نامەیەك….. عەبدولوەهاب شوانى
پێشكەشەبە/ ((ڕەفیق گیان، *ئەو كوڕەى جێگەى هەموو كچێكى بۆ پڕكردبوومەوە و پێشى نەگوتم: تەنیایى قیامەتە.
*ئەو عاشقەى بە باڵێكى بریندار ڕایكردە هەندەران و پەڕوباڵیشى لەسەر دانا.
*ئەو شۆڕشگێڕەى ئێستاش خەون بە نیشتیمانەوە دەبینێت و نیشتیمانیش كورسیەكى پلاستیكیشى پىَ ڕەوا نەبینى))
* * *
نامەى (نەمرى)
نیشتیمان گوناهت كرد سنوورت بۆ خەونەكانم دانا
تۆ چووى بۆ كوىَ؟
ڕەنگە یەزدان داوەتم بكا
بۆ سەر سفرە بىَ كۆتاكانى خۆى
گەر تۆ نەمكوژى من لەم هیچ خانەیەى ئێرە نامرم
لە نێو ڕۆحتا من بە دواى خۆمدا دەگەڕێم
گەڕاومەتەوە خۆم لە نێو دڵتا بدۆزمەوە
هاتوومەتەوە لە نێو جەستەتا خۆم زیندووكەمەوە
ئەى نیشتمانە كۆچكردووەكەى من
تۆ چیرۆكێكت بۆم نەخوێند
هەر هیچ نا شەوێك لات بمێنمەوە
نە ژوورێكت دامىَ بۆ حەوانەوە
نە شەقامێك بۆ پیاسەكانم.
abdulshwany@yahoo.com