
پرسی توند‌و تیژی دژ به ژنان و دوالیزمی كلتور …
پرسی توند‌و تیژی دژ به ژنان و دوالیزمی كلتوری خێزانی كورد له هه‌نده‌ران
به‌هه‌قیقه‌ت پرسی توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان ئه‌وه‌نده پرسێكی ئاسایی و ئاسان نیه لێ بێ ده‌نگ بین و قسه و كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت ، و به‌ره‌نگاری نه‌بینه‌وه چونكه توندوتیژی دژ به ژنان واتا توندوتیژی دژ به كۆمه‌ڵگه ، بۆیه پێویسته له دیدگایه‌كی زانستیانه‌وه ئاراسته بكرێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندان رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ناوندنی داكۆكیكردن له پرسی ژنان دابمه‌زرێن بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی به‌ره‌وه ئاراسته‌یه‌كی تۆلێرانس تر واتا لێبورده‌یی تر به‌رن، دیارده‌ی “كوشتن” خۆی له خۆیدا ج ژن یان پیاو بكوژرێت ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی نامه‌تیقی و نائه‌خلاقیه و تاوانێك به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان كه بۆ تاوانكاری دانراوه ، خودی پرسیاره‌كه‌ت كوشتنی ژنی كورد له هه‌نده‌ران ، به‌بڕوای من ئه‌مه په‌یوه‌ندنی به شوێنه‌وه نیه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به عه‌قڵه‌وه هه‌یه واتا ئه‌نجامدانی كردارێكی وا په‌یوه‌سته به جۆری بیركردنه‌وه‌ی پیاوی كورد وه‌ك تاكێك كه له‌نێوه پرۆسه‌یه‌كی كلتوری داخراو په‌روه‌رده‌كراوه ، له‌گه‌ڵی گه‌وره بوو بۆته به‌شێك له ژیانی به حوكمی كاریگه‌ر بوونی به كارلێك و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، چونكه تاكی كورد له نێو بونیادێكی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر تۆخ و قوڵ تواوه‌ته‌وه ، پرۆسه‌ی له بیرچوونی ترادیسۆنه‌كان ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ، بۆته به‌شێك له دروستبوونی كه‌سایه‌تی ئه‌و ، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش بێت به‌ڵام به عه‌قڵ (ملتزمه ، engage) پابه‌نده به‌عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌و ویژدانی كۆ نه‌ك به شوێن ، بۆیه ده‌بینین دوای چه‌ند ساڵ له گۆرینی پێگه‌ی جوگرافیایی هه‌ر هه‌مان ره‌فتار ئه‌كات وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه له ناوه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بژیت.
خێزانی كورد له هه‌نده‌ران چه‌ندین گیروگرفتی هه‌یه ، گرنگتریینیان سه‌پاندنی كلتوری خێلكی به‌سه‌ر نه‌وه‌كانیاندا ، خێزانی كوردی چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له جۆری خێزانی تێكه‌ڵاوه و تاك نه‌یتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزان ژیانێكی تایبه‌تی هه‌بێت ، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه و زۆربه‌ی كات سنوری په‌یوه‌ندییه‌كانیشی دیاریكراو بووه ، ده‌بینین كاتێك خێزانێكی كورد روو له ئه‌وروپاش ده‌كات هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ره‌فتاره چونكه به‌رپرسی خێزان دایك یان باوك ئه‌وان بۆخۆیان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌ك گه‌وره بوونه ، له‌زانستی كۆمه‌ڵناسی پێ ده‌لێن پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تی بوون (سۆسیۆلیزاسیۆن) ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناتوانن ئاوا به ئاسانی لێ ده‌ربچن بۆیه هه‌ر هه‌مان عقڵیه‌تیه ده‌بێته په‌روه‌رده‌كاری نه‌وه‌كان له‌وێ ، بۆیه نه‌وه‌ی نوێ كورد له ئه‌ورپا هه‌میشه له كێشه‌دا له نێوان دوالیزمیبوون له كه‌سایه‌تی و له كلتوریدا بگره ئه‌وان ده‌بنه قوربانی دوو كلتوری ، راگرتنی كلتوری كوردی و پابه‌ند بوون پێیه‌وه له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن