
سه‌رکرده‌کان قسان ده‌که‌ن وه‌لی که هه‌ستان له کۆشیان به‌رده‌بێته‌وه.
دارا ئه‌حمه‌د………
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رکردانه راسته که هه‌ڵنه‌بژێردراون و به زۆری زۆرداره‌کی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست یان له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی نه‌بوونی ئازادیی و ترس و تۆقاندن و نانبڕاوکردنی چینه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک به دین و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی و ئازادیخوازیی و … هتد جه‌ماوه‌ریان ناچار کردووه له جۆره هه‌ڵبژاردنێکی نادیموکراتیی که خۆیان دیاریده‌که‌ن و پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌کانیان داناوه و به ساخته ده‌چنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ، که‌چی (جه‌لال تاله‌بانی) جگه له‌وه‌ی ئه‌و هێشتا هه‌ڵنه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر به دانیشتنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر جووله‌یه‌کی کۆمه‌ڵێک قسه‌ی لێ به‌رده‌بێته‌وه، ئێستا له‌وه‌ته‌ی له سلێمانی – شاره حه‌یاته قهلهندهرهکه – له‌سه‌ر خوێن و ئێسکوپروسکی هه‌زاران تێکۆشه‌ری چه‌پ و ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان حکومه‌تێکی دژ به ئازادیی و ئاسووده‌یی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی خۆی چێکردووه و له به‌غداش وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی کارتۆنیی خزمه‌ت به خێلهکییهکان و ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان و ئیسلامییه‌کان ده‌کا و ئه‌وه‌ندی بۆشی بکرێ بێ په‌روا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی و سه‌ربه‌خۆخوازیی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کان سه‌رکوت ده‌کا.. وا هه‌ست ده‌کا ئیدی که‌س ناتوانێ له ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی که ماویه‌تی له ده‌سه‌ڵات بیهێنێته خواره‌وه و به ده‌ردی سه‌دامی ببه‌ن بۆیه راست و چه‌پی خۆی نابینێ و هه‌روه‌ک دیکتاتۆرێک به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکارانی ناوخۆی حیزبه ناوچهگهرهکهی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا به‌تایبه‌تیش کاتێک که ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌ل له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌کانی وه‌ک(هاوپشتیی و ئه‌مڕۆ و ده‌نگه‌کان و چاک و .. هتد) ریسه‌که‌ی لێ ده‌که‌نه‌وه خوری و ده‌ماری ده‌گرن هێرشی زۆر ناڕه‌وا ده‌کاته سه‌ر نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و به جنێودانی وه‌ک (به زۆڵ و به بیژی زانینی خه‌ڵک، کشهکردنهکهی له هه‌ڤاڵانی خۆی، به‌یه‌کچوواندنی ره‌خنه و خستنه‌ڕووی کاره چه‌وسێنه‌ر و دژ به‌ئازادییه‌کانی له لایه‌ن نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به وه‌ڕینی سه‌گ به مانگه‌شه‌و و … هتد )خۆی به‌تال ده‌کاته‌وه. ده‌ک ئافه‌رین تاله‌بانی به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بدوێ و به‌خۆشت بڵێی سه‌رکرده:
(ئه‌مه لێكناده‌نه‌وه گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌كییه نه‌بان، خه‌باتی ئه‌وان نه‌بوایه ئه‌و رۆژه نهدههاتهكایهوه ئه‌وان بتوانن رۆژنامه‌یان هه‌بێت و ره‌خنه‌بگرن.لێكناده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌كییه نه‌مان، لاوازبوون، کێ دێته جێیان، ئایا ئه‌و هێزه‌ی دێته جێیان هێزێکی ئاماده‌كراو و چاكتر و پێشکه‌وتووتره، یا هێزێکی تره كه ئه‌مڕۆ له‌وڵاتانی تر باوی هه‌یه، ئایا گه‌ر ئه‌و دوو حزبه تیاچوون ئه‌وه‌ی تر رێگایان ده‌دات به‌و شێوه‌یه رۆژنامه ده‌ربكه‌ن،)
