئه‌و خه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و بینیم بۆت بگێڕمه‌وه ..ئه‌وسا ده‌ست به پرسیاره‌كانت بكه..منیش زۆر تامه‌زرۆی ئه‌و دیداره بووم ،وتم فه‌رموو..ئیتر ئه‌ویش كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی..وتی:(ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا مردبووم،به‌ڵام هه‌ر ئاگام له خۆم بوو كه چی ده‌كرا…دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی مردنم بڵاوبوه‌وه نزیكه‌ی په‌نجا لافیته‌ی پرسه‌م بۆ نوسرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه لێیان نه‌ده‌پرسیم و ناردیان بۆ ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه پرسهكهمی ڵا داده‌نرا و چه‌ند شوێنێكی تری ناو شار،بێ ئه‌وه‌ی هیچ له كه‌س و كاره‌كانم ئاگاداربن گشت ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌واڵی كۆچی له ناكاوی منیان بڵاوكرده‌وه ،كه بریشیانم بۆ گۆڕستان كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی زۆر به‌دوامه‌وه بوون كه زۆریان هه‌ر ناویان بیستبووم .پرسهكهشمزۆر قه‌ره‌باڵغ بوو،چه‌ند دانیشتبوون هێنده‌ش به پێوه بوون..ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ش گشت رۆژنامه‌كان باسی ژیان و به‌رهه‌ماكانی منیان ده‌كرد.دوای ئه‌وه هه‌ر به زوویی شه‌قامێكیان به‌ناوی منه‌وه ناونا !دوای ئه‌وه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وزه له‌نا دابوو كه ڤیستیڤاڵێك به‌ناوی منه‌وه ساز بكه‌ن و له‌وێدا خه‌ڵاتی رێزلێنان بدرێت به منی مردوو..منیشههر له خه‌وه‌كه‌مدا ئاگام له‌م هه‌موو روداوانه بوو.خۆم پی نه‌گیراو هاوارم كرد ئیتر خێزانه‌كه‌م به‌ده‌م هاوارهكهمهوه به ئاگا هات و ده‌ستی برد بۆ چراكه دایگیرسان و بانگی كردم:پیاوه‌كه ئه‌و هاوار هاواره‌ت له چی یه؟
منیش دوای قاقایه‌كی زۆر وتم ژنه‌كه به‌خوا باش بوو به راستی نه‌بوو ،خه‌و بوو ..من شتی وام له دوای مردن بۆ چی یه؟
ئیتر رووی كرده من و چه‌ند فرمێسكێكی گه‌ش له‌سه‌ر رووه چرچهكهی وه‌ستا بوون نه زیادیان ده‌كرد نه هێزیشیان تێدا مابوو بێنه خواره‌وه ..بۆیه ده‌ستی برد بۆ گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌ی و ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی ده‌رهێنا و فرمێسكی چاوه‌كانی پێ سڕی.
رووی كرده من و وتی:وابزانم گێڕانه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌م كاتێكی زۆری خایاند..بۆچی چاوپێكه‌وتنه‌كه نه خه‌ینه كاتێكی تر و ئه‌مجاره‌یان ئه‌م خه‌وه‌ی من له ناونیشانی(خۆزگه وه‌كو ئه‌م خه‌وه‌نه دهڕوانر نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و داهێنه‌ران) خهوهكهمت بڵاو بكردایه‌وه ..منیش ناچار بووم چونكه كاتێكی وامان به ده‌سته‌وه نه‌ما بوو حه‌زیشم نه‌ده‌كرد به ناته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجام بده‌م..له كۆتاییدا ته‌ماشایه‌كی كردم و وتی بیرت نه چێت خه‌وه‌كه‌م چۆن بۆ گێڕایته‌وه ئاوا بینووسه‌ره‌وه و بڵاوی بكه‌ره‌وه……… 1/4/2007