خێزانی كورده‌وه من به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ترس له لۆمه و گله‌یی خه‌ڵك واتا كه‌وتنه ژێر باری وێژدانی جمعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ، راسته ئه‌وان دوورن به‌ڵام هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن ئه‌مرۆ زۆر ئاسان بووه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره له‌سه‌ر تاكی كورد كه ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وان زۆر به ئاسانی و به‌خێرای بگاته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی . جگه له‌مه هۆكاریكی تر ئاستی زانستی خوینده‌وار بوونی له نێو خێزاندا هه‌رچه‌نده ئه‌مه رێژه‌ییه ، چونكه نموونه هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كچێكی كورد له لنده‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردێكی عه‌ره‌ب ده‌بێت ، دیاره چه‌ندین جار كوره‌كه په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و خێزانه كورده تا كچه‌كه‌ی بده‌نی و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات ، به‌ڵام باوكی كچه‌كه ئه‌گه‌ر چی له ئاستێكی زانستی بڵندیشه به‌ڵام هه‌ر ڕه‌زامه‌ندی نانوێنێ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه هاوسه‌رگیرییه . به حوكمی تێكه‌ڵاوبوونم له‌گه‌ڵ كلتوری بێگانه و شاره‌زایی بوون له شێوازی ژیانیان بۆم به‌دیاركه‌وت كه خێزانی كوردی تاراده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر داخراوه و پابه‌نده به‌كلتور و ئه‌م داخراوه‌یش بێگومان گرفت و كێشه‌كانی زیاتر كردووه، به‌تایبه‌تی بۆ ڕه‌گه‌زی مێ و كارێگه‌رییه‌كی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئاینده‌ی مێ دروستكردوه به‌تایبه‌تیش له‌رووی پێكهێنانی خێزان ، چگه له لایه‌نی ئاینی كه رێگره بووه لایه‌نی كلتوری و سیاسیش هه‌م به‌ربه‌ست بووه ، ئه‌م پارادۆكسه له كه‌سایه‌تی و له‌كلتوری تاكی كورد بێگومان ملمڵانی و كێشه‌ی لێ ده‌كه‌ویته‌وه تا ده‌گاته یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسه‌كان.
توند‌و تیژی دژی ژن له ئه‌وروپا و ئه‌مریكاو ته‌نیا له‌لایه‌ن كورده‌وه ئه‌نجام نادرێ به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانیش هه‌مان توندوتیژی بوونی هه‌یه ، بۆ قسه كردنیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش گرنگه باس له‌و توندوتیژییانه بكرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ژنان هه‌یه ، نه‌ك ته‌نیا ئافره‌تی كورد بگره زۆربه‌ی ژنانی ئه‌وروپاش سه‌ڕه‌رای توندوتۆڵی یاساكانیان كه زۆر به زحمه‌ت یاخود به ده‌گمه‌ن تاك ده‌توانێ لێ ده‌ربازبێت، كه‌چی ده‌بینین هێشتا پراكتیكه‌كردنی توندوتیژی دژ به ژنان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه له نێوان توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، دیاره ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش به‌پێ ڕاپۆرتی رێكخراو ئه‌نجوومه‌نی نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان زانراوه ، بۆ نموونه به‌پێ ڕاپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا كه له 47 وڵات پێكهاتووه بۆ داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و دیموكراسی و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا ، تێدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه‌وا ئافره‌تان له هه‌موو ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌روونی و جسته‌یی و زاره‌كی ده‌بێته‌وه ، كه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندان نه‌خۆشی درێژخان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مخۆراكی و كه‌مخه‌وی و