میهرەبانیی ئازار … بایز مستەفا
Closed
تۆ چەند بە ڕەحمەوە ئازارم دەدەی !
چەند وەستایانە ،
خۆت لەسەر لەوحی تەمەنم هەڵدەکۆڵی و
ساڵەکانی تەمەنم،تەژی دەکەیەوە لە خوێن !
چەند بە هێمنی ،
شەوەکانم ،
بە گریانێکی ئێسک سوک قانگ دەدەی !
گریانێک..
خووم پێوە گرتوە و
هەموو ئێوارەیەک،
بە خەندەیەکی بەرینەوە
پێشوازی لێدەکەم !
چەند بە مەرحەمەتەوە ،
ڕۆژەکانم
ئاوەدان دەکەیتەوە بە برین !
برینی ئەو چەقۆیانەی ،
هەموو بەیانییەک ،بە دەم گۆرانی ووتنەوە
خۆم ،دەمە زەردییان دەکەمەوە و
شانازی بە تیژییەکەیانەوە دەکەم !
** ** **
ئای گوڵم ..
تۆ چەند بە ڕەحمی ،
لە ئازاردانی من !!!
( بایز مستەفا )
ا