كۆتری ئاشتی دڵتم پێ بسپێره …كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
نمه نمه وه‌كوو باران
وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی
گوڵه‌كانی گه‌ڵاڕێزانی پایز
وه‌ك روباری باخچه‌ی دڵم
دێمه په‌رژینی دڵته‌وه
تائاسۆی خۆریكی كه‌ش
له‌دڵمانا ببێته هه‌ڵاڵه‌ی خۆشه‌ویستی و
گه‌ش ببمه‌وه
2
گوڵیت وه‌ك شه‌ونمی به‌ربه‌یان
زه‌وی دڵی خۆی خۆشده‌ویت
به‌شه‌رمه‌وه پێده‌كه‌نێت
ماچی لێوت سپێده‌یه‌كی گه‌ش و
دڵیشت خونچه چرۆیه‌كی ئاوه‌دان
3
وه‌ك گوڵی هه‌نار ته‌ڕیت
وه‌ك كاتژمێره‌كه‌ی دڵی ده‌ستم
ده‌نه‌خشێنیت جوانی روبار
مانگیت وه‌ك خه‌رمانه‌ی تریفه
ماسی ده‌ریایت
له‌شه‌پۆلم نابیته‌وه
وه‌ك ئاوازی مۆسیقا
تیشكی گه‌شیت
4
چرایه‌كی بۆشه‌وانی ته‌نهایی
فریشته‌یت و، به‌رگی ره‌شت نه‌پۆشیووه
نۆته‌ی ده‌نگم
بۆبارانی دڵت لێ ده‌دات
بارانێكی بۆ دڵی زه‌وی
ته‌ڕیت وه‌ك كزه‌ی با
ئاسمانیت پڕیت له‌ئه‌ستێره
شنه‌ی شه‌ماڵیت بۆورشه‌ی گه‌ڵا
5
جوانیت له په‌پوله ده‌چیت
باخچه‌یه‌كیت
بۆپشووی ئێواران
له‌سێبه‌رما ده‌برسیكێته‌وه‌و
ده‌ڵیت ئاونگی شه‌ونمیت
6
هه‌تاویت
بۆتریفه‌ی مانگ
ده‌ڕژێیته هه‌ناومه‌وه
لقی گه‌ڵایه‌كی وه‌نه‌وشه‌یت
به‌خۆشه‌ویستیت ده‌ژێمه‌وه
7
شمشاڵی گه‌روی شوانیت
تابلۆی ده‌ستی نیگاركێشی و
كۆترێكی ئاشتی زۆرتوڕه‌یت
كه ده‌واری خۆشه‌ویستیت هه‌ڵده‌ده‌یت
سێبه‌ری رێژنه‌ی بارانیت
هه‌ناسه‌ی هێلانه‌ی ژیانیت
8
زریانێكی ناوه‌ختیت
له‌سه‌رخۆشی به‌دمه‌ست ده‌چیت
كه ده‌ریا شه‌پۆل ده‌دا
وه‌رزی خۆشه‌ویستی
له‌باخچه‌ی دڵما هه‌ڵده‌كا
9
هه‌وری سپیت
دڵت شه‌ونمی به‌یانه‌و
جوانی ژیان ده‌نوسیه‌وه
هه‌ندێك جاریش به‌سه‌ر
لاشه‌ی پڕ له‌ئازاری مندا
ره‌نگاو ره‌نگیت
10
له‌ورشه‌ی گه‌ڵای دارده‌چیت
ملوانكه‌ی بۆگه‌ردنم
ناسكیت وه‌ك ئاوێنه‌ی رۆحم
ئاسمانێكی پرئه‌ستێره‌ی
به‌ئه‌سپایی دێیت و ده‌چیت