قوتابخانه… عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
قوتابخانه ، قوتابخانه
بۆنی گـــــوڵی ئه‌م ژیانه
ڕوبارێـــكی له بن نایه‌ی
بۆپێشكه‌وتن پایه‌وسایه‌ی
بۆ نیشتمان و گه‌ل و خاك
سه‌رچاوه‌یه‌كی پاك وتاك
جـــێگای زانین و زانیاریت
لانـه‌ی كۆتری به‌ختیاریت
بۆ دواڕۆژ و چـــــاوه‌ڕوانی
ئاســــووده‌یت،كامــه‌رانی
بۆڕێی هیواو ئاواتمان گشت
له‌لات توێشوو ده‌گرینه پشت
كاروان به‌ره‌و شـــــاری هیوا
لای تـــۆوه ده‌رده‌چێ و ده‌ڕوا