
په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و ئیخوان موسلمین
به‌ڵگه‌گه‌لێكی زۆر له‌به‌رده‌ستدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان موسلمین) هه‌ر له ڕۆژگاری (حه‌سه‌ن به‌ننا)ی دامه‌زرێنه‌ریه‌وه په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵ و ئاشكرای له‌گه‌ڵا پیاوانی ئایینیی ئێران‌دا هه‌بووه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش دروشمی له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی ڕێچكه ئایینییه‌كانی_ به‌تایبه‌ت شیعه و سوننه‌ی_ به‌رزكردبووه‌وه. سه‌رچاوه‌كانی ئیخوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن (حه‌سه‌ن به‌ننا) له وه‌رزی حه‌جی ساڵی (1948)دا چاوی به (ئایه‌توڵا كاشانی) كه‌وتووه و له‌وێ له یه‌ك گه‌یشتوون و له‌سه‌ر زۆر خاڵی سه‌ره‌كی ڕێككه‌وتوون، كه دواتر كران به بنه‌ما و پره‌نسیپ و په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌یان له‌سه‌ر بونیاد نا. (دكتۆر ئیسحاق مو‌سا ئه‌لحوسه‌ینی) له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (الاخوان المسلمون..كبری الحركات الاسلامیه الحدیپه)دا ده‌گێڕێته‌وه ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی شیعه‌ی ئێرانی كه له میسردا سه‌رقاڵی خوێندن بوون، چوونه ڕیزه‌كانی (ئیخوان موسلمین)ه‌وه. هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێت: كاتێك (نه‌واب صه‌فه‌وی)، دیارترین سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی (فدائیان اسلام)ی ئێرانی، له ساڵی 1953دا سه‌ردانی سوریای كرد، و له‌وێ چاوی به دكتۆر (موسته‌فا سیباعی)ی سه‌رۆكی (ئیخوان موسلمین)ی ئه‌وێ كه‌وت، دوكتۆر سیباعی باسی چوونه ڕیزی هه‌ندێك له لاوانی شیعه‌ی بۆ ناو بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی وعیلمانیهكانی له‌گه‌ڵدا خسته به‌ر باس، (نه‌واب صه‌فه‌وی) ده‌ستبه‌جێ چووه سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت و له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رێكی زۆری شیعه و سوننه‌دا وتی: ” ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت جهعفهرییهكی ڕاسته‌قینه بێت ئه‌وا با بچێته ڕیزی ئیخوان موسلمینه‌وه”. له ساڵی 1954یشدا نه‌واب صه‌فه‌وی سه‌ردانی قاهیره‌ی كرد و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا توندوتۆڵ كرد، ئه‌و له‌و سه‌ردانه‌یدا لای ئه‌وان میوان بوو.
ئیخوان موسلمینیش هێرشێكی به‌رفراوانی توڕه‌یی و ناره‌زاییان له دژی له سێداره‌دانی (صه‌فه‌وی) له لایه‌ن شای ئێرانه‌وه له ساڵی 1957دا به‌رپاكرد. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و وه‌ك دڵنیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندیی نێوان ئیخوان موسلمین و شیعه‌كانی ئێران، سه‌رچاوه‌كانی ئیخوان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیخوان له یه‌مه‌نی باكوور تا ساڵی 1981 شیعه‌یه‌كی زه‌یدی بووه، ئه‌ویش (عه‌بدولمه‌جید زه‌نه‌دانی)یه. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینه‌یه و هه‌ندێك جار شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی وه‌ردگرێت، ئه‌ویش له به‌شه فراوانه‌كه‌یدا له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی ڕێبازه ئایینییه‌كانه. زانكۆی ئه‌زهه‌ریش له ساڵی 1948ه‌وه _مێژووی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیخوان و زانایانی ئایینی ئێران_ بیرۆكه‌ی له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی ڕێچكه‌كانی (التقریب بین المژاهب) كردووه‌ته ئامانجێكی خۆی، مایه‌ی تێبینیكردنه زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانی ئه‌زهه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له سه‌ركرده پایه‌داره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان بوون، ئه‌زهه‌ر لیژنه‌یه‌كی بۆ له‌یه‌كتر نزیكخستنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كان پێكهێنا، لیژنه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری له گه‌وره زانایانی میسر و ئه‌وانه‌ی سه‌رقاڵی كاری ئیسلامی بوون له‌خۆ ده‌گرت، له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه شێخ (عه‌بدولمه‌جید سه‌لیم)ی شێخی ئه‌و كاتی ئه‌زهه‌ر بوو، كه له هه‌مان كاتدا بریكاری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانیش بوو، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود شه‌لتووت) و (عه‌للامه محه‌مه‌د تقیه‌دین ئه‌لقه‌مه‌ر)یشیان تێدابوو, ئه‌مه‌ی دوایی شیعه‌یه‌كی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی (ق‌م)ی ئێران بوو. هه‌روه‌ها له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌زهه‌ر هه‌ریه‌ك له (حاج ئه‌مین ئه‌لحوسه‌ینی)ی موفتیی فه‌له‌ستین و(حه‌سه‌ن به‌ننا)ی ڕێبه‌ری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین و لیوا (صالح حه‌رب) سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی موسڵمان (الشبان المسلمین) و (محه‌مه‌د عه‌لی عهلووته پاشا) و چه‌ندینی تر…
شێخ مه‌حموود شه‌لتووت باسی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌كات كه ئه‌و پیاوانه ده‌یانبه‌ست له خانه‌ی لێكتر نزیكخستنه‌وه (دار التقریب)، له گه‌ڕه‌كی (الزمالك)ی قاهیره و ده‌ڵێت: ” له‌و كۆبوونه‌وه‌دا میسریی، هاوشانی ئێرانی و لوبنانی و ئێراقی و پاكستانی و خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ش له هه‌موو گه‌لانی ئیسلامی جۆراوجۆر داده‌نیشت.. حه‌نه‌فیی له‌گه‌ڵا مالكی و شافیعی و حه‌نبه‌لی، هاوشانی ئیمامی و زه‌یدی له ده‌وری مێزێك كۆده‌بوونه‌وه، ده‌نگه‌ده‌نگێك به‌رزده‌بویه‌وه سیخناخ بوو به زانست و ئه‌ده‌ب وسۆفیگه‌ری و فیقه.. له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا گیانێكی برایانه و كه‌شێكی پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی و زانست و عیرفان به‌سه‌ر هه‌موواندا زاڵبوو.
گۆڤارێك و پرۆژه‌یه‌ك بۆ زیاتر نزیكخستنه‌وه
گۆڤاری (رساله الإسلام) گرنگترین شتێك بوو ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه بیری (ئیخوان) به‌سه‌ریدا زاڵبوو به‌رهه‌می هێنا، هه‌تا وه‌ستاندنیشی له ده‌رچوون له ساڵی 1964دا، واته: به‌درێژایی شانزه ساڵ، به‌رده‌وام مینبه‌ری گفتوگۆ و پردی بهیهكترگهیاندنی شیعه و سوننه بوو، گۆڤاره‌كه وه‌رزیی بوو و (شێخ محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌لمه‌ده‌نی) كه زانایه‌كی پایه‌به‌رز بوو سه‌رپه‌رشتیی ده‌رچوونی ده‌كرد، سهرنووسهرهكهیشی (شێخ عه‌بدولعه‌زیز عیسا) بوو كه دواتر بوو به وه‌زیری ئه‌وقاف. دروشمی گۆڤاره‌كه ، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بوو كه له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی دانرابوو: (إنَّ هژه أمتكم أمه واحده وأنا ربُّكم فاعبدون) واته: (ئه‌مه‌یه ئوممه‌تتان كه یه‌ك ئوممه‌ته و منیش په‌روه‌ردگارتانم بمپه‌رستن). له پشتی بهرگهكهیشی هه‌میشه مادده‌ی دووه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه كه ئامانجه‌كانی له‌خۆ ده‌گرت و له بڕگه‌ی یه‌كه‌میدا هاتووه: ” كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر یه‌كخستنی گوتاری هه‌موو ڕێبازه ئیسلامییه جیاوازه‌كان، كه بۆچوونهگهلێك بوونه‌ته هۆی كهلێنخستنه نێوانیانه‌وه، به مه‌رجێ هیچ یه‌ك له‌و بۆچوونانه ڕاسته‌وخۆ له‌و بنه‌ما عهقییدیانهی باوه‌ڕپێهێنانیان فه‌رزه ناده‌ن”. له بڕگه‌یه‌كی دوای ئه‌وه‌دا هاتووه: ” هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ لابردنی هه‌ر جۆره ناكۆكییه‌ك له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه یان دوو تایه‌فه‌ی موسڵماندا و ئاشتكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا). نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه‌ش، تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوون له زانایانی شیعه و سوننه و، زۆربه‌ی ئه‌و نامانهیشی بۆ بڵاوكردنه‌وه ده‌گه‌یشتنه گۆڤاره‌كه، به‌زۆری له هه‌ردوو شاری (نه‌جه‌ف)ی عێراق و (ق‌م)ی ئێرانه‌وه ده‌هاتن. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی (شه‌لتووت_ئه‌لقه‌مه‌ر)یش هه‌بوو، كه ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر و ڕونكردنهوهی ڕای ڕێبازه جیاوازه‌كانی ئیسلام ده‌رباره‌ی سوننه‌تی پاكیزه و، هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی بانگخوازه‌كانی له‌سه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه له نموونه‌ی ئیمان و عه‌قیده و فقه … بوو. تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه موسڵمانان ده‌رچه‌یه‌كی ڕوون بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی نێوانیان هه‌ست پێبكه‌ن.