زیادبونی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌ت ده‌بێت ، بۆنموونه له وڵاتیكی وه‌كو بریتانیا پۆلیسی ئه‌و وڵاته هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كرێت بۆ به هاناوه‌چونی قوربانیه‌كانی توندوتیژی خێزانی ، هه‌روه‌ها له ئنگلترا هه‌فتانه ئافره‌تێك ده‌بێته قوربانی له‌سه‌ر ده‌ستی مێرده‌كه‌ی یاخود كۆپله‌كه ئه‌مه‌ش به‌پێ ڕاپۆرته‌كانی ساسیكس ، هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه له ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مسالیش ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی شێوازه‌كانی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ده‌كات له لێدان و سوكایتپێكرن و ده‌ست درێژی سێكسی … هتد ده‌كات ، جگه له‌و توندوتیژییانه‌ی كه رووبه‌رووی ئافره‌تان و منداڵان ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كان ، جونكه نائارامی و ململانێ یه‌كان كاریگه‌ری راسته‌خۆیان له‌سه‌ر زیادبوونی توندوتیژی ده‌بێت جگه له فاكته‌ره كلتوورییه‌كان. له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مریكا هه‌ر 6 ده‌قه جارێك ئافره‌تێك ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ری ، له وڵاتێكی وه‌كو مه‌كسیك 9 ده‌قه جارێك . هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا ساڵانه شه‌ش ملێۆن ئافره‌ت له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه دووچاری لێدان ده‌بنه‌وه و زیاتر له 400 یشیان به‌هۆی لێدانه‌وه ده‌كوژرێن ، له وڵاتێكی وه‌كو ئه‌لمانیا ساڵانه 52% ئافره‌تان رووبه‌رووی ده‌ست درێژی سێكسی (تحرش) ده‌بنه‌وه ، و (45000) هه‌زار ئافره‌ت ساڵانه له ترسی توندوتیژی خێزانی ماڵ به‌جێ ده‌هێڵن ، له فره‌نسا چوار رۆژ جارێك ئافره‌تێك له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت ، له ئه‌سپانیا رۆژانه ئافره‌ت له‌سه‌رده‌ستی مێرده‌كه‌ی ده‌كوژرێت، بۆیه من پێم وایه له ئه‌نجامدانی كرده‌یی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بێت ئه‌ورپا یان كوردی بێت هیچ جیاوازیه‌كی نیه ، چونكه توند‌و تیژی هه‌ر توندوتیژییه له‌رووی كرداره‌وه ، به‌ڵام له‌رووی شێوازه ره‌نگه جیاواز بێت بۆنموونه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌ست درێژی سێكسی به به‌راورد له‌گه‌ل كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورپی كه‌متره ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئاین یاخود ترادیسۆنه‌كانه‌وه بێت ، جیاوازییه‌كی تر له‌رووی رێژه‌وه بێگومان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو فره‌نسا یان ئه‌لمانیا یان ئه‌مه‌ریكا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆیه رێژه‌ی تاوان و توندوتیژییه‌كانیش تێدا زیاتره ، جیاوازییه‌كی تر له رووی جێبه‌جێكردنی یاسان و سه‌پاندنی سزا ، له كۆمه‌ڵگه‌ی كورد به‌م دواییانه یاساكان فشار و سزایان توندتركرد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توندوتیژی دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ناوه‌ندو رێكخراوی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێكخراوه تر داكۆكی له پرسی ئافره‌ت بكرێ ، ویاساكان جێ‌به‌جی بكرێت له‌سه‌ر بكوژی ئافره‌ت به ناوی شه‌ره‌فه‌وه ده‌نا پێشتر بكوژی ئافره‌ت زۆر به‌ئاسانی له‌و تاوانه ده‌رباز ده‌بوو به‌ناوی (غسل عار) ، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه‌كان شتێك نیه به‌ناوی (غسل عار) و یاسایه‌ك بێت بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژن ئه‌كوژن ، به‌ڵكو یاسا وه‌كو تاوانبارێك حوكمی له‌سه‌ر ئه‌دات .
شه‌ونم یه‌حیا
خویندكاری دكتۆرا له (سۆسیۆ –فیلۆسۆفی) زانكۆی سۆربۆن پاریس یه‌ك