جگه له‌وه‌ی هه‌ر به ته‌نیا ئه‌و دوو حیزبه خه‌باتیان نه‌کردووه و زۆرکاتیش ئه‌و دوو حیزبه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی سه‌رکرده‌کانیان له شاخ و له شار شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆیان کردووه و ده‌ستیان له‌گه‌ل دوژمنان تێکه‌ڵاوکردووه و خه‌باتی کوردیان به رێگایه‌کی هه‌ڵه بردووه سه‌رکه‌وتنی میلله‌تیان دواخستووه.. خۆ زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا ره‌خنه ده‌گرن خۆیان و که‌سوکاریان له‌نێو ئه‌و دوو حیزبه و حیزب و لایه‌نه‌کانی دی و له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کانیش خه‌باتیان کردووه و چه‌قی قورسایی خه‌باتکردن له‌سه‌ر شانی ئه‌وان بووه نه‌ک ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی به‌کوشتدانی خه‌ڵک و پاراستنی خۆیان و ناردنی نه‌وه‌کانیان بۆ ژیانێکی خۆشتر له ووڵاتانی ده‌ره‌وه سیاسهتبازییان کردووه و ئێستاش ده‌ست له‌نێو ده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌یان کۆنه به‌عسی و جاش و ئه‌نفالچی خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و خه‌باته ده‌زانن – خاوه‌ن ماڵ ده‌که‌ن به دز و دز به خاوه‌ن ماڵ ! – ، ئاخر ئه‌و دوو حیزبه له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست به توندوتیژییترین شێواز تا راده‌ی تیرۆرکردن سه‌رکوتی نه‌ک هه‌ر هه‌موو هێزێکیان کردووه به‌ڵکه سه‌رکوتی ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر تاکێکیشان کردووه به‌ڵام دیاره په‌تی زۆرداریی زوو ده‌پسێ و هاکا به خۆیان و هه‌موو ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی به ناوی ئیسلامییه‌کان دروستیانکردوون به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو غلۆر بکرێنه‌وه ، به‌لێ له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌و دژ به ئازادیی تۆ له ساڵی (١٩٩۵) له هه‌ولێر یه‌که‌م رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ به ناوی (ئه‌مڕۆ) راگیرا – ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆ له هه‌نده‌ران به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ به ئازادی کاری خۆی ده‌کا – که ته‌نانه‌ت له هچ ژماره‌یه‌کی یه‌ک جنێویشی تێدا نه‌بوو و سه‌رنووسه‌ره‌که‌شی که نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته بوو دوازده ساڵی پێش راپه‌ڕین هه‌ر خه‌ریکی کاری رێکخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌یی بوو له‌نێو شار و له‌نێو شاخ ته‌نانه‌ت یه‌ک چرکه‌ش نه جاش و به‌عسی بووه و نهدهستیشی له‌گه‌ل هیچ دوژمنێک تێکه‌ڵ کردووه که‌چی تۆ هه‌ر (مورادیف)ی ناوه‌که‌ت(جاش ۶۶) ه واته ئه‌گه‌ر یه‌کێ گوێی له ووشه‌ی (جه‌لال تاله‌بانی) بوو یه‌کسه‌ر ووشه‌ی جاشی به‌بیردێته‌وه جگه له‌وه‌ش دوژمن نه‌ماوه ده‌ستی له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ نه‌که‌ی هه‌ر له سه‌دامه‌وه ڕا بیگره تا ده‌گاته ده‌زگا هه‌واڵگرییه دوژمنکاره جیهانییه‌کان که ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له کۆتایی ته‌مه‌نت تۆی گه‌یاند به‌وه‌ی ببی به کارتۆنێک له به‌غدا، دڵنیاشت ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و هێزه‌ی دوای ئێوه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست هه‌رگیز ناتوانێ رۆژنامان دابخا و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێوه ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک پێشێل بکا چونکه خه‌ڵکی ئێستا زۆر له خه‌ڵکی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی تۆی تێیدا ژیاوه چاوکراوه‌تره و ده‌رفه‌تی هی له تۆ سته‌مکارتر نادات ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست به‌ڵکه بۆ ئه‌وه کۆشش ده‌کا کۆتایی به – ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی له‌به‌رگی ده‌سه‌ڵاتی ئازادیی – بهێنێ و ئه‌وکات ئێمه و به هه‌زاران که‌س له هه‌نده‌ران به خۆ و به رۆژنامه و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانیان ده‌گه‌رێنه‌وه کوردستان و له کاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و هورده هوردهش مێژووی ره‌شی تۆ و سه‌رکرده‌کانی له بابه‌تی تۆ به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دی رێگا نه‌ده‌ن نموونه‌ی له‌بابه‌تی ئێوه‌مانان بۆ تاتایێ له‌نێو میلله‌ته‌که‌مان دروستبێته‌وه بۆیه که‌س له خه‌می ئه‌وه‌دا نییه که ئه‌و دوو حیزبه گۆڕبه‌گۆڕ بچن چونکه تا ئێستا هه‌ر ئێوه‌نه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م دروستبوونی هێزی گه‌ل و دروستبوونی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی له کوردستان.