ئامانج له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئێرانییه‌كاندا
(مسته‌فا مه‌شهوور) ڕابه‌ری ئێستای _مه‌به‌ست له‌كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌یه كه ساڵی 1999یه_ كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین ئاماژه بۆ ئامانجه‌كانی پشت توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵا شیعه‌كانی ئێران‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: ” ئامانج له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یامه‌دایه كه شێخ حه‌سه‌ن به‌ننای دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه هێنای، هه‌ر خۆیشی ڕوونی كرده‌وه كاتێك له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئیخوان موسلمینه‌وه به‌رانبه‌ر به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی قسه‌ی كرد، ئه‌و وتی: (به‌ڕاستی ئیخوان موسلمین دڵسۆزی هه‌موو ڕێبازه ئیسلامییه‌كانن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌یه‌ك نزیكخستنهوهیان ده‌ده‌ن، له‌و بڕوایه‌شدان كه خۆشه‌ویستیی نێوان موسڵمانان چاكترین بنه‌مایه بۆ بێداركردنهوهیان. ئه‌وان دژایه‌تی هه‌ر ده‌ستگایه‌ك كه هه‌وڵی شێواندنی واتای ئیسلام بدات ده‌كه‌ن)”. (مه‌شهوور) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: ” ئیخوان پێشوازی له هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی توانای موسڵمانان بدات له هه‌موو شوێنێكی سه‌ر زه‌میندا”. پشتوانیشیان له بیرۆكه‌ی زانكۆی ئیسلامی كرد وه‌ك شوێنه‌وارێك له شوێنه‌واره‌كانی بێداریی ڕۆژهه‌ڵاتی، له به‌رنامه‌ی كاری كۆمهڵهیشدا هاتووه پێویسته له‌سه‌ریان كاتێك پشتگیری ده‌ستگایه‌ك ده‌كه‌ن، دڵنیابن له‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان نكوولی له ئامانجه‌كانیان ناكات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه هه‌ر كه‌سێك له لیژنه‌ی نزیكخستنه‌وه‌ی نێوان مه‌زهه‌به‌كاندا هه‌بێت كه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه دامه‌زراوه، سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانه، با له‌سه‌ر ڕێبازی شیعه‌ش بێت. (حه‌سه‌ن به‌ننا) له كتێبـی (مژكرات الدعوه والداعیه)دا باس له‌وه ده‌كات هه‌ر ده‌ستگایه‌ك له كاره‌كانیدا به‌شێك له ئامانجه‌كانی ڕێبازی ئیخوان موسلمین به‌دیبێنێت، ئه‌وه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه و ئێمه پشتگیریی لێده‌كه‌ین. به‌ڵام (د.عوسمان عه‌بدولعه‌زیز ئهلمهعز ره‌سلان) مامۆستا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی (زانكۆی ته‌نتا) شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه‌ی له‌باره‌ی مه‌به‌ستی ئاشكرای ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی میسر و زانایانی ئایینیی شیعه‌ی ئێرانی‌دا ڕوویدا خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه ده‌كات له خیتابی ئیخوانیدا چه‌ندین زاراوه بۆ یه‌ك واتا بوونیان هه‌یه، شێخ حسن به‌ننا زاراوه‌ی (جامیعه‌ی ئیسلامی) و (برایه‌تیی ئیسلامی) به‌كارده‌برد، له كاتێكدا (سه‌یید قوتب) زاراوه‌ی (كوتله‌ی ئیسلامی) و هه‌ندێجاریش (كوتله‌ی سێیه‌م)ی به‌كار ده‌هێنا. هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ئیسلامی و یه‌كبوونی ئیسلامیشی به هه‌مان مانا بهكاردهینا. توێژه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سێ پاڵنه‌ر هانی ئیخوان موسلمینیان دا بانگه‌شه بۆ (كوتله‌ی ئیسلامی) بكه‌ن و، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان به گروپه جیاوازه‌كانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری نیشتمانی سه‌ره‌كییان كه میسره له ژێریدا ڕیز بكه‌ن. ئه‌و سێ پاڵنه‌ره‌ش ئه‌مانه‌ن:
