هه‌یكه‌ل … به‌هزاد حه‌وێزی
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه چه‌ندین مانای هه‌یه له‌وانه: هه‌یكه‌ل ئاماژه به نووسه‌رورۆژنامه‌نووسی ناوداری میسری محه‌مه‌د حه‌سه‌نین هه‌یكه‌ل ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌و خانوووبینایانه‌ی هێشتا ته‌وانه‌كراون و نیوه‌چڵ ماونه‌ته‌وه ده‌ووترێ هه‌یكه‌ل، به‌ڵام مه‌به‌ستی من لێره‌دا هیچ یه‌ك له‌مانه‌و ئه‌وانی دیكه نییه، به‌ڵكه مه‌به‌ستم رێك ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه به هه‌یكه‌ل و له روواڵه‌تدا زۆر به نه‌زاكه‌ت و حورمه‌ت و شه‌خسیه‌ت خۆنیشان ده‌ده‌ن، كه‌چی له‌ناوه‌ڕۆكدا پووچن و بێ هیچ بنه‌مایه‌كی كه‌سێتین، ئه‌وانه ته‌نیا به خۆده‌رخستن و مه‌راییكردن و به‌رژه‌وه‌ندخوازی خۆیاندا، ده‌گوزه‌رێن وده‌له‌وه‌رێن و ده‌ژین.
له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی شێواووئاڵۆزو تێكچووی ئێمه‌دا، كه هه‌موو شتێك بۆته كاڵاونرخی بۆ دانراوه وه‌ك بازاڕ، كه به‌هاوعورف و مۆراڵ روو له داكشانه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی روویان له ورگ و تێربوون و مشه‌خۆریه‌و بێئاگانه له كرۆكی نه‌ریت و به‌ها مرۆیی و به‌نرخه‌كان، ئیدی ئه‌و نموونه كه‌سایه‌تییه‌كانیش ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن ته‌نیا هه‌یكه‌لێكی جوان و رێك و پۆشته‌ن، بۆنداروسووروسپی و قه‌ڵه‌ووتێر، به‌ڵام بێ شوناسی كه‌سێتی و بێ بنه‌مای راستودروستی كه‌سایه‌تی بونیاتنه‌ر.
دیاره ئه‌وه‌یشی به‌رپرسه له‌و ئافاته ته‌نیا یه‌ك یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یا سیاسی نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك كه‌متازۆر به‌رپرسن له‌و كاره‌ساته، له‌وانه‌ش: خێزان، قوتابخانه، ده‌وروربه‌ر، كۆمه‌ڵه‌وگرووپه مه‌ده‌نییه‌كان، پارت وحزبه سیاسیه‌كان،..تد.
داموده‌زگاكانی نێو كۆمه‌ڵگه به‌گشتی كاری په‌روه‌رده‌یی و هۆشیارییان له‌ئه‌ستۆدایه، به‌ڵام داخوا ئه‌و ستراكچه‌ره هزری و ئه‌قڵانیه بوونی هه‌بووه‌وهه‌یه، ئایا ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست داین، ئایا توێژی ده‌سته‌بژێر چ بوونێكی ئاوای هه‌یه رۆڵێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری هه‌بێ، ئه‌ی میدیاوراگه‌یاندن به‌قه‌د ئه‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌نه بتوانن كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكه‌نه‌وه‌وتاك بخه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پرسیاره‌وه؟؟.
ئه‌مانه‌و گه‌لێك پرس‌وڕای دیكه هه‌ن، هه‌مووان لێی به‌رپرسن وه‌ڵام بده‌نه‌وه…چاره‌یش ره‌خساندنی زه‌وینه‌كه‌یه، بێگومان كاتێكی زۆری گه‌ره‌كه، لێ هه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی گه‌شبینیه‌وه گزنگی به‌ره‌به‌یان سووسه ده‌كرێ، پێویسته له‌و زه‌وینه‌یه‌وه شاڵاوێكی چاكسازی به‌ربڵاوی هه‌مه‌لایه‌نه ته‌یار بكرێ و بوگشت بوارێك بگرێته‌وه‌وئه‌و خڵتوخۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسییانه‌ی بۆگه‌نیان كردووه رابدات.