
دیـــــاری ….. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
هه‌ر كه نمره‌ی كۆتایی ساڵمان وه‌رگرت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا به دڵخۆشی یه‌وه وه‌ستا بووین ،مامۆستا تاڤگه پیرۆزبایی لێكردین و سه‌ر و دیاریشی پێشكه‌ش كردین …….كه گه‌یشتمه ماڵه‌وه زه‌رفه‌كه‌م هه‌ڵپچڕی و ته‌ماشام كرد چه‌ند كتێبێكی تێدایه كه له هه‌ر هه‌موویان نووسرابوو (پێشكه‌ش بێت به (رۆزا )ی گوڵ منیش له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یان زیاتر دڵخۆش ده‌بووم ،كه دایه و بابه نمره‌كان و دیاری یه‌كه‌یان بینی هه‌ریه‌كه‌یان به جیا ئه‌ملا و لای ماچ كردم و پیرۆزبایی یان لێكردم ،منیش دوای ئه‌وه‌ی كه سوپاسم كردن به‌ڵێنم پێدان كه له پۆله نوێ كهشمدا به هه‌مان شێوه چالاك و زیره‌ك بم ،ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڵێنی دیاری یه‌كیان پێدام كه بۆم بكڕن……منیش وتم خۆزگه دیاری یه‌كانی ئێوه‌ش وه‌كو دیاری یه‌كه‌ی مامۆستا تاڤگه ده‌بوو……..