1. پاڵنه‌ری بیروباوه‌ڕ: له تێگه‌یشتنی ئه‌واندا، برایه‌تی نێوان موسڵمانان و خۆشویستنیان له بنه‌ماكانی ئیسلامه, هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان عه‌ره‌بێك و عهجهمێكدا نییه، به پێویستیشی ده‌زانن هه‌موو جیاوازییه‌كی ئیتنی و ڕه‌گه‌زی له‌نێوان خه‌ڵكیدا بنه‌بڕ بكرێت.
2. پاڵنه‌ری ئازادیخوازی: ئیخوان پێی وایه ئوممه‌تی ئیسلامی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی لێكچوودایه و ته‌نها به به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌ستی و شكاندنی كۆت و پێوه‌ندی داگیركاری ڕزگاری ده‌بێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانێت هه‌نگاو بۆ یه‌كگرتن و یه‌ك دڵی بنرێت.
3. پاڵنه‌ری سه‌رده‌م: باوه‌ڕی باو له بیری ئیخوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه بوو كوتله‌ی ئیسلامی یان یه‌كبوونی ئیسلامی باشتر جێی ده‌بێته‌وه، چونكه بهدهمهوهچوونێكی سروشتییه بۆ گردبوونه‌وه، نه‌ك به ناوی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زه‌وه، به‌ڵكو به ناوی عه‌قیده و باوه‌ڕه‌وه. ئه‌و ئاراسته‌یه سروشتییه و له هه‌مانكاتیشدا پێویسته بۆ ڕزگاركردنی جیهان له جه‌نگی سێیه‌م. (د. عوسمان ڕه‌سلان) كه به شیكرنهوهكانی بیری ئیخوانی فراوانتر كردووه، وای ده‌بینێت ئه‌م پاڵنه‌رانه خۆیان پاساون بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ئیخوان موسلمین به‌ره‌و كوتله‌یه‌كی ئیسلامی. ئه‌و ده‌ڵێت: پێموابێت ئه‌م پاساوانه پشتئه‌ستوورن به به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی و واقیعییش. ئه‌مه‌ش وایكردووه ده‌ركردنی له ئه‌قڵی سیاسی و ئینتیما و سۆزی ئه‌ندامانی ئیخوان ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت. (د. عوسمان) باس له‌وه ده‌كات خیتابی ئیخوانی له یه‌ك كاتدا پشت ده‌به‌ستێت به ده‌ق و به‌رژه‌وه‌ندییه ههنووكهییهكانیش. ئیسلام ڕووحێكی گه‌ردوونی و گشتگیره و هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی و هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤایه‌تی پشتگوێ ناخات، له‌مه‌شه‌وه نابێت له چوارچێوه‌ی سنوره جوگرافییهكانی خۆیدا قه‌تیس بكرێت، ئیسلام داوای هاوكاری ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی یه‌ك مه‌به‌ستی مرۆیانه‌ی گشتگیر. له‌م ڕوانگه‌شه‌وه، حسن به‌ننا و له دوای ئه‌ویش سه‌یید قوتب به‌رده‌وام بوون له جێگیركردنی خیتابی ئیخوانی كه بنه‌مای هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی و په‌لهاوێشتنه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان. هه‌ر ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به هێزه‌ی نێوان ئیخوانه سوننه مه‌زهه‌به‌كانی میسر و زانا ئایینییه شیعه‌كانی ئێرانمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه.
——————————–
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (الوگن العربی) ژماره: 14400
نووســـینی: مهحمــود صـادق
به‌كوردیكردنی: هێمن خورشید