به‌رهه‌م ساڵح ، قسه شه‌رته
به‌رهه‌م ساڵح قسه‌ی خێری كرد. له سه‌رده‌می ته‌قاندنه‌وه‌ی قه‌یران و ناكۆكییه‌كاندا، هیچت له‌ده‌ست نه‌یات لانی كه‌م ده‌توانی له‌كاتی خۆیدا باش قسه بكه‌یت. ئه‌م پیاوه به‌ڕاستی له‌كاتی خۆیدا قسه‌ی كرد.
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، به‌ڕاستی له‌جێگه‌ی خۆیدایه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستكردنه به گیانی برایه‌تی و ته‌بایی نێو ماڵی كورد و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی.
من هه‌میشه ڕه‌خنه‌م له‌م پیاوه هه‌بووه كه بێده‌نگ بووه له كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی. بیرم بێت جارێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسی هاوڕێم له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له سلێمانی، زۆر ڕه‌خنه‌م لێ گرت كه هه‌ڵوێستی نه‌بووه له ڕووداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت. هه‌رچه‌نده به نێوچاوانیدا دیاربوو زۆر به قسه‌كانم بێتاقه‌ت بوو به‌ڵام ئاسایی وه‌ریگرت و پێكه‌نینه‌كه‌ی سه‌ر لێوی نه‌شارده‌وه. كه دانیشتنه‌كه‌مان كۆتایی هات زۆرێك له هاوڕێكانم سه‌رزه‌نشتیان كردم كه نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه قسه له‌گه‌ڵ كاك به‌رهه‌م بكه‌م، به‌ڵام من هه‌ر سور بووم له‌سه‌ر قسه‌ی خۆم و پێم وتن هێشتا هیچم نه‌وتووه زۆرم مابوو پێی بڵێم.
ئێستا له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی كه‌می به‌ده‌ست هێناوه هیچ زانیاریم نیه و نازانم دكتۆر به‌رهه‌م به‌ته‌مای چییه. جگه له‌م په‌یامه‌ی ئه‌مڕۆی، ئاگام له‌وه نیه چ نیه‌تێكی هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حزبه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم به‌ڕاستی له‌ناو هاوڕێكانیدا له مه‌كته‌بی سیاسی، باشترین و عاقلانه‌ترین په‌یامی ئاراسته‌ی یه‌كێتیه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش و خه‌ڵك كرد.
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه‌ی ( كه هه‌میشه ڕه‌خنه‌م لێی هه‌بووه) په‌یامێكه له‌وپه‌ڕی په‌رۆشی و له‌وپه‌ڕی عاقڵی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
له‌دوای ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی هێزی سێیه‌مه من لای زۆرێك له هاوڕێكانم ئه‌وه‌م وتووه كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ده‌ستی یه‌كێتی بگرین به‌وه‌ی حزبێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و ناكرێت به‌ته‌نیا جێی بهێڵین، هه‌رچه‌نده له هه‌موو كاتێكدا سه‌روه‌ری ڕابردوو به‌مانای ڕۆشنی ئاینده نایات، به‌ڵام لانی كه‌م گرنگه هیزێك له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێت، كۆمه‌كی بكه‌ین كه ڕاست بێته‌وه. كه به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌رچوو وه ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی دڵم پڕ بوو بۆ هێزێك له ده‌سه‌لاته‌وه ببێته ئۆپۆزسیۆن كه له مێژووی كوردا بێ وێنه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سلێمانی له‌سه‌رده‌ستی باڵێكی توندڕه‌وی یه‌كێتی بۆ ده‌سكاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕویدا، هێنده ناشرین بوو كه ده‌بێت هه‌موو دڵخۆش بین به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م گروپه خوا ڕه‌حمی كرد یه‌كێتی نه‌یبرده‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌ڕاستی وای كرد كه براده‌رانی تری یه‌كێتی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێر و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌دوایدا ڕونكردنه‌وه بده‌ن و خۆیان له‌و ئاژاوه‌یه به‌دوور بكرن.
قسه ده‌توانێت زۆر شت بگۆڕێت، بۆ نمونه ده‌توانێت دۆخێكی ناله‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕاست بكاته‌وه. قسه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح شتێكه له‌و بابه‌ته. لێره‌وه به كاك به‌رهه‌م ده‌ڵێم ده‌س خۆش و پێش كردار قسه شه‌رته.