هه‌رچه‌نده قسه زۆرن به‌ڵام وه‌ک خۆی گووته‌نی هه‌موو که‌سێک ئه‌و ده‌ناسێ..بۆیه پێویست ناک هێنده له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێسته بکه‌ین، ده‌کرێ گرنگیی به قسه‌ی که‌سێک بدرێ که خاوه‌نی قسه‌ی خۆی بێ جا با ئه‌و که‌سه دوژمنیش بێ.. ئێمه هه‌رهێنده‌ی پێ ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان کار له‌هیچ ناکه‌ن و هیچ ناگۆڕن و هیچ بایه‌خیان نییه لای تۆ ئه‌وا پێویستی نه‌ده‌کرد که تۆ و سه‌رکرده‌کانی له‌بابه‌تی تۆ هێنده ته‌نگاو ببن و تووشی ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه ببن تا ئاوه‌ها جنێو بده‌ن و ئه‌و هه‌موو دهستوپێوهندانهشتان – جه‌مال ئارێز و جهمالهکانی تر و کوردستانی نوێ و سه‌راپای ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانتان خه‌ریک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کانتان بۆ پینه بکه‌ن، سه‌یر له‌وه‌دایه (جه‌لال تاله‌بانی) خۆی به ئاشکرا ده‌لێ :
(ئه‌وانه سه‌رده‌ده‌ن له‌به‌رد، زۆرجار باس ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی له‌سایته‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام من زۆر گوێی پێ ناده‌م قه‌ت ته‌ماشام نه‌كردووه، به‌عزێ جار بۆم باس ده‌كه‌ن ده‌ڵێن جنێو ده‌ده‌ن، منیش ته‌حلیلی ده‌كه‌م ده‌ڵێم (سه‌گ به مانگه‌شه‌و وه‌ڕینه)، مادام حوریه‌ت هه‌یه با سه‌گیش حوریه‌تی هه‌بێت بوهڕێت، ناكرێت ئه‌و حوریهته تهحدیدكهی،…)
سه‌ره‌تا سه‌رنج بده‌ن (ئه‌وانه سه‌ر ده‌ده‌ن له به‌رد ) به‌زمانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کان قسان ده‌کا ، باش دیاره که خۆت ته‌ماشا ناکه‌ی به‌ڵکه چه‌ند که‌سێکت به‌کرێ گرتووه به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی تۆ پێویستته له مالپه‌ڕه‌کان وه‌ک پیازێکی سپیکراو بۆت باس بکه‌ن هه‌ره‌وک خۆت ده‌لێی به‌عزێ جار بۆت باس ده‌که‌ن ، له حیکمه‌تی جه‌نابیشتان به‌زیاد بێ تهحلیلهکهت زۆر زۆر به‌هێزه و ئه‌و حوڕیه‌ته‌ی به‌سه‌ریشتدا فه‌رزکراوه داخه‌که‌م ناتوانی تێکیبشکێنی و ناچار به سه‌گیشی ره‌وا ده‌بینی هه‌رچه‌نده لای تۆ مافی مرۆڤ هه‌ر له‌بنه‌وه بوونی نییه ئه‌ی هه‌ر به بڕیاری تۆ نه‌بوو شه‌ڕی ناوخۆی هه‌کاریی کرا، هه‌ر به بڕیاری تۆ نه‌بوو نه‌وشێروانی جه‌لادت راسپارد کاره‌ساتی قه‌ڕناقه و پشتئاشان بقه‌ومێنێ.. چ شه‌ڕێکی ناوخۆ به بڕیاری تۆ نه‌بووه که سه‌رجه‌م به هه‌زاران که‌سی له‌نێوبرد.. به‌ڵام چی بکه‌ی ئێستا چۆن به ناچاری به قسه دان به مافی مرۆڤ داده‌نێی هه‌ر ئاوه‌هاش دان به مافی ئاژه‌ڵ و ئازادیی سه‌گ داده‌نێی – هه‌رچه‌نده زۆر جار له سلێمانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاکانی شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تی کوشتنی سه‌گ ده‌که‌ن و بێویژدانانه به ده‌یانیان لێ ده‌کوژن – ، که‌چی ده‌بینین دهستوپێوهندهکانت له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانتان به ده‌یان بیانووی بێ سه‌روبه‌ر بۆ قسه‌کانت ده‌هێننه‌وه و ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێک هه‌یه بۆت پینه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پارووه‌کی چه‌ورتر به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناتوانێ له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه که ناخت هه‌ڵده‌ته‌کێنن دان به‌خۆتدا بگری و بێده‌نگ بی بۆیه هه‌ر زوو به‌زوو به کۆمه‌ڵێک جنێو و قسه‌ی بێسهروبهریتر پینه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه و ئابڕووی رۆژنامهکارهکانیشت ده‌به‌ی. ئێمه ئه‌و قسانه‌مان بۆ ئه‌وه نییه که (جه‌لال تاله‌بانی) له دوادوایێی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی به‌ره‌و چاکیی بڕوا و لۆخۆی له‌شوێنێک دابنیشێ و مێژووی خه‌باتی خۆی به شێوه‌یه‌کی راستگۆییانه و ره‌خنه‌گرانه بنووسێته‌وه چونکه ئه‌وه له‌و ناوه‌شێته‌وه به‌ڵکه ئێمه رووی قسه‌مان له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌یه که قسه‌کانی بۆ پینه ده‌که‌ن و پێیان ده‌ڵێن چیتر خۆتان مه‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل.. ئێوه ده‌توانن سه‌ربه‌رزانه کارێکی تر بۆ بژێوی ژیانی خۆتان بکه‌ن و هاکا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دژ به گه‌له کۆتایی بێ و ئێوه‌ش به ئازادیی له کاری رۆژنامه‌نووسیی خۆتان به‌رده‌وام بن .
dara@emrro.com