قوتابخانه‌ی سوركێو … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئێمه‌ی مـــنداڵ قوتابین
له قوتابخانه‌ی سوركێو
ژیر و چـــــالاك و وریا
جوان و خه‌نده له‌سه‌ر لێو
**************
هه‌موو هاتووین بۆ خوێندن
دڵ پڕ ئاوات و خۆزگـــه‌ین
تێده‌كۆشـــــین به‌رده‌وام
تا به جوانی پێ بگـــه‌ین
***********
رێزی مامۆســــتاكانمان
ده‌خه‌ینه سه‌ر چــاوانمان
چونكه دڵســـــۆزی ئێمه‌ن
وه‌كـــــو دایه و بابه وان
*************
كۆشـــــــش و خوێندنه‌وه
دوو كـــــاری خۆشه‌ویسـتن
گــــــــرنگیان پێ ده‌ده‌ین
بۆ پاشــــــه‌رۆژ پێویستن
*************
له ژێر ئاڵای شـــــه‌كاوه و
شــــــــكۆ داری كوردستان
ســــــروود و گۆرانی خۆش
ده‌ڵێینه‌وه بێ وه‌ســــــتان
**********
قوتابیانی قوتابخانه‌ی سوركێو