Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
شیعر بە خانەنشینی … حەمەفەریق حەسەن

شیعر بە خانەنشینی … حەمەفەریق حەسەن

Closed

 

 

 

مامۆستا دەناسم، چەندان ساڵ لە قوتابخانەکانی شاردا پێکەوە کارمان کردووە. ڕۆژێ لە ڕۆژان غەیری پرۆگرامی قوتانخانە، کتێبی ترم بە دەستیەوە نەبینیوە. ڕشتەکانی ئەدەبی بەخەیاڵدا نەهاتووەو قسەی لەسەر نەکردوون. بۆ کۆڕێکی ئەدبی نەچووە. ئێمە هاوڕ ێ بووین، کەچی ئەو بۆ کۆڕی بەندەیش نەهاتووە. ڕەنگە لەناخی خۆیداو لەپشتی بەندەوە، تەڵفیسیشی بە ئاوەزی ئێمەمانان هاتبێ. کەچی دوای ئەوەی خانەنشین بووە، سەری کردووەتە شیعرنووسین. تەنیا شیعر، ژانرێکی تر نا. من بەگەشت بۆ کوردستان گەڕاومەتەوە، بە ڕێکەوت لووتمان بەیەکدا تەقیوە، هەر دوای چاکوچۆنی، چەکێک شیعری ستوونیی سەقەتی لە گیرفانی دەرهێناوە، داوێتی پێم لەگەڵ خۆمدا بیبەم و لە ماڵەوە بیانخوێنمەوەو ڕای خۆمیان لەسەر بڵێم. جا چونکە برادەرە خانەنشینەکەم نەشارەزایە، منی بە شاعیر زانیوەو بە خۆیشم نەزانیوە. یان ڕەنگە ئەو بەڕێزە، هەموو نووسەرێک بە شاعیر بزانێ. وادیارە ڕای هێندێ لە ڕۆژهەڵاتناسەکان ڕاست بێت،  کە دەڵێن هەموو کوردێک شاعیرە. یان ئەوەتا شیعراندن نەخۆشییەکە تووشی هەموو کوردێک دەبێ، ئەگەر لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنیشدا بێت. ئەگینا خولیای ئەدەب لە سونعی مێردمنداڵی و هەرزەکاریدا دیاریدەدا. کەم جاران ڕوویداوە. مرۆڤی ئاسایی، بەپیری دەست بە نووسینی ئەدەب بکات. چونکە ئەدەب، بەهرە و ئامادەبوونی خۆڕسکی گەرەکە. دواتر بەشوێنداچوونی سەرومڕی پێویستە. یەک لەباری خۆم، لەم دەرفەتەدا، وەک ڕیزپەڕ، تەنیا عەزیز نەسین م لە خەیاڵە، کە بەتەمەنی چل ساڵی دەستی بە چیرۆکنووسین کردووە. من بەتەنیا نیم، ڕەنگە ئێوەیش ڕێکەوتی مرۆڤی وەهاتان کردبێ و سەریشتان لێی سووڕمابێ!

کۆبنهاون ٢٨|٨|٢٠١٣

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.